|



١
...بیرم
نایه ت
رۆژێک هه بێت ژنی تیا
ئه تک نه کرابێ
ته نیا رۆژێک
چه قۆ جه‌سته ی ژنی
به ر شاڵاو نه‌دابێ
تفه‌نگ سنگی
کچه ئاشقێکی خۆری
.نه پێکابێ
٢
بیرم نایه
ت
شه وێک هه بێت پیاو پیلانی
بۆ مه رگی ژن نه کێشابێ
شه‌ویک نییه
له کۆڵانێ له ده‌شتێکا له دۆڵێکا
خوێنی ژنی تیا نه‌ڕژابێ
شه‌وێک نییه
وه ک ده‌ریالوش, به دڵ ره قی
.ته رمی ژنی لوش نه‌دابێ
٣
بیرم نایات
له په‌رتوگه نێرینه کانی یاسادا
مێیینه وه ک ره گه زه که ی
به رانبه ری باس کرابێ
یان دادگایه ک
له ژێرعه بای ره شی یاسای
ژه نگ گرتوودا
مه رگی ژنی بێ پاساو
پاساو نه‌دابێ
یان یاسایه ک
زنجیر و ته‌لی دڕکاوی
.به ده‌وری مێینه کاندا نه کێشابێ
٤
گه ر به
چاویلکه ی سه رده می
داد ڵه روه ری ته ماشاکه ین
کۆڵانێکی ره شپڵۆش نییه
بیره وه ری جێ ژوانێکی
سه ربراوی لانه مابێ
یان هه زارگومان وپیلان
له وڵاتی یاسای نێرینه وترۆردا
له ئاماژه ی په نجه کانی پیاودا
.خۆی حه شار نه دابێ
٥
بۆیه ئه ی
ژنی به رده می
یاساوتفه نگ و رقی پیاو
ده بێ گۆمی ئه م بێده نگی و
رازیبوونه بشه‌ڵه‌قێنی
ده بێ په رتوکی
یاسایه ک که بۆ پاساوی
مه رگی تۆ له کاردایه
بیدڕێنی بسوتێنی
ده‌بێ ماکی
شێرپه‌نجه‌ی گومان و تیرۆر
له مێشکی پیاوی وڵاتی
..ئه‌م به قرو
خۆره ده ربێنی
سلێمانی
|