په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

   ژن    
له بيره‌وه‌ری شاعیرێکدا.

محه‌مهد پاکژ

* * * * * * * *

١

بیرم نایه ت...

رۆژێک هه بێت ژنی تیا

ئه تک نه کرابێ

ته نیا رۆژێک

چه قۆ جه سته ی ژنی

به ر شاڵاونه دابێ

تفه نگ سنگی

کچه ئاشقێکی خۆری

نه پێکابێ..

 

٢

بیرم نایه ت

شه وێک هه بێت پیاو پیلانی

بۆ مه رگی ژن نه کێشابێ

شه ویک نییه

له کۆڵانێ له ده شتێکا له دۆڵێکا

خوێنی ژنی تیا نه ڕژابێ

شه وێک نییه

وه ک ده ریا لوش, به دڵ ره قی

ته رمی ژنی لوش نه دابێ.

 

٣

بیرم نایات

له په رتوگه نێرینه کانی یاسادا

مێیینه وه ک ره گه زه که ی

به رانبه ری باس کرابێ

یان دادگایه ک

له ژێرعه بای ره شی یاسای

ژه نگ گرتوودا

مه رگی ژنی بێ پاساو

پاساونه دابێ

یان یاسایه ک

زنجیرو ته لی دڕکاوی

به ده وری مێینه کاندا نه کێشابێ.

 

٤

گه ر به چاویلکه ی سه رده می

داد په روه ری ته ماشاکه ین

کۆڵانێکی ره شپپۆش نییه

بیره وه ری جێ ژوانێکی

سه ربراوی لانه مابێ

یان هه زارگومان وپیلان

له وڵاتی یاسای نێرینه وترۆردا

له ئاماژه ی په نجه کانی پیاودا

خۆی حه شار نه دابێ.

 

٥

بۆیه ئه ی ژنی به رده می

یاساوتفه نگ و رقی پیاو

ده بێ گۆمی ئه م بێده نگی و

رازیبوونه بشه ڵه قێنی

ده بێ په رتوکی

یاسایه ک که بۆپاساوی

مه رگی تۆ له کاردایه

بیدڕێنی بسوتێنی

ده بێ ماکی

شێرپه نجه ی گومان و تیرۆر

له مێشکی پیاوی وڵاتی

ئه م به‌فر و خۆره ده ربێنی..

 

 

سلێمانی

muhamad-pakzh23@hotmail