٢٦\٣\٢٠١٠
کام چاره‌سه‌ر بۆ
قه‌یرانه‌کانی حیزبی شیوعی کوردستان.*
دڵشاد خدر
که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌کی درێژ پێش ئێستا له دوارۆژی حیزب ده‌ترسان،
له سه‌ره‌تادا له ده‌سته حیزبیه‌کانی خۆیان و پاشان له کۆرو
سیمیناره‌کان، گفتوگۆیه‌کانیان لـه‌گه‌ل هاورێیه‌کانیان، دواجاریش له‌سه‌ر
لاپه‌ره‌ی بلاوکراوه‌کـان باسی دیارده‌ی پوکانه‌وه‌ی حیزبیان ده‌کرد،
هـه‌رچه‌نده باس کردنی ئـه‌م دیارده‌یه له سه‌ره‌تادا ده‌چووه خانه‌ی
دژایه‌تی کـردنی حیزبه وه، ده‌سته‌واژه‌ی روخـاو ئاسانترین و ئاماده‌ترین
ده‌سته‌واژه‌بوو، کـه ده‌بووه ناسناوی ئه‌م هاورێیانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
له زاری هاورێیه‌کی دلسوز و قاره‌مانی حیزبیشه‌وه بدرکێنرابایه،زۆرجارانیش
هاورێیه‌که ده‌کـه‌وته به‌ر شالاوی ده‌ست رۆیشتوانی نیو حیزب و
سیمایه‌کـی ناشیرینیان لـه‌لای ده‌روێشه‌کانی حیزبه‌وه بۆ نیگاده‌کرد.
کـه‌م نـه‌بوون ئه‌و هاورێیانه‌ی به‌ناچاری حیزبیان به‌جێ هێشت، پاش
ئـه‌وه‌ی گـه‌یشتنه ئه‌و واقیعه‌ی که زه‌حمه‌تبوو، بتوانرێ ململانی
فکری و سیاسی له‌گه‌ل هه‌ندێک هاورێیانی ده‌ست رۆیشتوی نیو حیزب بکرێت،
ئه‌م دیارده‌یه‌ش زیاتر رێگا خۆشکه‌ر بوو بۆ چۆل بوونی رێزه‌کانی حیزب
لـه که‌سانی دلسوز وشیار. هه‌رچه‌نده هه‌موو چاودیرانی سیاسی به
دۆست و دوژمنه‌وه به روونی ئه‌م دیارده‌یان هه‌ستپێده‌کرد،که حیزب
رۆژانه له گۆره‌پانه‌که له‌پاشه‌کشێ دایه و کاریگه‌ری له سه‌ر
ململانێیه‌کانی گوره‌پانی سیاسی کوردستان لاواز ده‌بێت. خۆشمان هه‌ر هه‌موومان
هه‌ستمان به‌وه ده‌کرد که رۆژانه چوارده‌ورمان له چۆلبووندایه، هه‌م
له‌روی چه‌ندایه‌تی، هـه‌م لـه روی چۆنایه‌تی وه. بـه‌لام کۆمه‌لیک
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راستیانه قسه‌یان ده‌کرد
و هه‌ندێ جار ژماره‌ی خه‌یالیان له هاتنی ئه‌ندامانی نۆیی بۆ نێو رێزه‌کانی
حیزب راده‌گه‌یاند و، هه‌مـوو ئه‌و دیـارده‌یانه‌یان ره‌ت ده‌کرده‌وه
که حیزب له‌پاشه‌کشه‌دایه، به‌لکو نمونه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که
ئاماده‌بوو بۆ وه‌لامدانه‌ی ئه‌و پرسیاره،سه‌رکردایه‌تی حیزبیش بۆ
دیار نه‌که‌وتنی قه‌واره‌ی راسته‌قینه‌ی حیزب، هه‌موو کاته‌کان هه‌ولی
جدی ده‌دا، بۆ چونه نێو لیستی هاوبه‌ش له هه‌لبژاردنه‌کاندا، له‌گه‌ل
لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌لات، هه‌رچه‌ندیش بنکـه‌ی حیزبی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
نارازیبونایه، ئـه‌وان بـۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌واری راسته‌قینه‌ی حیزب،
خۆیان لـه وێ ده‌دیته‌وه، لـه هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره‌شدا هاورێیانی
سه‌رکردایه‌تی حیزب، تا دوا ساته‌کان چاوه‌روانی بریاری (پ‌د‌ک و ینک)
بوون بـۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارییان پێبکه‌ن لـه لیستی کوردستانی، به‌لام
ئـه‌وان ده‌یانزانی ئێستا جـه‌ماوه‌ری حیزب لـه چ ئاستێکدایه بۆیه
ئه‌م ده‌نگه که‌مه‌یان به‌لاوه گرنگ نه‌بوو.
ئه‌گـه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌کـه‌ی په‌رله‌مانی کـوردستان بۆ سه‌رکردایه‌تی
حیزب دژوار بوو، بۆ زۆرینه‌ی هـاورێیانیش زه‌نگێگی خه‌مگین بوو، به
ئاوازێکی خه‌مگین باسی له کۆتایه‌کانی ته‌مه‌نی حیزب ده‌کرد، ئه‌م
حیزبه‌ی که رژێمی درنده‌ی به‌عس چه‌ندین ده‌زگای داپلۆسینی بۆ له
ناوبردنی دروست کردبوو، ته‌نیا لایه‌نگر بوون به‌م حیزبه ژیانی ده‌خستییه
ترسناکیه‌وه، به‌لام سه‌نگه‌ری تێکوشانی ئه‌م حیزبه رۆژانه ئاوه‌دانتر
و پر کاروانتر ده‌بوو! به‌لام به داخه‌وه له ئه‌نجامی به‌شداریه یه‌ک
له دوای یه‌که‌کانمان له ئیداره‌کانی هه‌رێم و پشت‌کردن له به‌رگری
کردن له خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش و کێشه نیشتمانیه‌کان و چاو نوقاندن له
دیارده دزێوه‌کانی ده‌سه‌لات و هـه‌لبژاردنی بێ ده‌نگی لـه دزینی
بژێوی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش، کـه ئه‌مانه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
و لـه ده‌ست نه‌دانی ده‌ستکه‌وته‌کـانی ده‌سه‌لات بـوون، هـه‌رچه‌نده
ئـه‌م پرۆسه‌یه له ژێر دروشمی پێدویسته‌کـانی ئـه‌م قۆناغه‌ی بـزوتنه‌وه‌ی
رزگاری نیشتمانی شاردرابوونه‌وه، به‌لام له واقیعدا خۆ دزینه‌وه بوو
له ئه‌رکه‌کانی حیزبیێکی خوازیار به دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایتی و چه‌پ،
له ئه‌نجامدا حیزب گه‌یاندرایه لێواری مه‌رگ. پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
گه‌یشتنه ئاستی، لـه بیر کردنی مافی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه
دێرینه‌کان و زیندانه سیاسیه‌کانی حیزب، ئه‌م هه‌لوێستانه‌ی حیزب به‌رامبه‌ر
به ده‌سه‌لات ، حیزبی گـه‌یانده ئـه‌و ئاسته‌ی، ئه‌وانه‌ی تا دوێنی
ئاماده‌بوون رۆله‌کانیان بکـه‌نه قوربـانی لـه پێناو مـانه‌وه و سه‌ربه‌رزی
حیزب ئه‌مرۆ ئاماده‌نین ده‌نگ به‌م حیزبه بده‌ن، ده‌بێت دابرانی حیزب
لـه جه‌ماوه‌ر گه‌یشتبێته چ ئاستێک. لـه‌گـه‌ل ئه‌وه‌شدا دیسان سه‌رکردایه‌تی
لـه‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له رێگاچاره‌ی ئه‌م قه‌یرانه بکاته‌وه و
بتوانـی میتودێکی سیاسی تر هه‌لبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا خۆش‌کا لـه‌گه‌ل
جـه‌ماوه‌ر و بنه‌مالـه‌ی شه‌هیدانی حیزب و لایه‌نگرانی ئاشتببێته‌وه،
دیسان به‌شداری له‌کابینه‌ی شه‌شه‌می هه‌رێمی کرد،که هه‌موومان باش ده‌مانزانی
جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری حیزب به تایبه‌تی و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان
بۆیه له رێگای ده‌نگنه‌دان سزای ئه‌م میتوده‌یان دا چونکه ئه‌م
میتۆده‌ی چه‌ندین ساله په‌یڕه‌و ده‌کرێت ،حیزبی کردۆته به‌شێکی دانه‌براو
له سه‌نگه‌ری (پ‌د‌ک و ینک )، له جیێاتی سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ر.
پاش ده‌رئه‌نجامـه‌کانی هـه‌لبژاردنی په‌رلـه‌مان، دلسوزانی حیزب لـه
جـاران زیاتر هـه‌ست به ترسناکی دوارۆژی حیزب ده‌کـه‌ن، به‌تایبه‌تی
پاش بوونی ئه‌م هه‌سته، کـه سه‌رکردایه‌تی حیزب نیازی به‌رده‌وام
بوونی هـه‌یه له‌سه‌ر هه‌مان میتودی پێشوو کـه حیزبی گه‌یانده ئه‌م
ئاسته، لـه کاتیکدا هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین درێژه‌کیشانی ئه‌م
میتوده، حیزب ده‌خاته خانه‌ی نه‌مـان وه، بۆیه ئێستا هـه‌مـوو
نارازییه‌کان ره‌خنه‌کانیان بـه شێوازێکی زه‌قتر له بلاوکراوه‌کان و
کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌رده‌برن، بـه‌لام دیسان بـه‌داخـه‌وه هه‌ندێکی
تر کـه‌وتونه‌ته هێرش و تۆله‌کردنه‌وه، کـه هه‌رگیز ئه‌مـه ناچیته
خانه‌ی خـزمه‌ت کردن بـه حیزب و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شوێنی گونجاوی خۆی،
چونکـه هۆکـاری دروستبوونی قه‌یرانه‌کانی حیزب له ئه‌نجامی ئه‌م
میتوده‌یه سیاسیه‌یه که حیزب په‌یڕه‌وی ده‌کات، که دووره له
خواستی جه‌ماوه‌ر به گشتی و جه‌ماوه‌ری حیزب به‌تایبه‌تی، نه‌ک هه‌موو
قه‌یرانه‌کان بکرێته کێشه‌ی شه‌خسی و بکه‌وینه ناو ناتۆره بۆ
هاورێیان و، ئه‌م شکسته بکه‌ینه مینبه‌رێک بـۆ پاکتاوکردنی حیساباتی
خـۆمان. بۆیه ئێستا له‌سه‌ر هه‌موو دلسوزانی حیزب پێویسته که به
شێوه‌یه‌کی زانستی هۆکاری شکسته‌کان شێکرێنه‌وه و هاورێیان و بنکه
حیزبیه‌کان پێ ووشیار کرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ میتودێکی سیاسی تر
هه‌لبژێرین که ده‌ربری خواست و ئاره‌زوه‌کانی جه‌ماوه‌ری به‌گشتی و زه‌حمه‌تکێشانی
به تایبه‌تی بێت.
هاورێیانی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب، له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆیان
لـه دوای ده‌رئه‌نجامـه‌کانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، زۆر
دلسوزانه و وشیارانه، ده‌ست نیشانی هۆکاره‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌یان
کـردبوو، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کـان داوای به‌ستنی
کۆنگره‌یه‌کی نائاساییان کردبوو بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێکی تر، که
بریتیبێت له چونه سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و زه‌حمه‌تکێشان به
تایبه‌تی، تا بتوانرێ حیزب له‌گه‌ل ئه‌م جه‌ماوه‌ره زویربووه‌ی خۆی
ئاشتبکاته‌وه، هه‌روه‌ها لـه کـونگره‌که‌دا بتوانرێ سه‌رکردایه‌تیه‌کی
نۆی هه‌لبژێردرێت بۆ په‌یره‌و کردنی ئه‌م میتوده نۆییه. بۆ پاراستی
حیزب و رێگه‌گرتن له دابرانی زیاتری له جه‌ماوه‌ر، له‌سه‌ر هه‌مومان
پێویسته، به‌جدی دژی بیرۆکه‌ی درێژه‌کێشانی ئه‌م وه‌زعیه‌ت بین به‌هه‌ر
بیانویه‌ک بێت، چونکه حیزب و دوارۆژی له هه‌موو پیروزییه‌کان
پیرۆزتره، هیچ هاورێیه‌ک و ده‌سته‌یه‌کی حیزبیی ئه‌و مافه‌ی نییه
پاساو بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م وه‌زعیه‌ته بێنێته‌وه بـه‌هه‌ر بیانۆیه‌ک
بێت.
بۆیه پێویستیه‌کانی ئه‌مرۆی حیزب بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شوێنی گونجاوی
خۆی و رزگاربوونی له‌م قه‌یرانانه‌ی چه‌ندین ساله کـه‌لـه‌که بوونه،
کۆنگره‌یه‌کی نائاساییه کـه تێدا هاورێیان بتوانن ده‌ستنیشانی هۆکاری
قه‌یرانه‌کانی حیزب بکه‌ن و بتوانن رێگای گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه.
نه‌وه‌ک هه‌ر ئیجرائاتێکی دی، که ته‌نیا ده‌چێته خانه‌ی خۆ دزینه‌وه
له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ئه‌مرۆی حیزب، له ناوه‌رۆکدا
خوازیاری به‌رده‌وامی ئه‌م میتودیه، که حیزبی گه‌یانده ئه‌مرۆ!!!!
چونکه ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردنی 25ی ته‌مووز به روونی ئه‌وه‌ی
پێگوتین، ئه‌م میتوده‌ی حیزب چه‌ندین ساله په‌یڕه‌وه‌ی ده‌کات که خۆ
دۆزینه‌وه‌یه له سه‌رنگه‌ری (پ‌د‌ک و ینک) حیزب به‌ره‌وه نه‌مان ده‌بات.
__________________________________
*
ئه‌م بابه‌ته له کۆتایی مانگی یه‌نیوه‌ری ئه‌م سال، بۆ رۆژنامه‌ی
رێگای کوردستانم ره‌وانه‌کرد، به‌لام هاورێیانی رێگای کوردستان دوای
دواخستنیان کرد، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته هه‌موو تواناکان
له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بێت بۆ کاندیده‌کانی حیزب!!! نه‌ک گفتوگۆی
ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستای حیزب، منیش بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م دواخست،
بۆ پاش هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق. به‌لام به‌داخه‌وه دیسان له
رۆژنامه‌ی رێگای کوردستان بلاویان نه‌کرده‌وه.
Dlshad31@hotmail.com
|