کامسفیڵد هاوس
26-3-2008:
ژمارەیەک
لە پەنابەران ماوەی 72
سەعاتیان بۆ دیاری دەکرێت بۆ دیپۆرتکردنەوە.
30پەنابەر
نامە ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەن لەگرتووخانەی دەستبەسەری
کامسفیڵد هاوسەوە.
ژمارەیەک لە پەنابەرانی کوردی عێراقی
لەگرتووخانەی دەستبەسەری کامسفیڵد هاوس لەشاری ئۆکسفۆرەدەوە لە رێگای
پەیوەندی تەلەفونێوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنیان راگەیاند ژمارەیەکی زۆر
لە پەنابەرانی کوردی عێراقی لە چەند رۆژی رابردوودا دەستگیرکراون و
نامەیان پێداون لەماوەی 72 سەعاتی داهاتوودا دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو
دەوڵەتی هەولێر دەکرێنەوە ، هەروەها دوو پەنابەری دیکە بەفیدراسیۆنیان
راگەیاند کە 27-3 دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە و کاتیان بۆ دیاری کراوە.
لە راگەیاندنێکدا کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی
دژی دیپۆرت ئاراستەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە پەنابەری و
ئینسان دۆستەکانیان کردوە، داوا دەکەن نامەی نارەزایەتی ئاراستەی
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن لە وولاتەکان بۆ دەستبەجێ راگرتنی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کوردی عێراقی و ئازادکردنی گیراوەکان.
هەروەها بۆ پشتیوانی لە پەنابەران، فیدراسیۆن و بەرەی دژی دیپۆرت رۆژی
11-4 خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم هێڵیی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی لە لەندەن
و داوا دەکەن بەشداری لەم خۆپیشاندانەدا بکەن تا هێڵی ئاسمانی ئەردەنی
دەستهەڵگرن لەهاوکاری حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
لەو رێگایەوە .
هاوکات 14 پەنابەری کوردی عێراقی بەناوی 30 پەنابەرەوە کە لەگرتووخانەی
دەستبەسەری کامسفیڵد هاوس دەستبەسەرن نامەیەک ئاراستەی فیدراسیۆن دەکەن
بۆ بڵاو بوونەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن لە خوارەوە دەقی نامەکەیان
بڵاودەکرێتەوە:
ناوهندی ههواڵگری
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
_____________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|