کاره‌با کوژایه‌وه؟! ها...ها...ها
د.به‌یاد سه‌روچاوه‌یی
شه‌وێکی هاوین بوو تازه کۆتایی به ساڵی خوێندن هاتبوو، له ماڵی یه‌کێک له هاورێکانم کۆبوو بوینه‌وه هه‌ر یه‌کێک له هاورێکانم باسی ساڵی خوێندنی خۆی و کۆلێژه‌که‌ی ده‌کرد، له ناکاو کاره‌با هاته‌وه، هه‌موو ووتیان ئه‌مجاره دانیشتنه‌که‌مان خۆشتر ده‌بێت، به‌ڵام من داوای لێبووردنم کرد‌و ووتم: کارم زۆر به‌کاره‌با هه‌یه‌و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تریش هه‌ن ئه‌بێت ئه‌مشه‌و تۆزێک له‌گه‌ڵیاندا بدوێم.. به تاسه‌وه ڕامکرد بۆ ماڵه‌وه‌و به‌بێ سلاو چوومه ژوره‌وه. کۆمپیوته‌ره‌که‌م داگیرساند و مێسنجه‌ره‌که‌م کرده‌وه، زۆر خۆشحاڵ بووم که بینیم چه‌ند هاوڕێیه‌کم که نیشته‌جێی ئه‌وروپان مێسنجه‌ره‌که‌یان کردبوویه‌وه، ده‌ستمان کرد به سه‌لام و ئه‌حواڵ پرسین، به‌م شێوه‌یه تا ده‌هات قسه‌مان خۆش ده‌بوو، له گه‌رمه‌ی گاڵته‌و گه‌پ و خۆشی‌دا بووین کاره‌با کوژایه‌وه. ئیتر به دڵ ته‌نگیه‌وه بۆم نووسین: ببورن ئه‌بێت بڕۆم چونکه کاره‌باکه‌مان کوژایه‌وه.. من ئه‌مه‌م زۆر به ئاساییه‌وه ووت که‌چی هه‌ر یه‌ک له‌هاوڕێکانم به جۆرێک له گاڵته‌جاڕی وه‌ڵامیان دامه‌وه، یه‌کێکیان نووسی: کاره‌با کوژایه‌وه؟! ..ها...ها...ها، منیش به په‌ستیه‌که‌وه پێم ووت: جا ئه‌مه پێکه‌نینی ده‌وێ؟؟. ووتی: له‌مه‌ودوا هه‌ر که وویستت پێبکه‌نم بڵێ کاره‌با کوژایه‌وه. هاوڕێیه‌کی ترم نووسی: ئاخر کورد ئه‌وه (15) ساڵ زیاتره ئه‌ڵێ حکومه‌تم که‌چی تا ئێستا کاره‌بای شه‌و و ڕۆژی پێ دابین نه‌کراوه ئاخر ئه‌مه چۆن و به‌چه‌ند؟.به‌م شێوه‌یه هه‌ریه‌که‌یان که‌وتبوونه گاڵته‌ی خۆیانه‌وه. منیش له بێ وه‌ڵامیدا به فۆنتێکی تێکه‌ڵ وه‌ک جه‌نجاڵی مێشکم و ڕه‌ش وه‌ک تاریکی ژووره‌که‌م بۆم نووسین: شه‌و شاد.. به‌ڵام له‌م شه‌وه‌وه بڕیارمدا هه‌ر کاره‌با بکوژێته‌وه ئیتر خۆم شه‌رمه‌زار ئه‌که‌م نه‌ک حکومه‌ته‌که‌م و بیانوویه‌کی تر ئه‌دۆزمه‌وه. به‌ینی خۆمان بێت هه‌تا ئه‌و بابه‌ته‌م نووسی سێ جار کاره‌بام له‌سه‌ر کوژایه‌وه.
Dr.Pshtewan@yahoo.com
|