١٨\١١\٢٠١٠
کاتێک
ده‌مری زه‌وی وه‌رده‌گری، ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان!!
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرێ گه‌نده‌ڵیی.
له‌م رۆژانه‌دا بازاری جاش وجاشولکه‌و موسته‌شارو به‌عسییه‌کان گه‌رمه‌و
له هه‌موو لایه‌که‌وه باسی ئه‌وانه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین وکه‌سوکاری
ئه‌نفاکراوه‌کان و شه‌هیدان وخه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان له گه‌رمیان
و هه‌ڵه‌بجه‌و شیخ وه‌سان و سێوسێنان و بادینان و هه‌موو ده‌ڤه‌رو
ناوچه‌کانی کوردستان ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و داواکارن
ئه‌و جاشانه راده‌ستی دادگای تاوانه‌کان بکرێن.
هه‌موو لایه‌ک به گشتی و به‌رپرسانی کوردستان به تایبه‌تی ده‌زانن و
ئاگایان له کرده‌وه دزێوه‌کانی حزبی به‌عس و وسیخوره‌کانی ئه‌من و
ئیستخبارات و موسته‌شاره‌کانی جاش بووه، له راونانی تێکۆشه‌ران و جه‌ماوه‌ری
گه‌ل و گرتنیان و راپێچکردنیان بۆ ژوره تاریکه‌کانی زیندان به مه‌به‌ستی
تێهه‌ڵدان و کوشتن و له‌ناوبردنیان.
ئه‌مرۆ به یارمه‌تیدانی هه‌ندێ له به‌رپرسه‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی
ئاشکرا به‌عسی وجاش و سه‌رۆک جاش (موسته‌شار) ی تاوانبار‌و خاین ده‌گه‌رێنه‌وه
کوردستان و داڵده‌یان ده‌ده‌ن و مووچه‌ی تایبه‌تی وه‌رده‌گرن و له
باشترین شۆین زه‌وی و زاریان ده‌درێتی و له پاڵ ئه‌مه‌ش پاره‌ی چاو
قاوه‌و دێوه‌خان وه‌رده‌گرن وله لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌پارێزرێن.
له کاتی ته‌نگانه، وه‌ک رۆژانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و
په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆک و لێپرسراوانی کورد بیری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان
ده‌که‌ن و، به گه‌رمی باسیان ده‌که‌ن و، سۆز‌و به‌ڵێن و په‌یمانی زۆر
ده‌ده‌ن که هه‌رچی باشه‌و له‌باره بۆیان جێ به‌جێی ده‌که‌ن، به‌ڵام
ئه‌وه هه‌ر قسه‌و باسه ده‌کرێن و، پاش هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان کاریان
به خێزانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نامێنێت و زوو پشت گۆی ده‌خرێن و،
گوریسه‌که‌یان لی ده‌بێته‌وه به خوری و، که‌س باسیان ناکات و، ده‌رئه‌نجام
هیچیان بۆ ناکه‌ن و، ئه‌و کات پێشمه‌رگه‌کان ده‌زانن سه‌رکرده و
لێپرسراوان درۆیان له گه‌ڵدا کردوون و، به‌وه‌ش ئازارێکی سه‌ختی جه‌سته‌و
ده‌روونی باوک و دایک و براو خۆشک و که‌سوکاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه
ده‌ده‌ن ومتمانه‌یان لای ئه‌وان و گشت پێشمه‌رگه‌کان لاواز ده‌بێت و،
سه‌نگ و قورساییان له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا روو له نشوستی ده‌کات
و ده‌بنه گاڵته‌ی سه‌ر زاری دۆست و ناحه‌زان.
من وه‌ک سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه له وڵاته‌که‌م (کوردستانی شیرین)
مافم خووراوه‌وه، یه‌ک بست (زه‌وی) م نییه‌و هیچم پێنه‌دراوه‌و، بۆ نه‌گبه‌تی
زوربه‌ی ناسیاوه‌کانم باوه‌ر ناکه‌ن و، هه‌ندێکیان سۆیند به خوا‌و به
پێغه‌مبه‌رو به (موقه‌ده‌سات) و ته‌ڵاق ده‌خۆن و ده‌ڵێن (ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب)
زه‌وی وه‌رگرتووه‌و بۆیه بێده‌نگه!!!!!.....
من تا ئێستا (بستێک) زه‌ویم نییه‌و هیچم وه‌رنه‌گرتووه‌و، قه‌ت بێده‌نگ
نه‌بووم و، له زۆر بواردا باسم لێکردووه‌و، هه‌میشه وتوومه‌و ده‌یڵێمه‌وه:
ناسیاوه‌کانم (هه‌قیانه) باوه‌ر نه‌که‌ن و، ئه‌وان روو به روو پێم ده‌ڵێن:
ئه‌گه‌ر زه‌وی به تۆ نه‌درابێت وه‌ک به‌رپرسێک له رۆژانی سه‌خت و
دژواری پێشمه‌رگایه‌تیدا، ئه‌ی به کێ دراوه‌و، به کێی ده‌ده‌ن!!!؟؟؟؟...
من لێره‌دا قسه‌کانی خۆم دووباره ده‌که‌مه‌وه
که له نووسینێکی تردا ئاماژه‌م پێداوه‌و ده‌ڵێم:
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزانه ئاسان نییه‌و، بگره زرۆیش سه‌خت و
ئاڵۆزه چونکه راسته زه‌وی (ئه‌رزه) به به‌شێک پیشمه‌رگه دراوه‌و،
ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه‌و، جێی دڵخۆشی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و که‌سانه‌یه
که دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانن و، من لێره‌دا ناچارم به (راشکاوی) ئاماژه
به‌و که‌سانه بده‌م که له ریزی به‌عسی جانه‌وه‌ری خۆینمژ وه‌ک:
سیخور، راپۆرت نووس، جاش، موسته‌شارو کارمه‌ندی پایه به‌رزی داموده‌زگاکانی
رژێمی دیکتاتۆری گۆر به گۆر کاریان کردووه‌و، ئه‌مرۆش هه‌ر ئه‌و
دوژمنانه‌ی گه‌ل ونیشتمان له ریزی پێشه‌وه‌ن و، بوونه‌ته خاوه‌ن ماف
له ئه‌رز (زه‌وی) وه‌رگرتن، مووچه‌ی باش و، پله‌و پایه‌ی به‌رزو نایاب
و بوونه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و موسته‌شاری ده‌سته راستی سه‌رۆک و
لێپرسراوانی کوردستان و، ته‌نها بۆ نموونه قاسم ئاغای کۆیه، فه‌تاح
به‌گی جافی که‌لاره کۆن، تاهیر عوسمان، سمایل عه‌زیز، خالیدی خوله
سوور‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له موسته‌شاره گه‌وره‌کانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی
خۆینرێژو، جێی ئاماژه‌یه ئه‌م رووره‌شانه له لایه‌ن که‌سوکاری
قوربانیان و ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه تاوانبار ده‌کرێن به‌وه‌ی ده‌ستیان
هه‌بووه له ناوبردنی به کۆمه‌ڵ و له ئه‌نفالکردنی رۆڵه‌کانیانداو،
له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانیشه‌وه داوا کراون.
ئه‌مرۆ له کوردستاندا به‌عسیه‌کان، سیخوره‌کان، جاش و جاشولکه‌و موسته‌شاره‌کان
و ئه‌وانه‌ی دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد‌و کوردستان بوون باڵا ده‌ستن و هه‌موو
شتێکیان بۆ ده‌که‌ن: (خوا پێیداون و سه‌رۆک و به‌رپرسانیش یارمه‌تیان
ده‌ده‌ن!!)....
نازانم چۆن چۆنی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، سێوسێنان، شیخ وه‌سان
وبادینان له بیر ده‌چن؟؟، چۆن چۆنی ئه‌نفالی به‌دناوی دۆڵی جافایه‌تی،
قه‌ره‌داغ، گه‌رمیان، ده‌شتی کۆیه، دۆڵی سماقولی، دۆڵی بالیسان و ده‌ڤه‌ری
بادینان له بیر ده‌کرێن؟؟؟!!!... چۆن چۆنی قرکردنی(182) سه‌دو هه‌شتاو
دوو هه‌زار که‌سی بێ تاوان فه‌رامۆش ده‌کرێن؟؟!!... کوا شه‌ره‌ف؟؟ کوا
پیاوه‌تی؟؟ کوا راستگۆیی؟.. تا که‌ی به درۆ‌و ده‌له‌سه‌و په‌یمان و به‌ڵێنی
به‌رپرسانی کوردستان باوه‌ر بکه‌ێن؟؟ تا که‌ی زه‌وی به زۆربه‌ی خێزانی
شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ناده‌ن؟؟.
ئه‌ری له کۆتاییدا چۆن چۆنی به‌رپرسه‌کانی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون؟؟،
ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه پێشمه‌رگه بوون؟؟!! چۆن چۆنی خانووی سێ و چوار
قات و ئه‌پارتمانی به‌رزو باڵه‌خانه‌ی بڵند دروست ده‌که‌ن؟؟ نازانم چۆن
چۆنی به‌شه‌و دولار ده‌نێژن وبه‌یانی له شه‌فه‌قدا به‌روبوومه‌که‌ی کۆ
ده‌که‌نه‌وه؟؟ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت چۆن به‌رپرسێک خانووی مۆدیرن بایی
(500000) پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار دروست ده‌کات!!، تاکه‌ی پاره‌ی
کوردستان ده‌دزن؟؟ گیرفانه‌کانتان لێده‌رژێت، له کۆی ئه‌م پاره مۆڵه‌تان
هێنا؟؟.
که‌ی مافی پێشمه‌رکه ده‌ده‌ن؟؟ دیاره کاتیک پیشمه‌رگه کۆچی دووای ده‌کات،
ده‌مرێت، ئه‌و کات مافه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
با هه‌موو که‌سانی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌رو، که‌سانی پاک و خاوێن به
یه‌ک ده‌نگ بڵێن : زه‌وی بۆ خێزانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه.
ریسوا‌و و رووڕەشیی بۆ ئه‌و که‌سانه مافی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه زه‌وت
ده‌که‌ن..
____________________________________________
خۆیندنه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌م لینکه په‌یوه‌سته
به‌م بۆچوونه و سوودی هه‌یه:
http://www.emrro.com/telaqim.htm
16\11\2010
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|