په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٤\٢٠١٦

کاتژمێر چەندی تەنيايیە؟

سابات         

نازانم دووبارە کاتژمێر چەندی تەنيايیە و لە چرکەی چەندی بێ تۆیی لێدەدا.


خۆت ئەزانی هەميشە بێ تۆیی ژمارە نازانی و لە کاتژمێری ســفرە يەخەم دەگرێ.. زۆر جار لەبەرخۆمەوە پێیدەڵێم کاتێک دێ زەنگێک بۆ ناخە جەنجاڵەکەم لێبدە ئەوسا گەورەمان بکە تا هەر هيج نەبێ فريای ئامادەکردنی کوپێک قاوە بکەوم و هێدی هێدی لەگەڵ چرکەساتەکانی بی تۆیی و ميوانە هەميشەکەم تەنیایی بنۆشم...


ئای لە منی بێکەس و نامۆ و لە تۆی هەميشە دەم بەخەندە، چۆن بتوانم خەمەکانی خۆم و خۆشيیە هەمیشەییەکانی تۆ لە يەک دێردا بهۆنمەوە؟ چۆن بتوانم دانی پێدا بنێم کە تۆ لە دووریی من ئامێز بە هەموو شاديیەکاندا دەکەی و منيش لێرەوە قژی خەم شانەدەکەم؟ چۆن بتوانم قاقايەکانی تۆ و فرمێسکەکانی خۆم لە پێکێکدا بنۆشم، دەسمالی سوور و سپی لە يەخەی خەمەکانم بدەم و بلێم ئيتر چاوەڕوانیی تەواو... ئيتر بۆ هەميشە تەنيایی لە کاتژمێری سفر سەرناکا بە مالی دڵـە بچکۆڵانەکەم، چی بکەم چی لەو ئەندێشە سەرشێتانە بکەم کە بە تۆوە گرێمدەدا؟


کاتێک دەمەوێ هانا بۆ تۆ بێنم و بڵیم پێويستم پێتە.. دەمەوێ هەر هيج نەبێ تەنیا بۆ جارێک لای خۆمەوە بی... بەڵام کە سەير دەکەم تۆ دەمێکە پشتت لە من کردووە و من تاک و تەنیا بەديار سێبەرە دوورەکەی تۆ دانيشتووم و لە ئەندێشەی خۆمدا تۆ لێرەی.. بەڵێ لێرەی و کە هەميشەش تۆ نی... بەلێ تۆ نی.


بۆت دەنووسم بەڵام تا ئێستا ئەو ئازایەتییە لە خۆم رانابینم نامەکانمت بۆ بنێرم!


ئەوش دەخەمەسەر نامە بێ ئەژماەکانی تر.. دەزانم دوای مردن هەموو نامەکانمت پێدەگا.. ئەوسا دەزانی کە تۆ چەندە لەو دڵەوە نزيک بووی.. بەڵام...
 

ماڵپه‌ڕی سابات

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک