![]()
|
کێ به‌رپرسه له‌وێران کردنی هه‌ولێری کۆن !؟
قادر نادر
ئه‌وه وڵاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره نیه ، کاتێک گه‌وره‌ترین سه‌رۆکی باڵاده‌ستی ئه‌م نیشتمانه (مه‌سعود بارزانی) ده‌ڵێت ، ئێمه چۆن داوا له حکومه‌تی عێراق بکه‌ین ،داوای لێ بوردن له‌کۆمه‌لکوژی کورد بکات ،له‌کاتێکا ئێمه خۆمان به‌شێکین له ده‌سه‌لات !!!؟ هه‌ڵه نیه ئه‌گه‌ر بلێین 17 ساڵه ئاوی تاوان و گه‌نده‌ڵی ، له‌سه‌روچاوه‌وه پیسه ،که‌چی تاله‌بانی ده‌یه‌وێت ، سه‌رله‌نوێ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی تر ، خه‌ڵک فریو بدات و خۆی شپرزه کردوه ، که‌به‌ناو هه‌وڵ ده‌دات ئاوی سازگارمان له‌جۆگه‌له‌کان بۆ تێپه‌ڕێنێ !!! ،له‌هه‌مو وڵاتێک جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه ، (جوله‌که) ئاسا له(ئه‌فریقا و ئه‌رجه‌نیتین) ، راپێچی داداگای ولاته‌که‌یان ده‌که‌ن ، که‌چی له‌نیشتمانی ئێمه ، ده‌بنه ڕاوێژکار و کوڕی تایبه‌تی سه‌رۆک یان به‌ناو له‌ده‌ست ئاسایشه قاره‌مانه‌کانی سلێمانی ده‌فڕێت یان ده‌چێته ئاسمان و ده‌بێته هه‌ڵم !! به‌ڵێ له‌ولاتی کاره‌سات و تاوان کورادنی باشور ده‌ژین ، که هه‌رچی تاوان و ناپاکی به‌به‌رچاومان ئه‌نجام ده‌درێت ، خه‌ڵک و توێژێکی به‌رفراوانی ڕۆشنبیر و به‌ده‌رزه‌ن حزب ، گوێ پڕ له‌مس و چاوکوێره !! که‌چی هه‌موش سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ڵێته‌وه !! هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ناتوانم له‌به‌رامبه‌ر پیره هه‌ولێر،که‌هه‌وڵی تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان ( روحی هه‌ولێریه‌کان ) ده‌درێت ،بێ ده‌نگ بم و جارێکی تر چه‌ند وشه‌ی بابه‌تێکی بۆ ته‌رخان نه‌که‌م ،گه‌رچی ، هاوڕێیه‌کم هه‌یه ، زۆر جار گاڵته‌م پێده‌کا ت و ده‌ڵیت خوا عه‌قلێکت بداتێ پێ ی به‌ڕێوه بچیت ، چونکه تۆ به‌دوای کڵاوی بابردو که‌وتی ،ناهه‌قی ناگرم له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه دا وابڵێت . زۆر جار منیش بۆ گاڵته پێکردن پێی ده‌ڵێم ، خۆزگه‌م به تۆ ،له‌ناو ئه‌و هه‌موو تاوان و ناپاکیه‌ی به‌رامبه‌ر خۆت و گه‌له‌که‌ت ده‌کرێت ئاوا گێل و بێ هه‌ستی . به‌ڵی زۆر جار له تاوان زۆری و ناپاکی له‌سنور به‌ده‌ر ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ، هیوام خواستوه تاکێکی بێ هه‌ستی کورد بومایه ، به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌رگیز جاش قه‌له‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه نه‌بومایه ،که‌ویژدان و نه‌ته‌وایه‌تیم به‌پێی وشه به‌رامبه‌ر دۆلار بفرۆشتایه . یه‌که‌م په‌ڕتوکی مامۆستا (ئیسماعیل بێشکچی) م خوێنده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم به‌ناوی (کوردستان کۆڵنیالیه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیه) ، چه‌ند دێرێکی ناو ئه‌و په‌رتوکه یه‌کجار سه‌رنجی ڕاکێشام و کاریگه‌ری له‌سه‌ر زیاتر بونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کردم ، که نوسرابوو کۆمه‌ڵێک شوێنه‌وار ناس له(ئه‌فریقا) ، داوای کڕینی هه‌ندێ که‌ره‌سه‌ی شوێنه‌واریان کردوه ، خه‌لکه‌که پێ ی نه‌فرۆشتون ، به‌ڵام که‌هاتونه‌ته( کوردستان) خه‌ڵک پێی فرۆشتون مامۆستا بێشکچی ده‌ڵێت ، له‌مه‌وه تێده‌گه‌م هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کورد چه‌نده لاوازه له چاو ئه‌فریقیه‌کان !!؟ که‌چی یه‌که‌م ده‌سه‌لاتی کوردی که‌به‌قوربانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هاتۆته به‌رهه‌م ، له‌به‌رچاوی میلله‌تی به‌ناو (ئه‌ی ڕه‌قیب و فول نه‌ته‌وه‌یی) شارێک له روحی شارستانیه‌که‌ی ته‌خت ده‌کات !!؟ که‌دڵنیام ئه‌گه‌ر رژێمی به‌عس ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام بدایه ، له‌ئێزگه شرو به‌ته‌شویشه‌کانی شاخه‌وه‌ش بوایه (فه‌رهاد) ئاسا هاوارایان ده‌کرد ، هه‌ولێر وێران ده‌کرێت خه‌ڵکینه به‌رگه بگرن و موڵک وماڵه‌کانتان بۆ پاره مه‌فرۆشن و چۆل مه‌که‌ن!!؟ هیچ ناهه‌قی هه‌ژار و فه‌رمانبه‌رێکی گه‌ره‌که‌کانی ( ته‌عجیل و سه‌عدوناوه‌وخانه‌قاو گه‌ره‌کی جوله‌که .... ناگرم ،ئاخر ئه‌وان هه‌ژاری و ئاستی ڕۆشنبیریان لاوازه و دانی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ش پێ یان وا ده‌کات که ئاماده‌بن مێژوو شارستانیه‌تی باوک باپیرانیان ئه‌گه‌ر( پێشی نه‌گرێت) بۆ هه‌تا هه‌تایی ته‌خت بکرێت . به‌ڵام ڕۆژگارێک دێت ، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌ناوی ئاوه‌دان و جوانکردن له ( ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر ) که هه‌ولێر ی کۆن له‌بڕی (نۆژه‌ن کردنه‌وه ) وێران ده‌که‌ن په‌یکه‌رێک له‌تاوانیان بۆ دروست ده‌کرێت . ده‌زانم ئه‌مڕۆ گاڵته‌تان به و وشانه دێت ، به‌ڵام بڕۆن بپرسن له مێژونوسان ، که‌چۆن (مشیری حه‌مه ) ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین مێژونوسی کورد ( که‌مال مه‌زهه‌ر ) داکۆکی لێ بکات ،ناتوانێت وا به‌سانایی بێ تاوانی ده‌ربخات . له‌گه‌ل چه‌ند هاوڕێیه‌ک له‌م باره‌وه قسه‌م کردوه ، هه‌مووی وه‌ک کاره‌سات و تاوان ده‌یبینێت ، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته قوڵه نایان گرێته‌وه که شه‌ڕی له‌سه‌ر بکات !!! یه‌کێک له‌م هاوڕێیانه‌م نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هینایه‌وه ،که ئه‌و زۆر سه‌ردانی ولاتان ده‌کات ، وتی که‌چومه‌ته هه‌ر شوێنێک به تاکسی ئه‌و شارم وتوه بمبه بۆ گه‌ره‌که مێژویه‌کانتان ( ته‌عجیل ئاسا) که به‌نوێترین شێوه نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه . هه‌ربۆیه مافیم نیه گاڵته‌م به حکومه‌تی به‌ناو کوردی و وته‌ی بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکه زله‌کان و رؤشنبیره خۆ به فه‌یله‌سۆف زان و حزبه به‌ناو ناسیۆنالسته‌کان و ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسه خۆ به پڕۆفشناله‌کان بێت ؟ راسته داکۆکی کردن له‌شوێنه‌واره مێژویه‌کان به‌نده به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیری به‌ڵام بافێل له‌خۆشمان نه‌که‌ین ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵدان بۆ تێکدانی (ئه‌سحابه سپی و به‌رده‌رکی سه‌را)ی سلێمانی هه‌ستی ڕۆشنبیره سلێمانیه‌کان جولاند هی ئێمه‌ی هه‌ولێری نه‌جولاند . بۆیه چ کاره‌ساتێکه له‌ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، پۆلێک له‌هه‌ولێری وخۆ به‌سیمبوله‌کانی گه‌وره‌ترین باڵاده‌ستی ئه‌م ولاته‌ن ، له‌نمونه‌ی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم (کۆسره‌ت ره‌سول ) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ( عه‌دنان موفتی ) وه‌زیری پێشمه‌رگه ( زه‌عیم عه‌لی ) و ده‌یان وه‌زیر وئه‌ندام په‌رله‌مانی وه‌ک ( غه‌فور مه‌خموری و ئارێز عه‌بدوڵلا و خه‌مان زرار و سه‌ید کاکه قورشید شێره ......... ئه‌مه جگه‌له چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراقی له‌هاوشیوه‌ی د .(عه‌بدوڵلا عه‌لیاوه‌یی و ئیسماعیل شوکر) (رابحه حه‌مه‌د) ...... وه چه‌ندین شوێنه‌وار ناس و به‌رپرس له‌به‌شی شوێنه‌واری وه‌ک ( که‌نعان موفتی ) ده‌یان ڕۆشنبیری وه‌ک عه‌بدوڵلا په‌شیوو فه‌رهاد پیربال و شێرزاد حه‌سه‌ن ... ... بونی چه‌ندین مێژونوسی کورد و به‌شی مێژوو و چه‌ندین به‌ناو کۆمه‌له و ڕێکخراوی مێژونوسان و ڕۆژنامه‌و گۆڤاری تایبه‌ت به‌میژوو ..... به‌ڵی له‌به‌ر چاوی ئه‌مانه‌و ده‌یان ناوی به‌رپرس و ڕۆشنبیری ئه‌و شاره (هه‌ولێری کۆن) به‌نیازن ته‌خت بکه‌ن ، هه‌ولێر گوته‌نی نقه‌یان لێوه نایێت ، هه‌ڵوێستێک ،ناره‌زایه‌تیه‌ک ده‌رنابڕن !!؟؟ . له‌یادتان نه‌چیت ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئێوه‌ش له به‌رپرسان وه‌ک (ته‌ها محێدین مه‌عروف ) دێنه به‌رچاو و نوسه‌ره‌کانیش وه‌ک (درؤزنێک) له به‌رامبه‌ر قه‌له‌م و شیعر‌و چیڕؤک، مێژونوس و شوێنه‌وار ناسه‌کانیش وه‌ک (نه‌خوێنه‌وارێک) . له‌هه‌موشی خۆشتر مانگێک له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌کی به‌ڕێز ، پێ وتم بۆ پشتگیری له‌و ده‌نگه کورد‌و بیانیانه نه‌که‌ین که‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگا له ولاتی داگیرکه‌ری تورکیا بگرن که به‌ناوی پڕۆژه‌ی (گاپ ) شاری مێژویی کوردان (حه‌سه‌ن کێف ) تێک ده‌دات ، که‌چی ئمێلم بۆ نارد وه ،تا واژوی خۆی دژ به تێکدانی هه‌ولێری کۆن بخاته سه‌ر ، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه !!!؟
|