١٧\١٠\٢٠١٠
کەرکووک
هیچ کێشەیەکیان نەماوە و کراوە بە
نیویۆرک و دوبەی!
تەها مامشەلی
هاووڵاتیان و دانیشتووانی پاڕێزگای
کەرکووک
هیچ کێشەیەکیان نەماوەو
کەرکووک کراوە بە نیویۆرک و دوبەی شارەکەمان
پێویستی بە خزمەت گوزاری زیاتر ناکات بۆیە ئەو پارەیە دەبێت بگێڕنەوە
بۆ بەغداد (بۆ وەزارەتی دارایی).
لە هاوینی ئەمساڵ ٢٠١٠ بەسەردانێک گەڕامەوە
کەرکووک لە گەڵ ماڵ و منداڵ
بە هیوای ئەوەی کە کاتێکی خۆش بەسەر ببەین لە شاری
کەرکووک ، مەخابن وەک
قسە کوردییەکەی خۆمان وتەنی (ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار) بە گەشتنمان
بینیمان کەرکووک لە پارو پیرار خراپ تر لە لایەن خزمەت گوزاری وەک ڕێگاو
بانەکان، ئاو، کارەبا، خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکان، وێرانی
قوتابخانەکان،
... هتد.
تا کار گەشتە خۆپیشاندانی جەماوەری گەڕەکەکان بەڵام بەشێوازێکی ناڕێک
بێ بەرنامە کە شێوازی شارەکەی ناشیرین تر دەکرد ، بەڵام داواکاری
جەماوەرێش تەنها باشتر کردنی خزمەت گوزاری شارەکە بوو لەو مافە
سەرەتاییانەی کە پێویست ناکات جەماوەر بە بیری بەرپرسانی شارەکەی
بهێننەوە چونکە ئەوە بچووک ترین مافی جەماوەرە کە دەبێت کار بەدەستانی
شارەکە ساڵانە بوودجەی تایبەت بۆ ئەو خزمەت گوزاریانە دابین بکەن نەک
بە پرۆژەی ناوو بنێن و بیکەن بە منەت بە سەر جەماوەرەوە ! لەبەر ئەوە
کە لێپرسراوان بەدەنگ و قوربانی جەماوەر گەشتونەتە سەر ئەو کورسییەیی
کە لە سەری دانیشتوون بۆ خزمەت کردن نەک بۆ گیرفان پڕکردنی خۆیان .
مەخابن لە ١٤/١٠/٢٠١٠ لە مالپەری پیوکەی میدیا کە زمان حاڵی ی.ن.ک
لەسەر زاری بەڕێز ئەحمەد عەسکەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکووک
بڵاوی کردووەتەوە کە بوودجەی شاری
کەرکووک ١٢١ملیارد دینار بووە
وەزارەتی دارایی بەغداد لە ١/١/٢٠١٠ دا ٦٠ ملیاروو ٥٠٠ ملێۆنی بۆ
ناردوون داوای لێ کردوون کە تاوەکو ١/٦ واتا تا نیوەی ساڵ ئەو مەبلەغە
سەرف بکەن و ختامی سەرف کردنەیان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی باقییەکەی کەیان بۆ
ڕەوانە بکەن کە دەکاتە ٦٠ ملیارو ٥٠٠ ملێۆنی دیکە.
بەڵام مەخابن ئەوە ئێستا لە ناوە ڕاستی مانگی تشرینی یەکەمین واتە
تەنها دوو مانگ و نیوو ماوە بۆ کۆتایی ساڵ دیارە بەڕێزانی ئەنجوومەن و
پارێزگای کەرکووک و سەرجەم فەرمانگە خزمەت گوزاریەکانی پارێزگای
کەرکووک
پێویستیان بە بوودجە نیە و شارەکەیان گەیاندووەتە ئاستی ووڵاتانی
پێشکەوتوو وەک نیۆرک و دوبەی دانیشتوانەکەی لەو پەری خۆشیدا دەژین و
بوختان بۆ کاربەدەستەکانیان دەکەن کە خزمەت گوزەرانیان بۆ ناکەن ،
چونکە ئەوەتا لەو ١٢١ ملیارە تا ئێستا تەنها ٤٠ ملیاری سەرف کراوە واتە
٣٥% بوودجەکە ، وەساڵی پاریش بە هەمان شێوە ٤٠% بوودجەی
کەرکووکتان
گێڕایەوە بۆ بەغداد .
واتا ئەم پرسیارە لە هەموو کار بەدەستانی
کەرکووک دەکەین ئایە بۆ ئەو
بودجەیەتان بەکار نەهێنا شارەکەمان پێویستی پێ نییە بۆیە دەیگێڕنەوە بۆ
بەغداد یان لە خۆتان زیادەو ئێمە و جەماوەری
کەرکووک بوختانتان بۆ
دەکەین شارەکەمان هیچ کەموو کورتییەکی نیە لەخزمەت گوزەرایە ..
http://www.pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=13165%3A--121----43
١٥\١٢\٢٠١٠
- بێرگن
/ نەرویژ
mamshei@hotmail.com
|