کچه قه‌ره‌جێکی ئه‌سمه‌ری چاو خه‌نه‌یی بۆن ئاره‌قه‌ی بن باخه‌ڵ و جۆگه‌ی سنگی تێکه‌ڵ به‌تۆزو خۆڵی ده‌شت له‌ژێر تاڤگه‌ی گڕ چڕێنی خۆره‌تاوا به‌لفکه زبره‌که‌ی قه‌ده‌ر عه‌یامێکه چڵکی ده‌هرێک له‌به‌دبه‌ختی ئه‌خوسێنێ و ناگاته بێخی بێگه‌ردی ماکی که‌سه‌ر
کچه قه‌ره‌جێکی ئه‌سمه‌ری قژ باڕه‌شیی به‌کێشی پوشێ ، متمانه به سروه‌بای به‌ڵێن ناکاو شۆڕه‌بیه‌که‌ی ئومێدیشی هه‌ر گزگلی گومان ئه‌گرێ زۆرن ئه‌و عیشقبازانه‌ی به‌ر له‌ژوان له‌تاڵی ئاوریشمی وه‌فا فه‌رشی که‌شمیریان ئه‌چنی بۆ عیشقی ئه‌و زۆرتریشن ئه‌و ڕه‌قیبانه‌ی که‌دوێنێ میوانی زادو نمه‌کی ده‌ستی ئه‌و بوون وه‌لێ ئه‌مڕۆ وه‌ک سه‌گێکی گڵاوی هار که‌ڵبه له‌و ده‌سته گیر ئه‌که‌ن ڕه‌نوی به‌فری هه‌ره‌سیانی ڕائه‌ماڵی و گه‌ڵا زه‌رده دۆڕاوه‌کانی پاییزی بۆ ئه‌گۆڕین به‌فوستانه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی به‌هار
کچه قه‌ره‌جێکی ئه‌سمه‌ری لێو هه‌ناری جێ سه‌رنجی ڕێگره چاوزه‌قه‌کانی ڕێی کانیه‌و ئاسکه‌له‌نجه‌ی ساتمه ناکات پیاوه شه‌رواڵ پیسه‌کانی سیاسه‌تیش ئه‌وانه‌ی بێ شه‌رم و حه‌یا خه‌و به‌سێوه‌کانی سنگی و یاڵه‌کانی ژێر که‌مه‌ری و ماسیه سوره‌کانی پوزی و شانه‌هه‌نگی وروژاوی مناڵدانیه‌وه ئه‌بینن به‌خه‌یاڵی زبڵدانه‌که‌ی که‌لله‌یان ئه‌و که‌نیزه‌ی به‌جێماوی شه‌ڕه پیرۆزه‌کانیانه‌و ئه‌بێ وه‌ک بارانی له‌زه‌ت به‌سه‌ر جه‌سته‌یانا داکات
کچه قه‌ره‌جێکی ئه‌سمه‌ری گه‌ردن به‌خاڵ دڵی بورکانێکه له‌خه‌م کانیی ناخی پڕ له‌یاقووت پیاوه ناوداره‌کانی خێڵ ئه‌یکه‌ن به‌مستیله‌و گواره بۆ خانمه نازداره‌کانی عه‌شره‌ت و بۆ خودی خۆی بووه به‌گه‌ردانه‌یه‌کی گران به‌ها له‌سێداره کچه قه‌ره‌جێکی ئه‌سمه‌ری باڵا چنار باوکی ، خۆره‌و دایکی ، گه‌رمه‌سێری بێزار.
ئابی 2008
|