|
لێدوانی هه‌واڵنێری یۆنایتێدپرێس له‌گه‌ڵ عه‌بدوڕڕه‌حمان موسته‌فا:
که‌رکوک و گرفتی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
.
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه:
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن
زاده
***
دووبه‌ی – ئه‌ماڕاتی یه‌کگرتووی عه‌ڕه‌بی- ئاسایش و هێمنایه‌تی عێڕاق
له پێناو داهاتووی که‌رکوک دایه. ئه‌و پارێزگه‌یه که‌متر له 13 له
سه‌دی نه‌وتی عێڕاق ده‌گرێته به‌ر ، به‌ڵام وه‌کوو به‌شه‌کانی تری
وڵات، بۆ بناغه‌دانه‌ری پێویستی به سه‌رمایه‌دانانی به‌رفراوان هه‌یه.
له ئه‌سڵی 140 ی یاسای بنه‌ڕه‌تی دا داواکارییه‌کی گشتییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
ڕێفراندۆمێک که له‌و دا ده‌نگ ده‌ره‌کان چاره‌نووسی داهاتووی که‌رکووک
دیاری ده‌که‌ن که ئایا بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان نه.
زۆربه‌ی کارناسان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ده‌نگ دان خۆی کێشه‌ی لێ
ساز ده‌بێت و ده‌بێته هۆی زیاتربوونی تووند و تیژی له نێوان ئه‌ندامانی
سه‌رووی په‌رله‌مان. هه‌واڵنێری یۆنایتێدپرێس له « دووبه‌ی » له
دانیشتنێک دا ده گه‌ڵ عه‌بدوڕڕه‌حمان موسته‌فا فه‌رمانداری که‌رکووک
که له‌وێ له کۆنفرانسێک دا به‌شداری کردبوو، لێدوانێکی له سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی
ئه‌و کۆنفرانسه و بارودۆخی ئێستای خه‌ڵکی ئاسایی له که‌رکووک ئه‌نجام
دا که ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌م لێدوانه‌یه.
هه‌واڵنێری یۆنایتێدپرێس- ئامانجی سه‌ره‌کی ئێوه له‌و
کۆنفرانسه دا چی بوو؟ به گشتی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه چی
بوو؟
عه‌بدوڕڕه‌حمان موسته‌فا – دوای بڵاو کردنه‌وه و ده‌رچوونی یاسای سه‌رمایه‌گوزاری
و نه‌وت و گاز، له‌و کۆنفرانسه‌دا هه‌وڵ درا که خه‌ڵک و کۆمپانییه‌کان
هان بدرێن که ده‌ست بکه‌ن به کاروباری ته‌جاره‌ت و بازرگانی نه‌وت و
گاز. ئه‌و کۆنفرانسه له واقیع دا تێزێکی دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی
ئێستای نه‌وت و گاز و ئه‌و یاسا و سه‌رمایه‌گوزارییانه له عێڕاق و هه‌روه‌ها
بڕیار دان له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی بازرگانی یان سه‌رمایه‌گوزاری شیاو و
له‌بار له داهاتوو دا.
- ده‌کرێ که‌مێکمان باسی که‌رکووک بۆ بکه‌ی؟
- که‌رکووک به پارێزگای نه‌وت ناسراوه. ژێرخانی نه‌وتی و ئابووری کۆن
و وێرانی هه‌یه. له ئه‌م بڕیارانه‌ی که ( له‌و کۆنفڕانسه ) دا درا
ئه‌وه بوو که سیستمێکی شیاو و له‌بار و یه‌کده‌ست هه‌بێت بۆ دانانی
پاڵێوگه و ئاسانکاری بۆ گاز و پێتڕۆشیمی. هه‌رچه‌ند ئێستا ته‌واوی ئه‌و
شتانه ده‌ست ناکه‌ون. من پێویستیم به‌و شتانه هه‌یه. له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی
بنکه و نیروگه‌ی به‌رقییه‌کانیش له‌و کۆنفرانسانه و کۆنفرانسه‌کان
تری پارێزگاش باسم لێ کردووه هه‌روه‌ها باسم له هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کانی
سه‌رمایه‌گوزاری کرکوکیش کردووه.
- تکایه له بابه‌ت گیر‌و گرفته‌کانی که‌م بوونی سوته‌مه‌نی باسمان بۆ
بکه؟ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له چی ده‌زانی؟
ئێمه له گه‌ڵ قه‌یرانی گه‌وره‌ی که‌م بوونی سوته‌مه‌نی به‌ره‌وڕووین.
ئه‌وه‌ش نه ته‌نیا پارێزگه‌ی ئێمه به‌ڵکوو گرفتی ته‌واوی عێڕاقه. سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و گرفتانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هیچ پاڵێوگه‌یه‌ک. هه‌ڵبه‌ت
پاڵێوگه‌یه‌کی هه‌یه به‌ڵام کۆن و چکۆڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ناتوانێ
گرفتی ئێمه چاره‌سه‌ر بکات. پاڵێوگه‌یه‌کی گه‌وره له (Baiji ) هه‌یه.
ئێمه نه‌وتی خام و نه‌پاڵاوتوو به هێڵی بۆری ده‌نێرین و ئه‌وانیش به‌رهه‌مه
نه‌وتییه‌کان له پاڵێوگه‌وه ده‌نێرن بۆ که‌رکوک. ئه‌و بۆرانه (
لووله ) له لایه‌ن تێرۆریسته‌کانه‌وه که‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و
ڕاگیرکراون. سه‌رچاوه‌یه‌کی ترمان نییه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتییانه؛
بۆیه ئێمه له گه‌ڵ که‌م بوونی سوته‌مه‌نی به‌ره‌وڕووین. ئاماژه به
وه‌ش بکه‌م که دوای ڕزگار بوونی عێڕاق له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، ژماره‌ی
که‌ره‌سه‌ی هاتووچۆ و ئۆتۆمۆبیله‌کان له که‌رکوک ڕوو له زۆر بوونن.
ئه‌وانه پێویستییان به نه‌وت هه‌یه. ئێمه بۆ دابین کردنی نیازه‌کانی
خۆمان و خه‌ڵکی پێویستیمان به نه‌وتی سپی و گازوییل هه‌یه.
- به بڕوای ئێوه ئه‌م گرفتانه که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن؟
بڕیارێک دراوه له لایه‌ن وه‌زیری نه‌وته‌وه له به‌غدا که به‌ڵێنی
پێ داوین که داواوی له 15 کۆمپانی چالاک کردووه بۆ درووست کردنی چه‌ند
پاڵێوگه له که‌رکوک که له داهاتوویه‌کی نزێک دا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
داڕشتنی ساختی ئه‌و پڕۆژه‌یه بێن بۆ که‌رکوک.
- شارۆمه‌ندان و دانیشتوانی شاره‌که‌تان ڕۆژانه چه‌نده له به‌رق و
کاره‌با به‌هره‌مه‌ندن؟
جاری وایه ڕۆژانه به‌رق و کاره‌بایان نییه‌ً، ڕه‌نگه ڕۆژانه ژمێره‌ی
تێکڕای ( مام ناوه‌ندی ) کاته‌کان به‌ینی 10 تا 12 ساعه‌ت بێت. به‌ڵام
جاری وایه ڕۆژانه که‌متریش ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه به 6 یان 7 ساعه‌ت
بگات. جاری واشه که‌متر له‌وه‌شه.
- ئایا ئێوه خوازیاری پێکهێنانی بنکه و نیروگه‌یه‌کی به‌رق و کاره‌با
نین؟
بێگومان ئه‌وه ته‌رح و نه‌خشه‌یه‌که که ده‌مانهه‌وێ بیهێنینه ئه‌نجام.
- بۆ ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ئه‌وه‌نده گرینگ بێ؟ به
گشتی، پێشنیاری ئێوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێویستیانه که باسمان کرد
له باردۆخی ئه‌منییه‌تی و ئاسایشی وه چییه؟
ئاسایش و هێمنایه‌تی و ئه‌منییه‌ت زۆر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگه. به بێ
ئاسایش و ئه‌منییه‌ت هیچ که‌سێک ناتوانێ له که‌رکوک یان شوێنه‌کانی تر
خه‌ریکی کار و سه‌رمایه‌گوزاری بێت. مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی
ئێمه زۆر خراپ نیه، له واقیع دا ئێمه گیروگرفتێکمان هه‌یه و له
هێندێک له‌و گرفتانه‌ی که دێنه پێش له ئازار داین، به‌ڵام ئه‌وه به
مانای بارودۆخی ئاسایشی خراپ و ناله‌باری ئێمه نییه. ڕه‌نگه 80 له
سه‌دی ناوچه‌ی که‌رکوک ئه‌من بێت و 20 له سه‌دی نائه‌من و نائارام بێت.
- چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێ که بۆ ئه‌وه‌ی ڕێفڕاندۆم له که‌رکوک و
ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه نه‌چێ ڕاده‌ی تووند و تیژی و ناکۆکییه‌کان
زیاتر ببێت، ئێوه بۆ ئه‌و کێشه‌یه چیتان کردووه؟
من بڕوا ناکه‌م که نێوان ڕێفڕاندۆم و نێوان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌سڵی 140
ی یاسا و کاره تێرۆریستییه‌کان بێت. تێرۆریسته‌کان کاری تێرۆریستی
خۆیان نه‌ک له که‌رکوک به‌ڵکوو له ته‌واوی شوێنه‌کانی تری عێڕاق به‌ڕێوه
ده‌به‌ن. له به‌غدا و به‌سره که ئه‌سڵی 140 ی یاسا به‌ڕێوه ناچێت،
به‌ڵام کاری تێرۆریستی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ.
- ئایا ئێوه له به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفڕاندۆم له که‌رکوک دا پشتیوانی ده‌که‌ن؟
بێ گومان، له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌م.
- ده‌نگدان چۆن ده‌ست پێ ده‌که‌ن؟ ئایا ئێوه ده‌تانهه‌وێ په‌یوه‌ست بن
به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان؟
من خۆم نوێنه‌ری خه‌ڵکی که‌رکوکم. من له ڕای گشتی خه‌ڵک په‌یڕه‌وی ده‌که‌م.
هه‌ر شتێکی ئه‌وان بڕیاری له سه‌ر بده‌ن من ئاماده‌م.
- هه‌ڵبه‌ت، به‌ڵام ئێوه وه‌کوو ئه‌ندامێکی دێمۆکرات ده‌نگتان به ده‌ست
هێناوه...
من قسه‌یه‌کم له‌و باره‌وه پێ نییه. ( به پێکه‌نینه‌وه وڵامی ئه‌م
پرسیاره ده‌داته‌وه ).
- مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ له ڕاستی دا ئه‌وه‌یه که هێرش و په‌لامارێکی
زۆر ڕووی داوه، له مرۆڤ دزی ڕا بگره تاکوو هێرش بردنه سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کانی
سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ت، تازه‌گی یه‌کێک له پارێزه‌ران کوژراوه، ئایا ئێوه
له‌و بابه‌ته نیگه‌را و په‌رۆش نین؟ بیر و ڕای ئێوه وه‌کوو پارێزه‌رێکی
کارامه و لێهاتوو له بابه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه چییه؟
من که‌سێکی لێپرسراوم و له به‌رامبه‌ر کاره‌کانم دا به‌رپرسیارم و له‌وه‌ی
که به‌رپرسیاری ده‌وڵه‌تم قه‌بووڵ کردووه ناترسم. من زۆر جاران که‌وتوومه‌ته
به‌ر مه‌ترسی هێرشی تێرۆریستانه‌وه به‌ڵام وره‌م به‌ر نه‌داوه و نه‌ترساوم.
له‌و کاته‌وه که ئه‌و پۆسته‌م هه‌ڵبژاردوه و قه‌بووڵم کردووه، ده‌بێ
بتوانم به سه‌رکه‌وتوویی به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نم. من هیچ کات نیگه‌ران
و دڵ په‌رۆش نیم و نابم. ئه‌وه هه‌ڵوێستی ڕاسته‌و خۆی منه که زۆر
چالاکانه بۆ به‌ڕێوه بردنی هه‌وڵ بده‌م.
بۆکان
سه‌رچاوه:
http://www.kurdnet.org
|