٢٩\٤\٢٠١١
که رۆیشتن چی
شته پیرۆزه‌کان هه‌بوو جێیان هێڵا.
لارزۆ به‌کر
که رۆیشتن هیچ
کام یه‌کیان،
ئاوڕێکیان له دوای خۆیان نه‌دایه‌وه.
که رۆیشتن....
چی شته پیرۆزه‌کان هه‌بوو ، جێیان هێڵا....
خوانه‌ی (به‌رتشت) و،
چایه‌کانیان به تاڵی جێهێشت
ئاگردانه‌کانیان به داگیرساوی جێهێشت
مێگه‌له‌کانیان به بێ بێری و شوان جێهێشت
میوانه پێپه‌تیه‌کانیان به ده‌ستی
پڕشمشێره‌وه جێهێشت
ده‌رگاکانیان هه‌ر له‌سه‌ر پشت جێهێشت.
که رۆیشتن.....
ماڵئاواییان له که‌س نه‌کرد.
هیچ باخێکیان به‌سه‌ر نه‌کرده‌وه.
له هیچ دارستانێک پشویان نه‌دا
و،
له هیچ کانیاوێکیش ئاویان نه‌خوارده‌وه.
هیچ ماڵه خه‌زورانێکیش (به‌رتێڵانه)یه‌کیان نه‌کرده‌وه.
به‌م ڕێگایانه‌دا نه‌ڕۆیشتن، که پڕبوون له یادگاری.
کچه شۆخه‌کانیش دڵداره‌کانیان،
به چاوی چاوه‌ڕوانیه‌وه له پشت (تانۆک)ه‌کانه‌وه
جێهێشت.
که رۆیشتن.....
(په‌لار)ێکیان له که‌س نه‌دا.
(بابۆڵه)یه‌کیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌برد.
بووکه شوشه‌یه‌کی قژڕه‌ش،
یان هه‌ڵماتێکیان نه‌برد.
سبیلێ، جگه‌ره‌یێ، کیسه‌یه‌ک توتنیان نه‌برد.
سوراوێک، که‌وایه‌ک، تا کلی چاوانیشیان نه‌برد.
که رۆیشتن....
چی شته پیرۆزه‌کان هه‌بوو جێیان هێڵا.....
ئه‌وه‌تانێ کراسی سپی بووکێنیان هه‌ر به ته‌نافه‌وه
ماون.
چاویلکه‌کانیان له گیرفانی پاڵتۆیه‌کان به
حه‌سره‌تی پیتێکه‌وه‌ن.
ئاگردانه‌کانیان تامه‌زرۆی دواهه‌مین چیڕۆکی خۆشه‌ویستین.
پێڵاوه‌کان به بێ خاوه‌ن و، (دارده‌لامه)کان
به بێ که‌س ماون.
لانکه‌کان بێ زارۆک و خوێندگاکان بێ مامۆستا
و،
پێخه‌ڤه‌کان بێ مرۆڤ و ده‌ڤه‌ره‌کان هه‌ر به
ماندوویه‌تی ماون.
که رۆیشتن.....
گیرفانه‌کانیان، ده‌ست و شان
و پشته‌کۆڵیان به‌تاڵ له به‌تاڵی.
که رۆیشتن....
گیرفانه‌کانیان، ده‌ست و شان
و پشته‌کۆڵیان پڕ پڕ له نه‌هامه‌تی.
که رۆیشتن.....
(خوشکۆک)ه‌یه‌کیان نه‌برد......
ره‌نگیان ره‌نگی
بیابان و، ده‌ست و قاچیان له به‌فر
بوو.
که هاتنه‌وه مه‌مکه مژه
و تۆپی مناڵان و،
په‌تی ده‌ست و په‌ڕۆی چاویان له‌گه‌ڵ خۆیان
هێنایه‌وه.
که هاتنه‌وه سپی سپی له
سه‌ربه‌رزی.
که هاتنه‌وه هه‌موو شته‌کانیان سپی بوو.
کات سپی،
سروشت سپی،
جله‌کانیان سپی،
ئێسقان سپی،
مێژوویان سپی،
روویان سپی.
هه‌ر هه‌موو شتێکیان سپی بوو سپی.
ته‌نها رووی دووژمن نه‌بێ
ره‌ش ره‌ش بوو
ره‌ش.....
___________________________________________
فه‌رهه‌نگۆک:
به‌رتیشت
> به‌رچایی.
به‌رتێڵان
> ئه‌م دیاریه‌ی له ماڵی زاوا ده‌چێ بۆ
ماڵی خه‌زووران، به‌ر له‌گواستنه‌وه‌ی بووک.
تانۆک
> په‌رژین.
په‌لار
> توانج... (ته‌علیق).
بابۆڵه
> خواردنی نێوان ژه‌مه‌کان (مێلان مۆل /به سوێدی).
دارده‌لامه
> جۆلانه... له‌یلوک.
خوشکۆک
> شتی جوان.
14\1\2008
larzobaker@hotmail.com
|