په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٨\٢٠١١

کێشەکان پژاکە یان ئێران خۆیی؟
کێشەکان کوردن یان دوژمنانی کوردن؟


هەورامان عه‌لی تۆفیق

 

سەیر لەوەدایە کاتێک هەواڵی ئەوە دەبیستین کە ئێران و عێراق لە ڕێککەوتن نامەیەکدا دەگەنە ئەو دەرەنجامەی کە پێکەوە ڕیگا چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پژاک بدۆزنەوە ...


هەمیشە کورد و شۆڕشەکانی گیرۆدەی دەستی ئەم شێوە ڕێککەوتنامانه‌ بوون و بەردەوام و بەدرێژایی مێژوو شکستیان بە شۆڕش و بزافی ئازادیخوازی نەتەوەیی کوردیان هێناوە .. بەرژەوەندیە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بەسەرو بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی کوردەوە بووە و هیچ کات بیر لەوە نەکراوەتەوە ئەم کێشە نەتەوەییە لە ڕێگای گفتووگۆ و بەدەست گەیاندنی ئەو مافانە بەم نەتەوەیە چارەسەر بکرێت .. ئەوکاتەی ئەم وڵاتانە ماف بەخۆیان دەدەن کە دژ بەم نەتەوەیە بجەنگن و بەویستی خۆیان کار لەسەر تواندنەوە وجەوساندنەوەی بدەن بەڵام ماف نەدەنە ئەم نەتەوەیە پارێزگاری لەخۆیی بکات و کار لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانی بکات ..


بۆدەبێ خەبات و قوربانی دان بۆ گەیشتن بەئامانجە نەتەوەییەکان بچێتە خانەی تیرۆر تیرۆرستانەوە ؟ ، بەو شێوەیە ماف نەدرێت کە خەبات بۆ پرسی نەتەوەیی خۆیی بکات .


بێ گومان تەنها پژاک و پەکەکە و هاونیشتمانیانی کورد لە ڕۆژئاوایی کوردستان ڕووبەڕووی دڕندەیی دوژمان نابنەوە ، وا لەسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەڕلەمانی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا ناوچە داگیرکراوەکانی کورد بۆ جارێکی دی بەپێش چاوی هەموو لایەکەوە لە حکومەتی عێراقی و لایەنەسیاسیە عەرەبی و کوردیەکان و ئەمریکیەکان و دونیاوە دانیشتوانی کورد لەو ناوچانە شەهید دەکرێن و لە ماڵ و حاڵیان دەربەدەردەکرێن و بێ دەنگی و هەڵوێستی پێویست لەم بارەیەوە نیە و تەنها یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەو هێرشانە توڕەن بەو پێیەی کە زیاتر کادرو لایەنگرانی ئەوان ڕوبەڕی ئەو هێرشانە دەبنەوە، بەڵام ئەو خەڵکە هەژارە بێ لایەنە بێ کەسە ماوەی چەندی ساڵە لەو ئاستەنگیەدا دەژی و بێدەنگی کورد دەسەلاتی سیاسی کورد لەدۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ ئەم کێشەیە .. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە دەسەڵاتی کوردی لەم هەڵوێستەدا یەک نیە و لایەک هێز ڕەوانە دەکات و لایەک ڕەدی دەکاتەوە ...


دەکرێ بپرسین کورد لەم گەمە سیاسیە مەنگ خواردووەدا کەی دەکەوێتە سەر هێلی راست ڕەوی بەرەو ئامانجەکانی و دێتە نێو گەمەیەکی سیاسی ئاشکرا ..؟ کەی کورد بەرگی بێدەنگی و شەرم و ترس لەخۆیی دادەدڕێ و ئەو کارتانەی کە گوایە بۆکاتی تەنگانە هەڵگیراون ناهێرێنە دەر ، دەبێ لەمە تەنگانە تر بۆ کورد کامە سات و وەخت بن ؟ .. پلانەکان لە چوار لاوە کاریگەرن و تەنگیان بەکورد هەڵچنیوە ..


تۆپ بارانەکانی ئێران بۆسەر ناوچە سنوریەکان هیچ هەلوێستێکی کورد پەروەرانە دیار نەبوو لە ئیدانە کردن و شەرمەزار کردنی بەولاوە هیچی دی نەبوو تەنها هەڵوێستەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکی ئاسایی لە خۆپیشاندان دەربڕینی خاواستەکانیان لە بایکوت کردنی شتومەکی ئێرانی و داخستنی سنورەکان و داخستنی کونسڵخانەی ئێرانی لە هەرێم کە ئەمانە ئەو خواستانە بون خەڵکی ئاسایی لە دەسەلاتی دەخواست .. ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکرێ ڕێگا چارە بۆ لەناوبردنی پژاک بەهاوکاری عێراق و ئێران و کوردیش لەو نێوەندەدا وەک تەماشاوان لەو کردارە بڕوانێ ..هەوڵەکانی پێشتر لە وشک کردنی ئاوی ئەڵوەن کە گوایە کێشەی عێراق ئێرانە ، بەڵام ئامانجی سەرەکی لێدانی دانیشتوانی کوردە لەو ناوچانە و زیان پێگەیشتنیان.


مەترسیەکان و گەورەیی پلانەکان زۆر لەوە گەورەترن کە بیریان لێدەکەینەوە گەر کورد یەک هەڵوێست و یەک بڕیار و یەک دەنگ و یەک دەست نەبێت ئەوە تەواوی پرسی نەتەوەیی کورد لەمەترسی دایە و دەرەنجام کەسایەتی کورد و هاونیشتمانی باجی کەم تەرخەمیەکانی سیاسیانی کورد دەدەن...
 

ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک