که‌وو و کۆتر.
تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی
ئایا که‌وو و که‌وه په‌یوه‌ندییان به یه‌کتره‌وه هه‌یه!!!؟ به بیروبۆچوونی من؛ نه‌خێر. هه‌ندێ که‌س له ڕووی بنچینه‌زارییه‌وه(Etymology) وای لێکده‌ده‌نه‌وه‌که: ووشه‌ی که‌وه ، له (که‌وو)ه وه وه‌رگیراوه‌و، وواتای ڕه‌نگی شین ده‌گه‌یه‌نیت. وه لای هه‌ندێ که‌سی تر وایه که ناوی (کۆتر) له (که‌وه‌تر)ه‌وه هاتووه‌و، وواتا شینتر... به بیروبۆچوونی من هه‌ردووکیان هه‌ڵه‌ن. من پێموایه لێره‌دا نه‌ک یه‌ک هه‌ڵه؛ به‌ڵکو چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک به‌دووای یه‌کدا دێن ،له‌وانه:
یه‌که‌م : که‌وه به‌مانای شین نایه‌ت...به‌ڵکو که‌وه وواتای مۆر ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام خودی ووشه‌ی مۆریش به‌هه‌ڵه به‌ناوی ڕه‌نگ ناسراوه له زمانی کوردی دا. با بزانین چۆن؟... مۆر ئامێرێکه که به فارسی ( مهر) و به عه‌ره‌بی ( ختم یان طمغه ) وه به ئینگلیزی( Stamp )ی پێ ده‌ڵێن، که له کۆندا له ئێسکی بڕبڕه‌ی پشتی ئاژه‌ڵ دروست ده‌کرا، که ئه‌ویش له (موهره یان موهره‌ک )ی شێوه‌زاری کرمانجی سه‌روو وه‌رگیراوه، که‌به مانای (فقره)ی عه‌ره‌بی دێت، وه هه‌روه‌ها( زار )یشی پێ ده‌ووترێت، که دیسان(زار )یش به هه‌مان مانا دێت، هه‌ر وه‌ک له(گازاره‌ی پشت) دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌م پێیه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که (زار و مۆر )هه‌ردووکیان کوردین و، به فارسی بوون به( زهر و مهر ) و به عه‌ره‌بی ( زهر و ختم ) یان پێ ده‌ووترێت. ووشه‌ی ( زار و مۆر ) له چه‌نده‌ها یاریدا به‌ر چاو ده‌که‌ون ، وه‌ک: زاری تاوڵه ، مۆری لگاو ... هتد،
هه‌روه‌ک له‌م دێڕه هۆنراوه‌یه‌ی { هێمن } دا ،ووشه‌ی (مۆر) ده‌رده‌که‌وێت:
کوشتمی و شه‌شخانی ئومێدی له من گرتووه حه‌ریف مۆره هه‌ڵداوێم و بێهووده به ته‌مای دووشه‌شم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دێره‌نگه‌وه هه‌میشه بۆ مۆرکردن ڕه‌نگی که‌وه‌یان به کار هێناوه؛ ووشه‌ی مۆر به شێوه‌ی ڕه‌نگ هاتؤته سه‌ر زمان ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ووشه‌ی (مۆره‌که‌وه )، ئه‌م ڕاستی یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که لێره‌دا( مۆر )به‌مانای ئامێری مۆرکردن دێت و، ( که‌وه ) به‌مانای ڕه‌نگ دێت، له دووای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ووشه‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه،بووه به ( مه‌ره‌که‌و ) و له فارسی‌دا بووه به مه‌ره‌که‌ب و به عه‌ره‌بی پێی ده‌ووترێت(حبر ). دیسان ووشه‌ی ( په‌نجه‌مۆر )ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆده‌رده‌خات ، که ( په‌نجه‌مۆر )به‌مانای چاپی په‌نجه دێت، نه‌ک ڕه‌نگی په‌نجه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ناوی چیای (مله‌که‌وه)یش له‌ڕه‌نگی (که‌وه)ه‌وه هاتبێت، چونکه چه‌نده‌ها چیای تر هه‌ن که به‌ناوی ڕه‌نگه‌وه ناونراوون، وه‌کو: چیای كێله‌شین، کێوه‌ڕه‌ش، قوڵه‌سه‌وز، چیای گڵه‌زه‌رده،گرده‌بۆر، چیاکه‌وه، ئه‌م چیایه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر (ئاوایی چیاکه‌وه)ی سه‌ر به شاری (ئیسلام ئابادی غه‌رب)ی ئێران. دیاره ووشه‌ی( مۆر) به‌وواتای ڕه‌نگ ، زۆر له مێژه ڕه‌گی داکووتاوه له ناو زمانی کوردی‌دا، بۆ نموونه ،که ده‌ووترێت (ئاره‌قه‌ی شین و مۆر) ، یان له‌م دێڕه هۆنراوه‌یه‌ی{ نالی } دا : خۆش له‌سه‌رسینه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه دووگۆی سه‌ربهمۆر مات و حه‌یرانم که عه‌رعه‌ر که‌ی هه‌ناری گرتووه
دووه‌م: ووشه‌ی( که‌وو ) له بنه‌ڕه‌تدا( که‌وک )بووه ، هه‌روه‌ها به چه‌ند شێوه‌ی تر زارگؤ (تلفظ) ده‌کرێت، وه‌ک: که‌بك، که‌ڤک، کابوك، کاڤوک... هتد به‌فارسی پێی ده‌ڵین ( کبک ) و له عه‌ره‌بی دا بووه به ( قبج ).
سێیه‌م: ووشه‌ی( که‌وه )له‌بنه‌ڕه‌تدا( که‌بوت ) بووه. پاش ئه‌وه‌ی که ده‌نگی (ب) گۆڕاوه بۆ (و) وه(ت) گۆڕاوه بۆ (ه). ئایا چی په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه له نێوان که‌بوت و که‌وک دا؟... هه‌ڵه‌که لێره‌دایه، ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی( که‌وو ) له‌گه‌ڵ( که‌وه )، ده‌بینین زۆر لێک نزیکن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که دوو ووشه پیته‌کانیان هاوبه‌ش بوو ،مانای ئه‌وه‌یه که له یه‌ک سه‌رچاوه وه‌رگیراون ، بۆ نموونه : ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی( خه‌رمان ) که به مانای کۆمه دێت ، ده‌بینین هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ووشه‌ی( خه‌رامان )ه‌وه نییه، که‌به مانای له‌نجه‌ولار دێت .
چواره‌م: گریمان ووشه‌ی( كه‌وه ) له( که‌وو )ه‌وه هاتووه، له‌م باره‌دا ده‌بوایه (ی) نیسبه‌تی له پاش بووایه ، وه‌کو: پرته‌قاڵ+ی =پرته‌قاڵی، وه ووشه‌که ده‌بوو به (که‌ووی) ، که‌واته لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که؛ (که‌وه) ووشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به (که‌وو)ه‌وه نییه.
پێنجه‌م: کۆتر، یان( که‌وته‌ر، که‌فته‌ر، که‌موته‌ر، که‌بوته‌ر ) که‌له‌په‌هله‌ویدا پێی ده‌ووترێت (که‌پوته‌ر)،به‌بۆ چوونی من له (که‌ووتۆر) یان (که‌ووتار) وه یان (که‌ووته‌ر) ه‌وه هاتووه ، که هه‌رسێکیان یه‌ک وواتا ده‌به‌خشن، تؤراندن و تاراندن و ته‌راندن ، به‌مانای ده‌رکردن له شوێنی نیشته‌جێ بوون دێت. له دێره‌نگدا که کۆتریان بۆ نامه‌ناردن به‌کارهێناوه، ئه‌م باڵنده‌یه‌یان له شوێنی خۆی تار کردووه و، بردوویانه بۆ شوێنێکی تر‌و ، به‌ده‌ستبه‌سه‌ری هێشتوویانه‌ته‌وه، تائه‌و کاته‌ی که ویستوویانه نامه‌ی پێدا بنێرن ، ئه‌وجا به‌ڕه‌ڵایان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه بۆ شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆی و نامه‌که بگه‌یه‌نێت. گریمان که‌وه به‌وواتای شین دێت و کۆتر به وواتای شینتر دێت، ئایا کۆتره شینکه به مانای چی دێت؟ شینتره‌شینکه!!!!!! وه‌یان شینه کۆتر ، وواتا: شینه‌شینتر!!!! به بۆچوونی من ئه‌مه هه‌ر زۆر له ڕاستییه‌وه دووره.
ڕه‌نگه له کۆندا هه‌موو باڵنده ماڵییه‌کان (که‌وو) یان پێ ووترابێت و ، ئه‌و باڵنده‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێی ده‌ووترێت (که‌وو) ، ناوێکی تری هه‌بووبێت و جۆرێک بووبێت له جۆره‌کانی که‌وو.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (که‌وی) که به مانای ماڵی دێت و، ڕه‌نگه له‌کۆندا( مریشک)یش ناوی جۆره که‌وێک بووبێت، چوونکه ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (کولانه) که به که‌ڵهوڕی (که‌ولانه)ی پێ ده‌ووترێت، وواته(لانه‌ی که‌وو)، لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه كه ئایا بۆچی ده‌سته‌وواژه‌یه‌ک نییه به ناوی( مریشکلانه)؟ وه ئایا (کولانه مریشک) چی وواتایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت؟ ...
وواتای ( لانه‌ی که‌وو مریشک)!!!که وواتایه‌کی هه‌ڵه‌یه‌و ، به بۆچوونی من، خودی که‌ولانه بۆ لانه‌ی مریشک به‌کارهاتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕوانینه ناوی مریشک ،بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له بنه‌ڕه‌تدا ناوێکی تری هه‌بووه‌و، ناوه‌که‌ی وون کردووه، له هه‌ندێ شوێن به مریشک ده‌ووترێت(مامر)که‌بریتییه‌له (ما+مر) وواته باڵنده‌ی مێ، لێره‌دا ده‌بینین هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت، چونکه نه‌ك هه‌ر مریشک ، به‌ڵکو هه‌ر باڵنده‌یه‌کی مێینه‌ی تر ده‌توانێت (مامر)بێت. وه‌ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی(مریشک) که پێکهاتووه‌له (مر+هیشک) وواته باڵنده‌ی ووشکایی، بؤ ئه‌مه‌ش ، هه‌ر باڵنده‌یه‌کی تر که له ووشکاییدا بژی، ده‌توانێت مریشک بێت.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی(مراوی) که پێکهاتووه له (مر+ئاوی) وواته باڵنده‌ی ئاوی، ده‌بینین ناوی تری هه‌یه ،که به شێوه‌زاری کرمانجی سه‌روو پێی ده‌ووترێت( وه‌رده‌ک) و به سۆرانیش پێی ده‌ڵێن (سۆنه)،به‌ڵام مریشک هه‌ڵگری هیچ ناوێکی تر نییه، که‌واته ئه‌مه له‌و ڕاستییه نزیکمان ده‌کاته‌وه که ڕه‌نگه ناوی (که‌وو) بووبێت، یان جۆرێک بووبێت له جۆره‌کانی که‌وو .
10/01/2009 نیوجه‌رسی naziar@verizon.net
|