![]()
|
كلتووری جيا .
به‌ندی عه‌لی
ئه‌ی گوڵه ژاكاوه‌كانی ڕۆخی زه‌ريای زێده‌بايی .. ئه‌ی گوڵه ژاوه‌كانی وه‌رزی به‌کاڵا بوونی هه‌ست من هه‌ڵاتووی جه‌نگی نێوان دڕكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتم .. وێڵم به‌شوێن كليلێكا قوفڵی زیندانی سنووری پێ بكه‌مه‌وه ماری ئاڵا‌و له‌ئاواتم .. ڕه‌نگه نێوان عومری ئێمة كه‌مێ جيابێ ڕه‌نگه ئێوه له‌ژوورێكێ دوانهۆما چاو له‌يه‌ك نێن منيش له‌ژێر زه‌مينێكا چاوم به‌ژين هه‌ڵێنابێ .. وه‌لێ گشتمان له‌يه‌ك وه‌رزی خه‌ما ئه‌ژين ژيانێك و كاره‌ساتێ كێ له‌ئێوه‌ش ده‌ست و په‌نجه‌ی هاوخه‌می خۆيم ئه‌داتێ ..؟
دڕك نێوان ژووره‌كان و پیاڕه‌و و نهۆمه‌كانی زيندانی جياكردۆته‌وه دڕك بێجگه له‌پاسه‌وان هه‌ژديهايه‌كی ئه‌فسانه‌ی ڕاگرتووه‌و
ناوی ناوه كلتووری جيا
.. ده‌ستمانی پێ به‌ستۆته‌وه له‌جياتی زاد ، ڕۆژی سێ ژه‌م ئه‌مان داتێ و له‌بری گولله‌ش ، ئه‌ينێ به‌ته‌وێڵَمانه‌وه وه‌كو په‌تاش هه‌موو گيانی گرتۆته‌وه . كه‌من ته‌نيا دوو كلتووری جيا ئه‌بينم تائه‌وه‌نده‌ی چاوم بڕكا كلتووری ڕق له‌گه‌ڵ عیشق و كلتووری گوڵَ له‌گه‌ڵَ دڕكا ..
2002
|