٢٠\١\٢٠١٠
کۆمەڵەى قەلاچۆکردنى مادەهۆشبەرەکان.
لەژێر دروشمى ''کۆمەڵگایەکى خاوێن لە مادەهۆشبەرەکان'' یەکەمین
کۆنفرانس ئەبەستێت.
لەڕێگەى ئەم ڕاگەیاندنەوە، بەهەموانى ڕادەگەیەنین کە لە ڕۆژى هەینى
بەروارى 22-1-2010 کۆمەڵەى قەلاچۆکردنى مادەهۆشبەرەکان کۆنفرانسى
یەکەمى خۆى لەشارى سلێمانى دەبەستێت.
وەستانەوە بەڕووى مادەى هۆشبەر و دانانى بەربەست لەبەردەم گەشەکردن و
فراوانبوونەوەى بازرگانیپێکردن و بەکارهێنەرانى، یەکێکە لە
ەولەویاتەکانى زۆربەى زۆرى دەوڵەتانى دنیا، ساڵانە سەربارى بەهەدەردانى
مەلایین دۆلار لەپێناو گەشەپێدانیدا لەلایەن بازرگاکانان و مافیاکانى
دەوڵەتى و گروپەکانەوە، هاوکات بەمەلایین دۆلاریش لەلایەن ڕێکخراوى
نەتەوەیەکگرتوەکان و دەوڵەتانى جیهانەوە خەرج دەکرێت بۆ بەرگرتن بەرهەم
هێنانى نایاسایى و بەرگرتن بە بازرگانیپێکردن و بەکارنەهێنانیەوە.
کێشەو گرفتى مادەهۆشبەرکان، نەک هەر یەکێکە لەکێشەو گرفتە چارەسەر
نەکراوەکانى سەردەم، بەڵکو تادێت تەشەنە ئەکات و، بەدواى خۆیدا
دەریایەک کێشەو قەیرانى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابورى و کەلتورى بەدواى
خوێیدا هێناوە، قوربانیانى ئەم بەڵایەى سەردەم زۆربەى کات زیاترن
لەقوربانیانى بەرەکانى جەنگ.
کوردستان و عێراقیش سەربارى ئەوەى کە دەرکەوتنى بازرگانیپێکردن و
بەکارهێنەرانى مێژژویەکۆنى نیەو بەگشتى کۆمەڵگا لەدژى دیاردەکەیە،
بەڵام ئەم دیاردەیە تادێت زیاتر دەرئەکەوێت و فراوانتر ئەبێتەوە لەچاو
دەورەى پێشووترى خۆى، هەربۆیە پێدانى هوشیارى بە تاکەکانى کۆمەلڕ،
بەپێى ستانداردێک کە لەوڵاتانى پێشکەوتوو و تاڕادەیەکى باش پارێزراو
لەم بەڵایە بەکارئەبرێت، ئەتوانآ نەخشى ببینێت لە پاراستنى تاکەکان و
دورخستنەوەیان لەو مادانە. هەریەکەو بەپێى تەمەنى خۆى ئەبێت بەشێوازێکى
کاریگەر بتوانرێت پاراستن بەشێوازێکى دەرونى و لەڕێگەى پزیشک و پسپۆرى
تایبەتى بوارەکەوە، بەرگرى لەبەرامبەر ئەو مادانە تیایدا دروستبکرێت و،
سەرەنجام تادەکرێت کۆمەڵگا لەکاریگەریە سلبیەکانى لەهەموو ڕوەکانەوە
کەمبکرێتەوە.
هەربۆیە کۆمەڵەکەمان بانگەوازى سەرجەم ئەو کەسانەى کە لەمبارەیەوە
بەهەر ئەندازەیەک شارەزایى و تواناییان هەیە هاوکاریمان بکەن، چ
بەشێوەى ئامادەبوون لە ڕۆژى کۆنفرانس، چ بەشێوەى ناردنى پێشنیارو
تێبینیەکانیان، تابیتوانین بە بەرنامەیەکەوە دەست بەکار بین کە لە
ڕۆژانى یەکەمیەوە کاریگەریەکانى لەئاستێکى فراواندا دەربکەون، هەروەها
داواکارین لەهەر کەسێک کە ئامادەیە کەلەم بوارەدا کاربکات و
ئارەزومەندە کە هەڵسوڕاوى بوارى جەنگ لەگەلڕ مادەهۆسبەرەکان بێت،
لەڕۆژى کۆنفرانس شانبەشانى ئێمە ئامادەبێت و لەدابەشکردنى کارەکاندا،
هەریەکەمان گۆشەیەک لە بەرسیارێتى لەئەستۆ بگرین و سەرەنجام کۆمەڵگا لە
ئاسەوارەکانى ئەم بەڵایە بپارێزین.
سەبارەت بە زانیارى لەسەر چۆنێتى بەڕێوەچوونى بەرنامەى کارەکانى
کۆنفرانس، ئەم ئەدرەس ئیمەیلڕ و ژمارە مۆبایلانە بەکار بێنن:
Anti.drug09@yahoo.com
Adc09@hotmail.com
Antidc09@gmail.com
+964(770)1521852
+964(750)1521852
+964(770)1324181
دەستەى دامەزرێنەرى کۆمەڵەى قەلاچۆکردنى
مادەهۆشبەرەکان
5-1-2010
|