![]()
![]()
|
كۆنفرانسی سه‌رجه‌م پارته سه‌وزه‌كانی ئه‌وروپاEGP ، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان به جینۆساید ناساند .
ئاماده‌کردنی: زانا گه‌ڵاڵی
له چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانی كه‌مپینی به‌جیهانیكردنی شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ، له به‌یاننامه‌یه‌کدا مژده به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ده‌ن که له‌سه‌ر پێشنیاری پارتی سه‌وزی نه‌رویژی Miljøpartiet De Grønne له کۆنفراسی ساڵانه‌ی پارته سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپا که له ڕێکه‌وتی 12-14/10/2007 له شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی وڵاتی نه‌مسا به‌سترا ، سه‌رجه‌م پارته سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپا که ژماره‌یان 33 پارته، شــــاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان وه‌ك جینۆساید ناساند. پارته ســـــه‌وزه‌كانی ئه‌وروپا EGP ســـه‌ره‌ڕای به جینۆســـاید ناســـاندنی شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌و كارگانه‌ی كه چه‌كی ژه‌هراویان به ڕژێمی به‌عس فرۆشتووه دادگایی بكرێن و سزا بدرێن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی یه‌كێتی ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانی كوردستان. كه‌مپینی به‌جیهانیكردنی شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له هه‌ریه‌که له گروپی كوردی له ڕێكخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له نه‌روێژ و ڕێكخراوای ماڵی ڕوناكبیری ســه‌لام له نه‌روێژ و كوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی كوردی ســوریا له نه‌روێژ ، Anfal and Hallabja Foundation in Holland له هۆڵاند ، ڕێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی دوای ئه‌نفال له‌كوردستان ، ڕێكخراوی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له‌كوردستان ، ڕێكخراوی په‌راوێزكه‌وتووه‌كان له‌كوردستان ، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌كوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی كوردستان له نه‌روێژ پێکدێت و هه‌روه‌ها چه‌ندین پارتی كوردستانی و ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی و ئه‌ندام پارله‌مان پشتیوانی ده‌كه‌ن . هه‌ر وه‌ک له به‌یاننامه‌که دا ناوی چه‌ندین پارت وڕیکخراوی کوردی هاتووه که تائێستا پشتیوانیان ده‌ربڕیوه بۆ که‌مپیه‌که جگه له‌م پارته‌کوردیه‌کان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی دژ به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌نه‌رویج SOS Rasisme i Norge ، SU ڕێكخراوی لاوانی پاتی سۆسیالیستی چه‌پ SV ، پارتی ژینگه‌ی سه‌وزی نه‌رویجی Miljøpartiet De Grønne ، پارتی سوری نه‌روێژی Rødt ، پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نه‌روێژیSV پشتیوانی لێده‌که‌ن . له لایه‌كیتریشه‌وه گه‌وره‌ترین گروپی سیاسی لاوان AUF، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی باڵای ڕێكه‌وتی 2007.10.8 دا، پشتیوانی خۆیان بۆ كه‌مپین تۆمار كرد. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه ئه‌م بڕیاره‌ی ڕێكخراوی AUF، كه ڕێكخراوی لاوانی پارته‌كه‌یانه، كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی هه‌بێت له‌سه‌ر پارتی كرێكارانی AP ، كه گه‌وره‌ترین پارتی نه‌روێژییه و خاوه‌نی 61 كورسی زۆرینه‌ی پارله‌مانن و سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌روێژ و سه‌رۆكی پارله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه و زۆرێكی تر له دام و ده‌زگا گرنگه‌كانی ووڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
نه‌روێژ
|