په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٦\٢٠١٠

(کۆنگرە)... شکستێکى دیکەى ئایندەى یەکێتى!


گۆران دوکانى  


دواى تێپەڕبونى زیاترلەهەشت ساڵ ولەبەروارى(1/6)دا یەکێتى کۆنگرەى سێیەمى خۆى بەستو دواى بانگەشەیەکى زۆرو ماوەدرێژو چەندینجار لەوادەى خۆى دواخراو، وەلێ لەداهاتوداهەمان دەموچاوەکانى دوێنێ (کەزۆرینەشیان بەهامان پۆستو پلەوپایەوە) لەشاشەى تیڤیەکانەوە دەبنەوە میوانى سبەینێی خەڵکى بەگشتى ولایەنگروهەوادارانى خودى ئەو حیزبە بەتایبەتى جگەلەچەند دەموچاوێکى تازەنەبێت کەلەپەنجەکانى دەستێک تێپەڕناکات!

ئەوەى کەگرنگە باسبکرێت ئەگەرچى دواى جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان لەیەکێتى زۆربەى ئەندام مەکتەب سیاسیەکان لەمێدیاکاندا باسیان لەوەدەکرد کەهیچ پەڕوباڵێک لەناو یەکێتیدا نەماوەو یەکێتى لەئێستادا ماستى مەیوە، وەلێ لەهەندێک لەمێدیاکاندا تا ڕادەیەک گرژیوکارەنایاسایەکانى پێش کۆنگرەو ناوکۆنگرەمان بینیو، لەژێرلێوقسەکردنى بەتایبەت ئەندام مەکتەب سیاسیەکان لەدژى یەکترى لقوپۆپە موتوربە سیاسیەکانى یەکێتى بەدەرکەوتو تاڕادەیەکى دیار پەڕوباڵەکانى دواى جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕانیش گەشەیەکى بەرفراوانیان بەخۆوەبینى!.

هەروەک ئاشکرایە بەووتەى زۆرینەى فەیلەسوفو پسپۆڕانى سیاسی جیهانى حوکمڕانیکردنى سەرکردەیەک، یان بەرپرسى باڵاى حیزبێک، حکومەتێک، یاخودگروپێکى سیاسی، بۆماوەیەکى دوورودرێژ دەبێتەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى گەندەڵى سیاسیو ئیدارى لەهەناوى لایەنى سیاسی ناوبراودا،(تەنانەت ئەولایەنەئەگەر بەدووریشبێت لەهەرئینشیقاقو کێشمەکێشمێکى سیاسی)،کەچى بەرلە(34)ساڵ بەسەردامەزراندنى یەکێتیداو تێًپەڕبونى بەناودەیان دەریاوجۆگەلەى پڕلەکێشمەکێشمى سیاسی وهەوڵدانى کودەتاو بونى خەرمانێک لەئینشیقاق و ئەوەى لەهەموشی زیاتر جێگەى باسکردنە،ئەوگورزە گورچکبڕەى کەهەناوى ئەم حیزبەى داخورپاند، ئەویش جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بوولەساڵى ڕابردوودا کەقورسای وسەنگى یەکێتى لەحیزبى حاکمەوە دابەزاندبۆ حیزبى پلەسێ وپلەدووى هەرێم، کەچى لەوەها کۆنگرەیەکدا تاڵەبانى وەک یەکەمین سکرتێرى گشتى ئەم حیزبە بە(100%)ى دەنگەکان دواى(34)ساڵ دەبێتەوە بەسکرتێًرى گشتى و،خێزانی سکرتێریش بەکۆکردنەوەى(1090)دەنگ پلەى یەکەمى کۆنگرە مسۆگەر دەکاتو ئیدى لەێرەبەدواوە دووهاوسەردەبنەوە حاکموحەکیمى هەمان ئەوحیزبەى کەلەڕابردووشدا حاکموحەکیمى بوون.

لەلایەکى دیکەوە ئەوشانازیە ڕەهایەى کەلەڕابردوودا بەرپرسوئەندامو لایەنگرانى بەگشتى وخودى سکرتێرەکەی بەتایبەتى کەبەیەکێتیانەوە دەکرد،ئەویش بەئەندامبونى ئەوحیزبەبوولەڕێکخراوێکى وەک سۆسیال ئەنتەرناسیۆنالدا،بەڵام بەئەنجامەکانى کۆنگرە، یەکێتى ئەوشانازیەشى لەدەستدا بە زاڵبونى ئەوباڵە عەسکەرتاریەى کەئیدى لەمڕۆبەدواوە خاوەن بڕیارن لەحیزبدا،ئەمەش کۆى ئەوشانازیە ڕەهادیموکراسیەى ئاوەژوو کردەوە کە هەریەک لەبەرپرسی ئاسایشى گشتى هەرێمو بەرپرسی ئاسایشى سلێمانى وبەرپرسی دەزگاى زانیارى و وەزیرى پێشمەرگەو چەندبەرپرسێکى باڵاى فەرماندەى گشتى هێزەکانى پێشمەرگەى یەکێتى مۆنۆپۆلى زۆرینەى دەنگەکانى کۆنگرەیان کرد.

ئەگەربەسەرنجەوە بڕاوانینە کۆى جەوهەرى گۆڕانکاریەکانى ناوەڕۆکى کۆنگرەى سێ، تەواوى گۆڕانکاریەکان پەنجەکانى تاکەدەستێک تەواوناکات،ئەوەش بەومانایەنا کەئەوگۆڕانکاریە کەمانە ئەڵتەرناتیڤى دیوە سلبیەکەى یەکێتی بوبن، بەڵکوبەپێچەوانەوە شکستێکى دیکەیە بۆ ئایندەى یەکێتى ویەکێتیەکان!،چونکە ئەوانەى کەدوێنێ پێیان وابوو کۆنگرەى سێ یەکێتى ناوڕیزەکانى یەکێتى پتەودەکاتەوە وگۆڕانکارى جەوهەرى لەناوماڵى یەکێتیدا دەکرێت، دەبێت ئەو ڕاستیەباش بزانن کەقەیرانە گەورەکانى حیزب لێرە بەدواوە سەرهەڵدەدەن ئەویش بەدەرەنجامى ئاکامەکانى کۆنگرە کەزۆرینەى ئەودەموچاوانەى لاى خەڵکى بەگشتى وخودى یەکێتیەکان بەتایبەتى کاڵ ببونەوە،نەک هەر بۆجارێکیدیکە هەڵبژێردرانەوە بەڵکو زۆرینەى دەنگەکانی کۆنگرەشیان بەدەست هێنا!.

سەبارەت بەهەندێک لەوکارەنایاسایانەش کەلەگەڵ پەیڕەوى ناوخۆى ئەوحیزبەدا یەکناگرنەوەو لەکۆنگرەدا ئەنجام دران، ئەگەر بەشێوەیەکى لۆژیکى بەراوردى کۆنگرە بەپەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى بکەین دەبینین تاڕادەیەکى بەرچاو پەیڕەوى ناوخۆى ئەوحیزبە لەوادەى کۆنگرەداپێشێلکراو شتێک نەمابەناوى پەیڕوى ناوخۆوە!،یەکێک لەنموونە هەرە مەهزەلەکان ئەوەیە ئەگەر هەریەک لەئێمە پەیڕەوپڕۆگرامى ناوخۆى ئەوحیزبەی خوێندبێتەوە ئاشکرایە کەدەبێت هەردوو جێگرى سکرتێرى گشتى بەکۆ دەنگى سەرکردایەتى هەڵبژێردرێن،بەڵام وەک بینیمان هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح وکۆسرەت ڕەسوڵ بەبڕیارى شەخسى تاڵەبانى هەڵبژێردرانو،پاشان ئەوەبو کەهەریەک لە هێرۆ وشانازى ئیبراهیم ئەحمەدو کافیەسلیمانو چەند بەشداربویەکى دیکەش نەک هەردەنگیان بەجێگرەکانى سکرتێرى گشتى نەدا، بەڵکو ناڕەزایشى بەدواى خۆیداهێنا وەک بەرزکردنەوەى کارتەسورەکەى شانازى ئیبراهیم ئەحمەدو ڕاشکاوانە قسەکردنەکەشى لەسەر نایاسای ئەوبڕیارەى تاڵەبانى، هاوکات ئەمە لەکاتێکدایە کەهەریەک لەدوو جێگرەکەى سکرتێرى گشتى بەشدارنەبوون لەهەڵبژاردنى کۆمیتەى سەرکردایەتى!.

لەلایەکى دیکەوە هەرسەبارەت بەدوو جێگرەکەى سکرتێرى گشتى، ئەگەر مەرحەمەتى تاڵەبانى نەبوایە،بەدوور نەدەزانرا کەهەریەک لەکۆسرەت ڕەسوڵ ود.بەرهەم ساڵح موفاجەئە لەدەنگەکانیاندا ڕووبدات وەک ئەو موفاجەئە سەیروسەمەرانەى کەڕوویانداو هەندێک لەبەشداربوانى کۆنگرە چاوەڕێى ئەوەدەکرا کەبەهۆى گەندەڵیو ڕابردووی نادروستى سیاسیانەوە،یاخود بەهۆى نەبونى جەماوەریانەوە کەمترین دەنگ بەدەست بێنن،وەلێ بەپێچەوانەوە زۆرینەى دەنگەکانیان مسۆگەرکرد،یاخود بەدیوێکیتردا ئەوانەى کەچاوەڕێ دەکرا زۆرینەى دەنگەکان بەدەست بێنن بەڵام پێچەوانەکەى دەرچوو کەدەکرێت لەم سۆنگەیانەوە بڵێین بەدوور نەدەزانرا هەریەک لەدووجێگرەکەى سکرتێرى گشتى دەنگێکى کەم بەدەست بێنن،بەتایبەت د.بەرهەم زیاتر نزیکتربوو لەم چانسەوە کەبەتاقانەبێ باڵەکەى ناویەکێتى ناسراوە،هاوکات وەک ئاشکرایەکە(د.بەرهەم) لەلایەن باڵى خانەوادەى ئیبراهیم ئەحمەدو بەتایبەتیش هێرۆخانەوە دژایەتیەکى دیاروبەرچاودەکرێت،بۆیە بەدڵنیایەوە لەکۆنگرەدا هیچکام لەباڵى هێرۆخانو زۆرێک لەلایەنگرانى ئەوبەرپرسە سەربازیانەى کەزۆرینەى دەنگەکانیان بەدەست هێنا پێنەدەچوو دەنگ بەد.بەرهەم بدەنەوە بۆپۆستى جێگرى سکرتێرى گشتى،ئەمەجگەلەوەى کەجەماوەرولایەنگرى بەرپرسەهەولێریەکان لەگەڵ د.بەرهەمدا نەبوون.

دەرەنجام دەکرێت بڵێین بەوتەوى زۆرێک لەبەرپرسانى باڵاى یەکێتى وبەتایبەتیش بەئیعترافى خودی تاڵەبانى سکرتێرى گشتى دانیان بەوڕاستیەدانابوو کەیەکێتى ڕوبەڕوى قەیران بۆتەوە ،وەلێ کۆنگرەیان بە بەهارێک بۆئەڵتەرناتیڤى قەیرانەکانى ناوخۆى یەکێتى وێنادەکرد،بەڵام ئەنجامەکانى کۆنگرە سەلمێنەرى ئەوڕاستیەن کەجارێکى دیکەخەزانێکى سیاسی ترسناکتر لەخەزانەکانى ڕابردوو یەخەى ئەم حیزبەى گرتەوە بەجۆرێک کەئیدى شەمەندەفەرى یەکێتى تادوا وێستگەى تەمەنى جگەلەکارەکتەرەپیرو پەککەوتەکان جێگەى گەنجى تیانابێتەوە ولەم سەردەمى عەولەمەدا لەبرى وەبەرهێنانى بیرى ئازاونوێخواز بۆپەنجەخستنەسەر برینەکانى جەستەى حیزب،هەمان بیروهزرى کارەکتەرەسەربازیەکانى سەردەمى شاخ کەپشکی شێریان لەئیفلیج بونى یەکێتى ئەمڕۆبەردەکەوێت دەبنەوەمیراتگرى ماڵەلەتبوەکەى یەکێتى،ئیدى لێرەبەدواوە یۆتۆبیایەکى ڕەشتر لەڕابردوو هەڕەشەلەخەونەپەمەیەکانى ئایندەى یەکێتى ویەکێتیەکان دەکات و،لەئایندەشدا(کۆنگرە)جگەلەووشەیەکى خاڵی بۆئایدیالیبراڵەکان و،سومبولێکى گاڵتەئامێز بۆهێزە کۆنزەرڤاتیڤەکانى حیزب هیچ مانایەکیدى نابەخشێت!.

 

ماڵپه‌ڕی گۆران دوکانی