په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٥\٢٠١٨

کورتە چیڕۆکێک و دوو پارچە هۆنراوە.

فەرھاد ئەحمەد    

فیستیڤاڵی یەکی شەش.


ئەستێرە لەگەڵ ھاوڕێکانیدا سەرگەرمی یاریکردن بوو.گوێی لەئامێزبوو بەڤانیای دەوت "لەبیرت نەچێت بەیانی یەکی شەشە ودەچین بۆفیستیڤاڵەکە" لەوکاتەدا لییا دەستی ئەستێرەی گرت و وتی: وەرە باماڵە باجێنە بکەین.


ئەستێرە ھەرچەندە خەریکی یاریکردن بوو،بەڵام ھۆشی ھەرلای قسەکانی ئامێزبوو، بۆیە داوای لێبوردنی لەلییاکردو وتی: ببورە من دەبێت بڕۆمەوە بۆماڵەوە.


کەباوکی گەیشتەماڵەوە،ئەستێرە خێرابەرەوپیری چوو،وتی: باوکە بەخێربێیتەوە یەکی شەش چییە؟


باوکی توند لەباوەشیگرت ووتی: بژیت گوڵەجوانەکەم،بۆھەرلەبەردەرگەوە ئەم پرسیارەت کرد؟؟


بابڕۆینە ژوورەوە بۆت باسدەکەم،پاش نانخواردن ئەستێرە ڕوویکردە باوکی ووتی: باوکە تۆوتت:باسی یەکی شەشت بۆدەکەم!باوکی وتی:کچی خۆم،یەکی شەشی ھەمووساڵێک یادی جەژنی منداڵانە لەجیھاندا لەم ڕۆژەدا بڕیارلەسەرپاراستنی مافەکانی ئێوەی منداڵان دراوە.


ئەستێرە وتی: ئەی مافەکان چین؟؟؟


باوکی وتی: ئێوەی منداڵ مافی خۆتانە بەزمانی شیرینی خۆتان بخوێنن وفێرببن،مافی چاودێریی تەندروستی ویاریکردن وگەشتکردنتان ھەبێت،مافتانە دوورلەتوندوتیژی بژین ونابێ کارتان پێبکرێت.


ئەستێرە وتی: ئەی فیستیڤاڵ چییە؟؟باوکی وتی:ھەمووساڵێک منداڵان لەم ڕۆژەدا خۆیان دەگۆڕن وجلی ئاڵاو واڵا لەبەردەکەن،ئاھەنگ دەگێڕن ونمایشی شانۆیی دەکەن،ئەمەش پێیدەڵێن فیستیڤاڵ.


ئەستێرە وتی: ئۆخەی،کەواتە بەیانی جەژنی منە!منیش بەخۆشحاڵییەوە بانگھێشتی دایک وباوکم دەکەم بۆ فیستیڤاڵەکە.

 


  چەپڵەلێدان.
چەپڵەلێدانی ناوپۆل
بۆقوتابی گورجوگۆڵ
چەندخۆشە کەمامۆستا؟؟
دەڵێ ئادەی ھەرئێستا
چەپڵە لێدەن بۆ(لانە)
وەڵامەکەی زۆرجوانە
بەزیرەکی وژیرانە
گوێی گرتووە لەوانە
بەکۆششی ڕۆژانە
پرسیاری لائاسانە
بۆیەھەرکەس وەک لانە
کۆشش بکات ڕۆژانە
لەپۆلداباسی دەکرێ
چەپڵەشی بۆلێدە درێ.

 
  دەرچوون.
(لانە)چەندە دڵخۆشە؟!
بۆکاری خـۆی پەرۆشە
بەرنامەی لەئێستاوە
بـۆداھاتـووی دانـاوە
ئـەڵێ واسـەری سـاڵە
قـوتابی ژیـرلە ماڵە
خاوەنی بیروھـەسـتـە
دەرچوونی لامەبەستـە
ئەمڕۆماندووە لـەمـاڵ
بۆئەنجامی سەری ساڵ
ھـەوڵ ئەدابە دڵسـۆزی
بـۆمـەبەستی پیـرۆزی
پـاشـەڕۆژیـشـی ڕوونـە
ئەنجامی ھەردەرچوونە.

 

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک