په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٤\٢٠١٨

کوشتنی ژنێک لە باشووری کوردستان / ژنان قوربانی نەریتی پیاوسالاریین.

 


دووشەممە ٢٤\٤\٢٠١٨ی زایینی لە شار دهۆک لە باشووری کوردستان ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کەڕ و ڵاڵ دەبێت بەدەستی هاوژینی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێ.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئەم ژنە کە ناوی نەدرکاوە خاوەنی دوو منداڵ دەبێت و لەبەرچاو منداڵەکانیەوە هاوژینەکەی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و بە بێ هیچ هۆکارێک دەیکوژێ.

حاکم بونی داب و نەریتی رەگەز پەرەستی و پیاو سالاری لە باشوری کوردستان بوەتە پاڵپشتی پیاوانی کۆمەڵگا و بەو هۆیەوە زۆر جار بە هۆکارگەلی زۆر ساکار ژنانی بنەماڵە وەک دایک و خوشک و هاوژینی بەرەو رووی توندوتیژیی بکەنەوە و تەنانەت زۆر جار کوشتنی ژنان و کچانی لێ دەکەوێتەوە و تەنانەت لەبەر حاکمیەتی خێڵەکیی کچان و ژنانی خێڵێک لە لایەن زۆربەی پیاوانی خێڵەکانەوە گەمارۆی چەوساندنەوە و توندوتیژی دەدرێن.

کەم ئەندام بون یاخود خاوەن پێداویستی تایبەت بوون لەم کۆمەڵگایەدا بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە بوەتە گرفتێکی گەورە بۆ ژنان و کچان و وایان لێ دەکا کە کەمتر بایەخیان بدرێتێ و لە هەلو مەرجێکی نا هێمن و ترسناک درێژە بە ژیان وەک کۆیلە و چەوساوە بدەن.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

٢٤\٤\٢٠١٨

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک