کوردان لە
هەموو پارچەکانی کوردستان بە هۆکاری یەک
نەتەوەیی و یەک بارودۆخی داگیرکراویی
هەموویان هەمان کەلتووریان هەیە، بەڵام
دەرچوونی ٢٢ شارەداریی ژن لە باکوور بە
بەراورد بە رۆڵ و بەشداریی ژنان لە
شارەدارییەکانی شارەکانی باشوور بەڵگەی
ئەوەیە کە حیزبە کوردییەکانی باکوور
سەرەڕای ئەو بارۆخە داگیرکارییە شوڤێنیستە
ئیسلامییەی سەریان تا رادەیەکی باش
پێشکەوتنخواز و شارستانیین و بەرەو
لەنێوبردنی پیاوسالاریی هەنگاو دەنێن،
بەڵام حیزبە ژنکوژەکانی باشوور چونکە
ژنکوژیی لەگەڵ خوێنیان تێکەڵاو بووە
ناتوانن دەستبەرداریی پیاوسالارییەکەیان
ببن و ئێستاش هەر دەیانەوێ لە رێگەی (کۆتای
ژنان) فێڵ لە ژنان بکەن و بیانکەنە بووکە
شووشەی ئارەزووە نەخۆشەکانیان، بۆیە ئیدی
پێویستە هەر ژنێکی باشوور کە یەک تۆز
هەستی ئازادییخوازیی و یەکسانیی نێوان
ژنان و پیاوانی هەیە دەنگ بە پەرلەمان و
ئەنجومەنی شارەکان و هیچ دامەزراوەیەکی
پیاوسالاریی ئەو حیزبە خێڵەکیی و دژەژن و
بێ کەلکانە نەدا.
|