په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠١٢

لە چلەی شاعیری جوانەمەرگ عیرفان ئەحمەد - ١٥\٩\٢٠١٢.

 

یادی عیرفان ئەحمەد لە لەندەن بەرز ڕادەگرین.

لە یادی ٤٠ ڕۆژ بەسەر مەرگی ناوەختی عیرفان ئەحمەدی شاعیردا کۆمەڵێک لە دۆست و ھاوڕێ و کەسوکاری لە ڕۆژی ١٥\٩\٢٠١٢ لە لەندەن یادی بەرز ڕادەگرن.

لە ڕۆژی ٥\٨\٢٠١٢ عیرفان ئەحمەدی شاعیر لە ھەل ومەرجێکی تەمو مژاویدا گیانی سپارد مەرگی داخ و کەسەرێکی زۆر خستە دڵی ھاوڕێ و دۆست و کەسوکاریەوە .... ساڕێژبونی مەرگی عیرفان ئەحمەد سەختە .بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی و ھاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاریدا لە یادی چل ڕۆژ بەسەر مەرگیدا ، ئێوارە یادێکمان بۆ سازکردوە بەو ھیوایەین ھەمومان پێکەوە لەم ئێورەیەدا پێکەوەبین.

ئاگاداری ھەمو ھاوڕی ھونەرمەندان و نوسەران دەکەینە وە ئەگەر دیانەوێت بە ھەر بابەت و پەیامێک بەشدار بکەن لەم یادەدا دەتوانن لەم ئێستاوە پەیام یان بابەتەکانیان بنێرن.


هەروا ھەر ئازیزێکیش لە نزیکەوە شانسی ئەوەی ھەیە ئامادەبێت ئازادەو دەتوانێت بەشداری بکات بە ھەربابەتێک تایبەتبێت بە عیرفان ئەحمەد.

کات: ٦ی ئێوارە بۆ ١٠ی شەو، ١٥\٠٩\٢٠١٢
شوێن: Ring cross community Centre
60 Lough road
London N7 8RH
Caledonian road station

 

 

 

به‌شدارییکردنتان مایه‌ی رێز و شانازییمانە.
سمکۆ ئەحمەد

 

 

simko28@yahoo.com

٠٧٩٢٦٥٣٠٨٧٣

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک