٢٠\٥\٢٠١٠
له هاوخه‌باتییه‌وه
بۆ ته‌خوین.
جه‌لال چوارتایی
- به‌شی پێنجه‌م -
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌یه که هه‌موو خاوه‌ن
ویژدانێک ده‌هه‌ژێنێت ، ته‌نانه‌ت پاش ده‌یان ساڵ ده‌ربازبوون به‌سه‌ر
ئه‌و ڕووداوه سامناکه‌دا هه‌وڵی دادگایکردنی ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه‌ش
ده‌درێت که چه‌کی کیمیاوییان به سه‌ددامی گۆڕکراو فرۆشتووه له
جیهاندا ، که‌چی تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به کوردان گه‌یشتۆته
ئه‌و ئاسته‌ی که له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و ڕووداوه‌دا چاوی تێر نه‌بێت له
ڕژاندنی خوێنی کوردان و ئاخ بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی
دیکه‌ش هه‌ڵکێشێت .
وه‌ک کاک نه‌وشیروان ده‌یدرکێنێت و ده‌ڵێت :- [له‌و سه‌رده‌مه‌دا که
ئێمه به دڵی شکاو و ده‌رونی برینداره‌وه باسی ئه‌وه‌مان ئه‌کرد چۆن
هه‌وڵی "ئازادکردنی هه‌ڵه‌بجه" بو به "کاره‌ساتێکی ئینسانی"،
ئاغای تاڵه‌بانی بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک ئه‌یوت: "کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
مه‌سه‌له‌ی کوردی برده ناو مه‌یدانی ناوده‌وڵه‌تیه‌وه... ئاخ بۆ
دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر".] .
بێگومان ئاخ هه‌ڵکێشانی تاڵه‌بانی بۆ دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه مه‌به‌ست
له شاره‌کانی (قه‌ڵادزێ و ڕانیه و دوکان و چوارتا و پێنجوێن) بووه
که له به‌رنامه‌که‌دا بووه بۆ خستنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه . واته له‌گه‌ڵ ڕوودانی ئه‌م تراژیدیایه‌شدا هێشتا تاڵه‌بانی
سوور بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م نه‌خشه گڵاوه و خاپورکردنی ته‌واوی
ئه‌و باژێرانه‌ی دیکه‌ش ، به‌ڵام ئه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران بووه که
له ته‌واوکردنی نه‌خشه‌که وه‌ستاوه .
ده‌ست هه‌ڵگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش په‌یوه‌ست نه‌بووه به خۆشه‌ویستییان
بۆ کوردان ، چونکه کاتێک ئێران وازی له‌م نه‌خشه‌یه هێنا هێشتا
فتواکه‌ی خومه‌ینی نه‌گریس (فتوای جیهاد دژ به کوردان) بره‌وی هه‌بوو
و ئه‌م فتوایه وه‌کو ته‌نافێک له گه‌ردنی هه‌موو کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
ئاڵابوو . به‌ڵام وازهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م نه‌خشه‌یه بۆ
ئه‌وه بوو که ڕووداوه‌که به‌سه‌ر خۆیدا ساخ نه‌بێته‌وه ، چونکه ئه‌گه‌ر
بێت‌و ئه‌م نه‌خشه‌یه به‌رده‌وام بوویایه ئه‌وا کۆماری ئیسلامی به‌هۆکاری
ڕووداوه‌کان تێوه ده‌گلا و زیاتر ده‌خرایه ژێر گوشاری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
.
به‌ڵام تاڵه‌بانی زۆر به‌لایه‌وه ئاسایی بووه که دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی
دیکه‌ش ئه‌نجام بدرایه ، چونکه ئه‌و کاته‌ی که جڵه‌وی کوردان که‌وته
ده‌ست تاڵه‌بانی ته‌نها یه‌ک گوند له باشووردا نه‌مایه‌وه و هه‌مووی
له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌خت کرا ، دانیشتوانه‌که‌شی یان ڕاگوێزران یاخود
دووچاری ئه‌نفال کران ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که جاشایه‌تیش بوویه
دیارده‌یه‌کی باو و سه‌دان هه‌زار که‌س ڕوویان کرده فه‌وجه به‌کرێگیراوه‌کان
. ئه‌م دیاردانه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کی
زۆر نهێنی له نێوان تاڵه‌بانی و به‌عسیه‌کاندا هه‌بووبێت بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه .
سێ پیشه‌ی کاره‌ساتهێنه‌ر له تاڵه‌بانی‌دا هه‌بووه ، که بۆ ئه‌نجامدانی
هه‌ر یه‌که‌شیان که‌سانی دیکه‌ی به‌کار هێناوه (واته تاڵه‌بانی به‌رنامه‌که‌ی
داڕشتووه و خۆیشی له ئه‌رکه‌که دزیوه‌ته‌وه و به که‌سانی دیکه به
ئه‌نجامی گه‌یاندووه) که ئه‌و سێ پیشه‌یه‌ش بریتی بوون له :- 1- ئه‌نجامدانی
تراژیدیا له‌سه‌ر کوردان . 2- پیلانداڕشتن دژ به لایه‌نه کوردیه‌کان
. 3– ئاژاوه‌ی ناوخۆیی"ئاژاوه سازکردن له نێوان خانه‌واده و تیره
کوردیه‌کاندا" .
هه‌ر کاتێک تاڵه‌بانی یه‌کێک له‌م پیشانه‌ی خستبێته واری کردارییه‌وه
ئه‌وا به چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ڕوودانی کرداره‌که سه‌ردانی یه‌کێک له
وڵاتانی جیهانی کردووه و تا سوتاندنی ته‌ڕ و وشک به یه‌که‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
. نموونه‌ی ئه‌م پیشانه‌ش ته‌واوی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان و په‌لکێشکردنی
داگیرکه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی تراژیدیا و ده‌ستنیشانکردنی که‌سه دیاره‌کان
بووه بۆ تیرۆر کردن .
بێگومان کاره‌ساتی ئه‌نفالیش یه‌کێکه له‌و تراژیدیایانه‌ی که بۆ سه‌دان
ساڵی دیکه‌ش زامه‌کانی ساڕ‌ێژ نابنه‌وه ، به‌ر له ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌ش
تاڵه‌بانی زانیبووی که ده‌بێته هۆکاری چ تراژیدیایه‌ک و چ مه‌رگه‌ساتێکیش
بۆ کوردان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، هه‌ر بۆیه‌ش به مانگان به‌ر له
ڕوودانی ئه‌م جینۆسایده ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات و تا ئه‌و کاته‌ی
دێته‌وه سه‌ر سفره‌ی حازری ئاماده نابێت ڕوو له کوردستان بکاته‌وه
.
وه‌کو کاک نه‌وشیروانیش باس له‌م ڕاستییه ده‌کات و ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی
له‌پێش ده‌ست پێکردنی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفاله‌وه به 3 مانگ سه‌فه‌ری
ده‌ره‌وه‌ی کردبو، له کاتی راوه‌ستانی شه‌ڕی عێراق‌و ئێران‌دا ئه‌و
چه‌ند مانگ بو خۆی له‌ده‌ره‌وه ئه‌گنخاند، هه‌میشه بیانوی ناڕاستی
دائه‌تاشی بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رچی درێژتری له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان] .
له‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که به‌رنامه‌ی
ئه‌نفال به هاوبه‌شی داڕێژرابێت له نێوان تاڵه‌بانی و سه‌رانی به‌عس‌دا
، ئه‌نجامی کاری هاوبه‌شیش بووه که تاڵه‌بانی هه‌میشه وه‌کو پارێزه‌ری
به‌عسی و ئه‌نفالکه‌ره‌کان دێته نێو ڕووداوه‌کانه‌وه و ئه‌نفالکه‌ران
وه‌کو ئه‌ستێره‌ی عێراق و نیشتمانپه‌روه‌ر پێناسه ده‌کات .
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی له‌سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکادا
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی زۆری داب‌و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی ببینێ،
ته‌نانه‌ت بۆ خۆنزیککردنه‌وه له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی، به‌رتیلێکی
سیاسی خۆڕایی دابونێ. ته‌سریحێکی ئاگرینی دا که له "واشنتۆن پۆست"
دا بڵاوکرابوه‌وه وتبوی: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بوش رازی بێ 10 هه‌زارکه‌س
له پیاوه‌کانم ئه‌نێرم بۆ کوه‌یت شان به شانی سپای ئه‌مه‌ریکی شه‌ڕی
جه‌یشی عێراق بکه‌ن..."] .
ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه له‌و کرده‌وانه‌ی تاڵه‌بانی که ده‌چێته
خانه‌ی ناشیرین‌کردنی ڕووخساری کوردان و باوه‌شگۆڕینی داگیرکه‌ران ، هه‌روه‌ها
جاری یه‌که‌میش نه‌بووه که تاڵه‌بانی ئه‌م لێدوانانه بدات و وه‌کو
کۆیله‌یه‌کیش له پێشمه‌رگه بنواڕێت چونکه له کورده‌واریدا کاتێک ده‌گوترێت
هێنده پیاوم هه‌یه ئه‌وه به‌و واتایه دێت که بڵێیت هێنده نۆکه‌ر
و کۆیله‌م هه‌یه .
ته‌نانه‌ت زۆر باش دێته‌وه بیرم که کاتێک شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش ده‌ستی
پێ‌کرد تاڵه‌بانی له بروسکه‌یه‌کدا بۆ خومه‌ینی گوتی :- [خاوه‌نی
1500(هه‌زاروپێنج‌سه‌د) پیاوم و ئاماده‌م هه‌موویان بخه‌مه خزمه‌تی
ئیمام خومه‌ینی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ].
کاتێک به ناوی ڕێکه‌وتنه‌وه ڕووی له به‌غدادی پایته‌ختی زۆردارانیش
کرد له ساڵی 1983دا ، به سه‌ددامی گوت :- [خاوه‌نی 15000(پازده‌هه‌زار)
پیاوم و ئاماده‌م هه‌موویان بنێرمه به‌ره‌کانی شه‌ڕی عێراق- ئێران بۆ
پاراستنی خاکی عێراق] .
ئه‌م گوتانه‌ی تاڵه‌بانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی
به‌نێوی پێشمه‌رگه‌وه دوای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌وتوون له
ڕاستیدا بریتی بوون له کۆمه‌ڵێک کۆیله‌ی تاڵه‌بانی و به هه‌ر شێوه‌یه‌کیش
ویستبێتی به‌کاری هێناون بۆ مه‌رامه نه‌گریسیه‌کانی خودی خۆی .
هه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م کۆیله بوونه‌ش بوو که تاڵه‌بانی توانی گه‌وره‌ترین
مه‌رگه‌سات بۆ کوردان ساز بکات له ڕێگه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه که له
خه‌یاڵی خۆیاندا بۆ ئازادی کوردان شه‌ونخونی ده‌که‌ن و چه‌کیان له شان
کردووه . خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک بێت و به وردی لێکۆڵینه‌وه بکات له‌سه‌ر
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‌دا
شه‌هید بوون ئه‌وا ئه‌و ئه‌نجامه ده‌رده‌خات که 95%یان به ده‌ستی
کورد کوژراون .
ئه‌گه‌ر به هاشوهوشی تاڵه‌بانی بوویایه ئه‌وا ده‌بو ئێستا کوردان
خاوه‌نی هه‌موو جیهان بوونایه ، چونکه تاڵه‌بانی بۆ له خشته‌بردنی
کوردان له هیچ گوته‌یه‌کی چه‌واشه‌کاریانه و درۆینانه نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه
و هه‌موو هاشوهوشه‌کانیشی له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی ناهوشیاردا سه‌ری
گرتووه .
ئێستاش که به پۆستی سه‌رۆککۆماری شاد بووه ، له‌و جێگه‌یه‌وه ده‌ریایه‌ک
خوێنی نه‌ته‌وه‌که‌مانی کرده خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان و به هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ بارزانی هاوپیشه‌یدا داگیرکه‌رێکی له به‌عس مه‌ترسیدارتری بۆ
بنیاد ناینه‌وه ، ئه‌وا ده‌بێت تاوانی له ده‌ستدانی هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌شمان بخاته ئه‌ستۆی که‌سانی دیکه‌وه و بڵێت به‌ڵێنی
فیدراڵیمان پێدرا به‌ڵام که‌سانی دیکه قبوڵیان نه‌کرد . وه‌کو کاک نه‌وشیروان
ئاماژه به‌م ڕاستییه ده‌کات و ده‌ڵێت :-
[مه‌سه‌له‌ی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی که به‌و دراوه حیکایه‌تێکه خۆی
دروستی کردوه، به‌مه گه‌ره‌کێتی سۆزی هاوڵاتیانی کوردستان بۆ
سودی خۆی و سه‌لماندنی گرنگیی سه‌فه‌ره بێهوده‌کانی به کار بهێنێ، وا
له خه‌ڵک بگه‌یه‌نێت که ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکاش - وه‌ک ئیداره‌ی
سیاسی سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیه‌کی خۆی ـ بێ سه‌روبه‌ره‌و ئه‌ویش
بێ ره‌زامه‌ندی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی کۆنگرێس و سێنات و ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری‌و
ده‌ره‌وه،ئه‌توانێ به‌ڵینی درۆ به‌م و ئه‌و بدات].
له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو
به‌ڵێنه‌کانی تاڵه‌بانی بریتی بووه له حیکایه‌تی درۆزنانه و ئه‌م
حیکایه‌تانه‌ش ته‌نها بۆ ڕاکێشانی سۆزی کوردان و له خشته‌بردنیان بووه
، تاوه‌کو له ڕێگه‌ی ئه‌و له خشته‌بردنه‌وه بتوانێت زۆرترین ویسته‌کانی
خودی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت که ئه‌و ویستانه‌ش بریتی بووه له
ڕازیکردنی داگیرکه‌ران و دادۆشینی کوردان و ناوبانگ ده‌رکردن بووه .
هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسی ته‌نانه‌ت
رۆژنامه‌وانێکی وریا ئه‌توانێ بچێته بنجوبناوانی ئه‌م قسه‌یه‌ی
تاڵه‌بانی و ده‌رئه‌که‌وێ که شوبهاندنی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی له
به‌خشینی به‌ڵین‌و پاره‌و چه‌ک و پشتیوانی، که له ئه‌مه‌ریکا، به
پرۆسه‌یه‌کی قانونی درێژدا تێ ئه‌په‌ڕێ و، شوبهاندنی به ئیداره‌ی
کوردی که به ئاره‌زوی خۆی ئه‌توانێ ئه‌و شتانه بێ پرۆسه‌ی
قانونی و په‌رله‌مانی تێپه‌ڕێنێ، درۆیه‌کی چه‌ند زله بۆ چه‌واشه‌کردنی
رای گشتی کوردی].
من خودی خۆم 100% له‌گه‌ڵ ئه‌م گوته‌یه‌ی کاک نه‌وشیرواندام ، چونکه
له کاتی کۆڕه‌وه‌که‌ی 1991دا هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر
کوردان هاتبوونه وه‌ڵام و فشاری زیاتریان بۆ سه‌ر به‌عسی داگیرکه‌ر و
سه‌ددامی گۆڕکراو ده‌هێنا ، که‌چی تاڵه‌بانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یخواست
فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌ددام و به‌عس که‌م بکاته‌وه و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش
له کوردان دوور بخاته‌وه . هه‌ر بۆیه له‌و کاته‌دا زۆر به زانا
بوونه‌وه ڕووی له به‌غداد کرد و به ماچه مێژووییه‌که‌ی شاد بوو .
ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌و ماچکردنه‌ش دڵی ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه و ده‌یگوت (گره‌نتی
نێو ده‌وڵه‌تیمان ناوێت چونکه سه‌ددام خۆی گره‌نتییه بۆ کوردان) . بۆ
ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه‌ش هه‌موو سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی
ئه‌و کاتی خسته نێو زه‌لکاوی خیانه‌ته‌وه و به‌ره‌و به‌غداد ڕه‌وی
پێکردن به بیانووی ئه‌وه‌ی که هه‌موو مافه‌کانی کوردان ده‌سته‌به‌ر
کراوه و ته‌نها واژۆیه‌کی ئه‌وانی ده‌وێت .
ته‌نانه‌ت له کاتی ماچه مێژووییه‌که‌شدا نه‌ک هه‌ر هیچ باسێک له مه‌رگه‌ساته‌کانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ناکات به‌ڵکو هه‌تا وشه‌ی کوردستانیش به زاری‌دا
نایه‌ت له‌لای سه‌ددامی دیکتاتۆر و هه‌ر به ناوی پارێزگاکانی باکووری
عێراق(محافڤات شمال العراق) ده‌دوێت ، بۆ ڕاستی ئه‌م گوته‌یه‌ش کرته
له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://alrafdean.org/node/114271
له‌م لینکه‌شدا زانیاری زیاتر ده‌ست
ده‌که‌وێت :-
http://www.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=19&ArticleID=415&AuthorID=36
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|