په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠١٦

لە هێرشی هێزکانی سوپا و ئاسایش بۆ تاخی ژێرینی ماڵێک

٦٠ کەسی سڤیل کۆمەڵکوژ کران.

 


لە کاتێک دا ٥٦ رۆژ لە قەدەخەی هاتوچۆیی و گەمارۆدانی باژێری جەزیرە لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و هێزە نیزامیەکانی تێپەر دەبێ، تەواو ناوەندە هەواڵنێریەکانی دەوڵەت باس لەوە دەکەن و هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە، ئەوان دەنوسن: لە هێرشی هێزە نیزامی و ئەمنیەکان بۆ تاخی ژێرینی ماڵێک ٦۰ تێرۆریست کوژراون.


بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێک دایە کە نوێنەرانی ە د پ و ب د پ دوێنێ ڕایانگەندوە کە بۆ چارەسەری ئەو کەسانەی لە نێو ئەو ماڵە گەمارۆ دراون، کە خەڵکی سڤیلن، دەست بەکار زوون و دەچنە ئەو شارە.


لە هێرشی هێزە ئەمنی و نیزامیەکانی تورکیا سەر شاری جەزیرە، ماوەی ۱٦ رۆژە کە ۱٨ کەسی سڤیل لە تاخی ژێرینی ماڵێک گەمارۆ دراون، چوار کەسیان بە هۆیی ئەوەی کە بەسەختی بریندار بوون، گیانیان لەدەست داوە، هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی دەوڵەت ئیزن نادەنە خەڵک و ناوەندە پزیشکیەکان کە بۆ هاوکاری بریندار و گەمارۆدراوەکان بچنە ئەو شوێنە.


بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە ناوەندە خۆجێیەکان بڵاو کراونە، کاتژمێر ٦ی ئێوارێ بە کاتی باکور ، دەنگی دو تەقینەوەی بە هێز بستراوە، هەروەها ئیدعا دەکرێ لە گازی کیمیاوی بۆ هێرش بردنە سەر ئەو ساختمانە کە ئەو کۆمەڵە کەسە تێی دا گەمارۆ دراون، کەڵک گیراوە.


چەند رۆژ لەمەوبەر ئیکاونتێکی تویتێری بە ناوی ژیتەم چەند وێنەی بڵاو کردبۆوە و ئیدعایی کردبوو کە ئەو وێنانە،هی کەسانی کوژراوی ناو ئەو ماڵەن کە هێزەکانی سەر بە پ ک ک بوون.


ئەوە لە کاتێک دایە کە ناوی کەسانی ناو ئەو ماڵە نوسراوە و دیکۆمێنت کراوە، ئەو کارە هەر لە رۆژانی یەکەم و لە پێوەندی گەمارۆدراوان لەگەڵ ماڵباتەکانیان ئەجام دراوە و دەنگی وان زەبت کراوە، جێی ئاماژەیە کە دو لەو کەسانە تەمەنیان ژێر ۱۳ ساڵانە.

کوشتن و کۆمەڵکوژ کردنی کەسانی سڤیل و بێ چەک، هەر وەها گەمارۆدانی ئابوری و سەربازی لە لایەن هێزە نیزامیەکانی دەوڵەتێک پێشێڵکاری ئاشکرایی بەها ماف مرۆڤی و یاسا نێودەوڵەتیەکانە کە بە پێی یاسا و عورفی نێونەتەویی لە جارنامە گشتیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بە تایبەتی جارنامەی مافی مرۆڤ، بریارنامەی ژێنێف، یاسای شەر و مافی پارێزراوی خەڵکی سڤیل دانی پێنراوە.

لە سەر ئەو بنەما گشتی و جیهانیانە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری راگرتنی هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستانە.
 

 

٨\٢\٢٠١٦
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmfsverige@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک