١٨\١١\٢٠١٠
له ژێر فشاری
بڕیاری دادگای ئه‌وروپا و فیدراسیۆندا،
دیپۆرتی زیاتر له
٣٥ په‌نابه‌ر راگیرا‌و له زیندان ئازاد کران.
سوید - ستوکهۆڵم 17\11\2010:
بابان عوسمان به‌رپرسی فیدراسیۆن له‌شاری ستۆکهۆڵم به سکرتارێتی
فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی که
ئاماده‌کرابوون دیپۆرتی به‌غدا بکرێنه‌وه، دیپۆرتیان ڕاگیرا"
بابان ئه‌وه‌شی ووت"دیپۆرتی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری
ژماره‌ی 39 دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دا چوته پێش .خۆشبه‌ختانه
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئازاد کران"
یه‌کێک له په‌نابه‌ره ئازاد کراوه‌کان ڕایگه‌یاند"ئێمه ژماره‌مان
زیاتر له 35 په‌نابه‌ر بوو له‌گرتووخانه‌ی ماشتا کاتژمێر 2 به‌یانی
ئازاد کراین"
ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"ڕاگرتنی دیپۆرتی ئه‌و په‌نابه‌رانه
له‌سویدو ئازاد کردنیان له ژێر فشاری بڕیاری دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی
مرۆڤ و هه‌وڵه‌کانی فیدراسیوندا چۆته پێش له پێناو قانعکردنی حکومه‌ته
ڕاسته‌کانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر نائه‌من بوونی عێراق"
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت"جێگای پرسیاره دادگایه‌ک که هه‌ر خودی ئه‌و
حکومه‌تانه‌ی ئه‌وروپا ده‌نگیان پێداوه، ئه‌مرۆ پرنسیپ‌و بڕیاره‌کانی
پێشێل‌و پێشتگۆی بخه‌ن"
ده‌شتی سه‌باره‌ت به دوایین هه‌وڵه‌کانیان له گه‌ڵ داگای ئه‌وروپا
ووتی"ئه‌مرۆ دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیمان به دادگای ئه‌وروپا بۆ
مافه‌کانی مرۆڤ له پاریس، دڵنیامانکردنه‌وه پێش 24 مانگ به‌ڵگه‌و
زانیاریه‌کی زۆر ده‌خرێته به‌ر ده‌ست دادگای ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌و
پێشێلکاریو لێدان‌و سوکایه‌تیانه‌ی به په‌نابه‌ران کراوه له‌کاتی
دیپۆرتیان بۆ به‌غدا چ له‌لایه‌ن کۆماندۆکانی حکومه‌ته ئه‌وروپیه‌کان
چ له‌لایه‌ن پۆلیسی عێراقیه‌وه"
بۆ پەیوەندی گرتن بە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە فەرەنسا
پەیوەندی بگرن بە ژمارەی:0033388412018 وە بە فاکس کەیسەکانتان رەوانە
بکەن بە ژمارەی :0033388412730
بۆ بینینی بریارەکە بڕوانە ماڵپەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|