په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١٠\٢٠١١

لە نێوان مەلیکی سوێد و تاڵەبانی و بارزانی دا.

 

قادر نادر    

 

رۆژنامەی بەناوبانگی سوێدی ئافتۆن بلادێت لەچەند ڕۆژی رابردو، لەلاپەرەی یەکەمی هەواڵەکانی ، رەخنەی توندی لەمەلێکی سوێد گرتووە ، بەهۆکاری ئەوەی رۆژی هەینی ڕابردو ، مەدالیای بەمەلیکی سعودیە بەخشیە. . چونکە کەسێکی دیکتاتۆرە و بواری ئازادی رادەربرین نادات ژنان بۆیان نیە ئۆپتۆمۆبیل لێبخوڕن، ئەگەر بەنهێنیش بکەن ئەوا دواتر قامچی باران دەکرێن . ئەم رەخنە توندە لەمەلیکی سوێد لەکاتێکدایە دەیان ساڵە دەسەلاتی مەلیک تەنیا رەمزیە.

http://www.aftonbladet.se/nyheter/article13717009.ab


کەچی لەم نیشتمانەی ئێمەدا بەئاشکرا تالەبانی بۆ موبارەک و ئەسەد ، بروسکەی پالپشتی نارد . بێ ئەوەی کاردانەوەیەکی لێ بێتە ئاراوە!؟


چەند ساڵیک لەمەوبەریش ، میدیای سوێد ، بەهەمان شێوە ، هەڵایەکی گەورەی لەسەر بنەمالەی مەلیکی ئێستای سوێد دروستکرد . کاتێک وێنەیەکیان سیەکانی سەدەی رابردوویان دۆزیەوە ، باوکی مەلیکی ئیستا ی سوێد لەناو شەمەندەفەر ، گروپێک لەنازیەکان دەبینی و لەڕێگای ژەنینی مۆسیقاوە ، پارەیان کۆدەکردەوە، ئەویش پارەی پێ دابوون . رەخنەی میدیاکان لەوە چر ببۆوە مەلیکی سوێد پشتگیری لەنازیەت دەکات . داوایان دەکرد بنەمالەی مەلیک داوای لێبوردن بکات . سەیرکەن مەلەلیکێک لەولاتێکی تر پارەی لەپای مۆسیقا ژەنین بەگروپێک داوە نازی بونە ، لەکاتێکدا نازیەکان جلەوی دەسەلاتیشیان نەگرتۆتە دەست و هاوڵاتیانی سوێدیش قوربانی نازیەت نیە ( لەشەردا خۆیان پاراست) . میدیای سوێدی رسوای ئەو مەلیکەی خۆیان کرد ، کەچی لەم نیشتمانەی ئێمەدا بەئاشکرا سەدان گەورە جەلادی کوردی ، فایلدار ی نەتەوەیی لەناو هەرەمی دەسەلاتن یان هاوشیوەی تاڵەبانی کە بوتە پارێزەری گەورە جەلادانی ئەنفال هەر لەسالی ٢٠٠١ ، لەکوردستانەوە بەنیاز بوو ئامادەی دانیشتنی دادگایی خەزرەجی بێت و نامەی بێتاوانی بۆنارد . دارێژەری بیری ئەنفال (وەفیق سامەرائی) کردە راوێژکاری ئەمنی . سولتان هاشم وەزیری بەرگری و باوکی ئەنفال ( لەخۆشی سەرکەوتنی لە ئەنفال کجەکەی ناو لێناوە ئەنفال ) ، تارق رەمەزان فرۆکەوانی کیمیابرانی هەلەبجە لەبەندیخانە ئازادکرد . داوەتنامەی ئاراستەی سەدان فرۆکەوانی رژێمی بەعس کرد بێنە کوردستان و نیشتەجێ بن نەوەک لەبەغدا تیرۆر بکرێن . سەدان سەرۆک جاش و ئەنفالچی لەکوردستان و بەغدا دەپارێزی.... کەچی کۆمەلەی داکۆکی لەقوربانیانی ئەنفال دەیکەنە ئەندامی فەخری خۆیان لە سالی ٢٠٠٩ ...شایەنی باسە ئە وکۆمەلەیە هەمویان لەبنەمالەی قوربانیانی ئەنفال گەرمیان پێک هاتون .

وەلەمانگی پێشوودا تالەبانی لەوەڵامی پرسیارێکی کادیرە حزبیەکانی لەسەر رادەستکردنی ٢٥٦ سەرۆک جاشی داواکراو لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە ووتی (حکومەتی عێراق بۆ دەست لەکاروباری ناوخۆی کوردستان هەلدەقورتێنێ لەکەیسی جاشەکان ئێمە لێبوردنمان لە٩١ بۆدەرکردون) شایەنی باسە ئەو ئاخافتنەی تاڵەبانی بەرامبەر دۆسیەیەکە کەئەو تاوانبارانە بکوژی دەیان هەزار مرۆڤی بێتاوانن وە ئەم بریارە لەدادگای بالای تاوانەکانی عێراق دەرچووە و خودی تالەبانیش بەناوبڕوانامەی پاڕیزەری تەواو کردوە !؟

http://www.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=14728


لەهەمان کاتیشدا کۆسرەت رەسول و مسعود بارزانیش ، هاتنە سەرخەت و مژدەی ئەوەیان بە جاشەکان دا هەرگیز ئێوە ناگیرێن با دەیان هەزار کورە هەژارتان شەهید کردبێت؟ بەلام سەیری ئەم دوو بەرپرسە بکەن . مرۆڤم دەوێت دوو قسەی ناشیرین یان فەنتاسیاش لەسەر منالەکانیان باس بکات !؟ کەچی هەر لەمانگی پێشوو بەرپرسێکی کۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجە چاوی بەبارزانی کەوت لەبڕی ڕەخنەگرتن لێێ ، ستایشی کرد؟

چەند جارێک ئەم پەرەگرافەم ئاماژە پێکردوە لەبیستەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال و هەڵەبجەدا ، کۆمیتەی سوێدی چاک ، مەدالیا و ڕێزی لە ١٠ کەسایەتی بەناو بانگی سوێدی گرت ، کەخزمەتی ئەو دۆسیەیان کردبوو . یەکێک لەمانە (هێلێنا سڤێنسۆن) بوو ، ئەوژنەی کەزیاتر لە ٦٠ منالی ئەنفالی بێ دایک و باوک ١٨ سالە بەدەرۆزەکردن بە خێو دەکات . کاتێک داوام لێکرد ئایا دەتوانێ بەشدار بێت . وتی کێی تر دێتە یادەکە ، کەناوەکان بۆ ژمارد ، ناوی سەرۆکی پارتی چەپی سوێدی تیا بوو ، وتی هەرگیز ئامادەنابم. چونکە ئەو لەگەرمەی شەری غەزە زۆر توند بوو لەسەر ئیسرائیل بەلام هیچ ئیدانەیەکی بزوتنەوەی حەماسی نەدەکرد ....

هەر ئەوکات تائێستا ئەوهەلوێستەی ‌هێڵینا م لەهزر دەخولێتەوە ، لەگەل ووتەی هەموو ئەو بەناو چالاکڤانانەی لەسەر مینبەرەکانی راگەیاندن ، بانگەشەی ئەوەدەکەن ئێمە دەبێت وەک جولەکەکان کەیسی گەلکوژی گەلەکەمان رەفتار بکەین بەلام کەتالەبانی و بارزانی بەئاشکرا داکۆکی لەگەورە جەلادانی کورد دەکەن . بەقودرەتی قادر دەنگ و رەنگیان نیە !؟

 

ماڵپه‌ڕی قادر نادر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک