په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٨\٢٠١٠

لە پەراوێزی بەرنامەی من جیاوازمدا توانای شاراوە، خواستی ئاشکرا.


عەبدوڵا مەحمود 


بەرنامەی من جیاوازم کە لەکەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پەخش دەکرێت، یەکیک لە بەرنامە پڕ بینەرەکانە. بەرنامەیەکە کە تاڕادەیەک بۆتە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی توانا و بەهرە شاراوەکان.


دیارە تەنها گۆشەیەکی زۆر بچوک لەو تواناو بەهرە شاراوانەیە، کە لەناو کۆمەڵگادا، لە ناوخێزان و قوتابخانەدا، ئامادەییان هەیە، بەڵام بواری دەخستن و نیشاندانی بە تۆرێک لەعەقڵی دخراو، کەلتوری زاڵ ودواکەوتوانە، سەدان ئەمما و ئەگەرو عەیبە، دەورە دراوە.


ئەو دەریایە لە تواناکان و داهێنانەکانی لاوان و تازەلاوان، کە بەهۆی کەلتوری زاڵ و دواکەوتوانەوە، رێگەی خۆدەرخستنیان، رێگەی نمایشی توانستیان، وە بواری نیشاندانیان بە کۆمەڵگا، لێگیراوە. ئەگەر بخرێنە گەڕ دەتوانێ زۆر روانینی باو قوڵپ بکاتەوە، کە دەڵێن کوردستان و خەڵکەکەی داوکەوتوون، ئیسلامین.
ئەو هەموو تیپە راپ و ئەو هەموو جۆرە لە گۆرانی دانسی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی و شیوازە هونەری نمایشە وئەو تونستییە وەزشییە هەمەڕەنگانەو جۆری سیرکوس، تەڕدەستی ....تاد، ئەگەر لەم دۆخ وکەشەدا بواری خۆدەرخستنیان…… بۆ رەخساوە، نیشاندەدات، کە هیواو خولیاکان زۆر لە پێشترن لەو درۆ شاخدرانەی کە دەڵێن کۆمەڵگا دواکەوتووە، جارێ ماویەتی، لاوان و تازە لاوان ئەرکی خۆیان نازانن، میژووی نەتەوەکەیان درک ناکەن!


ئەم بڕە لەو توانایی و بەهرە شاراوانەی لە بەرنامەی من جیاوازمدا، نیشاندراون، ئەو راستییە بەیان دەکەن کە دەسەڵات و کەلتوری دواکەوتوانە و دین رێگرن لەوەی دنیای واقعی و لاوان و تازە لاوان و توانا و بەهرەکانیان، دەربخرێن.


بەڵام نابێ بیرمان بچێت لە بێدەربەستی هەر ئەم دەسەڵات و کەلتوری دەسەڵاتە، بەرنامەی من جیاوازم بۆتە سەکۆیەکیش بۆ نیشاندانی خواستی ئاشکرای ئینسان گەلێکی کەم ئەندام و نەخۆش، کە دەیانەوێ لە رێگای ئەم بەرنامەیەوە، بڵێێن ئێمەش هەین، ئیـمە نەخۆشین و کەم ئەندامین و توانایی چاکبونەوەمان لەدەست نەداوە و دەکرێ چاکببینەوە، ئەوەی رێگامان نادات بە چاوی کراوەوە، بە پڕ ئەندامیەوە، توانایەکانمان بخەینە روو، توانایی دارایممانە. ئیمە هەژارین و پارەمان نییە.


چ شەرماوەرە، دەسەڵاتێک نەتوانێ ئاوڕ لەو ئینسانانە بداتەوە، کە دەتوانرێ کەم ئەندامیەکەیان، نەخۆشیەکەیان، بەبڕێک پارە چارەسەربکرێت.


بۆیە بەرنامەی من جیاوازم هێندەی توانیویەتی گۆشەیەکی بچوک لە توانا و داهێنانە شاراوەکانی لاوان و تازە لاوان، دەربخات. هێندەش بۆتە سەکۆیەک و بڵندگۆیەک بۆ بەیان و نیشاندانی کەم دەرامەتی زوربەی خەڵکی کوردستان و لاوان و تازە لاوانێکی کەم ئەندام کە بە ئاشکرا کاتێک لێیان دەپرسرێت ئەگەر بگەنە فیناڵ و یەکەم بن چی لەو پارەیە دەکەن کە دەستتان دەکەوێت بەدڵێکی بریندارو هاوکات نەفرەت ئامێزەوە دەڵین نابینایمان، قاچمان، دەستمان، نەخۆشیمانی....تاد، پێ چارەسەر دەکەین، دەڵێن چارەسەری نەخۆشیەکەمان پارەی دەوێت، لە دەرەوەی وڵات چارەسەری هەیە.


دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی، کە لەسەر دەریایەک لە داهات دانیشتووە، وە هاوکات شانازی بە ژمارە زۆری ملیۆنێرەکانی دەکەن، کەچی چونکە بەهای ئینسانی لایان نرخێکی نییە، ئامادەییان نییە بڕێک لە داهاتی خودی خەڵکی کوردستان، تەرخانی چارەسەری ئەو ئینسانانە بکەن کە کەم ئەندام و نەخۆشن و چارەسەریان بەستراوەتەوە بە بڕێک پارەوە. هەر ئەمەشە وای کردووە بەشێک لەم کەم ئەندام و نەخۆشانە" بەجیا لە خولیاو بەهرەیەک کە هەیانە" چاوی ئومێد ببڕنە بەرنامەی من جیاوازم و تەمەننای یەکەم بوون بکەن، بۆ دەست راگەیشتن بە بە پارەی چارەسەری نەخۆشیەکەیان.


دەبێ ئەو ئینسان گەلە کەم ئەندامەی خاوەنی بەهرەی تایبەت نیین، دەستیان ناگاتە بەرنامەی من جیاوازم، لەچاوەروانی چ گۆدۆیەکدا بن؟ وە ئەوانەی لە بەرنامەکەدا سەرناکەون، چ بیرێک بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەیان بکەنەوە؟


دەسەڵات نەخۆش و قازانجپەرستی کوردستان، تاوانبارن بەرامبەر بەو ئینسانانە.


١٤\٠٨\٢٠١٠

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڵا مه‌حمود