له په‌راوێزی هه‌واڵێکی
حیزبی دیموکراتی کوردستان.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
له‌م رۆژانه‌دا تێکۆشه‌رانی ئه‌و حیزبه له به‌شی ڕاگه‌یاندن لینکی هه‌واڵێکیان
له سه‌ر فه‌یس بوک دانابو، سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌که، جاشی به ناوبانگ
هیوا تاب له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا، له‌به‌ر
دڕنده‌یی جاشی ناو براو لانیکه‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی وا ناوی هیوایان
بیستوه خۆشییه‌کی پێوه بوو، گه‌رچی من ئه‌و هه‌واڵه‌م پێشتر بیستبو و
له وبلاگه‌که‌ی خۆم دابڵاوم کردبوه‌وه، به‌ڵام له به‌ر خۆشی هه‌واڵه‌که
بڕیارمدا جارێکی‌تریش بی خوێنمه‌وه، بزانم حدک چۆن باسی هیوا تابیان
کردوه، بۆیه لینکی هه‌واڵه‌که‌یانم کرده‌وه، له‌ناو هه‌واڵه‌که‌دا
هه‌ندێک شت به‌ڕاستی جێگای سه‌ر سوڕ مان بوو، ئه‌ویش جیاواز له‌وه‌ی که
هه‌واڵه‌که له‌سه‌ره‌تاوه دڵخۆشکه‌ربوو به‌ڵام هه‌ندێک چه‌واشه کار
یشی تێدا کراوه، له کۆتایی هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه که، هه‌روه‌ها
برایه‌کی ناوبراو به ناوی موحه‌ممه‌د که سیخوری کۆماری ئیسلامی بوو،
له ساڵی 65 له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی کوردستانه‌وه ئێعدام کرا.
به پێویستم زانی که هه‌ندێک روون کردنه‌وه، له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه
بده‌م، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که هیوا تاب ساڵیانێکی زۆره له کوشتار
وگرتن وئازار وده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژیان وماڵی خه‌ڵکی ناوچه‌که به
قازانجی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی باڵای هه‌بوه‌و هه‌یه‌تی، ته‌نیا به سه‌ر
دێری چه‌ند جینایی ناو براو به کورتی ئاماژه ئه‌که‌م، کوشتنی ئه‌حای
که‌ریمه قاله خه‌ڵکی سه‌ر دۆشی مه‌ریوان، کوشتنی که‌سێک له وله‌ژێر
که ئه‌و کات شۆرای وله‌ژێر بوو هه‌ر وه‌ها هه‌ڵسووڕاوی کۆمه‌ڵه بوو
که به داخه‌وه ناوه‌که‌یم له بیر نه‌ماوه، کوشتنی عه‌به قه‌تحه
و که‌سێکیتر له ناو ماشینه‌که‌ی عه‌به قه‌تحه‌دا، کوشتنی راسته‌و خۆی
دو که‌س له سێریانی ترمیناڵی تازه له ناوشاری مه‌ریوان دوساڵ له‌وه
پێش، شه‌هید کردنی سێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به ناوه‌کانی جه‌میل، شوعه‌یب
و ئاسۆ له‌ناو شاری مه‌ریوان ساڵی ڕابردوو، کوشتنی ژنێکی بێتاوانی
کۆڵبه‌ر به ناوی چیمه‌ن خه‌ڵکی سه‌ر شی‌و که له نزیک ئاوایی سێفی
ژوروو ئه‌ی کوژێت، چه‌ند مانگێک له‌وه پێش، گرتن و ڕاپۆرت له تێکۆشه‌رانی
سیاسی، باج ورشوه سه‌ندن له خه‌ڵک، جنێو و بێ حورمه‌تی به خه‌ڵک، ده‌ست
درێژی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، دروست کردنی تۆڕی تیرۆر و سیخوڕی له
باشوری کوردستان و ده‌یان کرده‌وه‌ی تر ته‌نیا گۆشه‌گه‌لێکن له جینایه‌ته‌کانی
ناو براو.
به‌ڵام موحه‌مه‌دی تاب برای هیوا، موحه‌مه‌د، پاش داگیرکرانی کوردستان
و پاشه‌کشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوشاره‌کان تا کاتی ئێعدام کرانی،
سیخوڕێکی زۆر ترسناکی رێژیم بوو که بۆ خۆش خزمه‌تی به رژیم له هیچ
کرده‌وه‌یه‌ک له دژی خه‌ڵکی ناوچه‌که درێغی نه‌ئه‌کرد، ناوبراو ببوه
له‌مپه‌رێکی گه‌وره له ئاوایی وله‌ژێر ودێهاته‌کانی بناری زرێبار له
سه‌ر رێگای هه‌ڵسوڕانی چالاکان وتێکۆشه‌رانی نه‌هێنی، ساڵی 65ی هه‌تاوی
ناو براو له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له گوردانی کاک فوئاد ده‌ست
به‌سه‌ر وئێعدام کرا، باش وابوو حدک به روونی بنوسێت که پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه ئه‌و جاشه‌یان به سزای جینایه‌ته‌کانی گه‌یاند، باش وابوو
بنوسێت کێ ناوبراوی به سزای جینایه‌ته‌کانی گه‌یاند، دڵنیام ئه‌گه‌ر
له‌لایه‌ن حیزبه‌وه سزا بدرایه‌ت به روونی ئاماژه به‌وه ئه‌کرا، به‌ڵام
بۆ ئێسته له پشته مله‌وه تیکه بۆ ناو ده‌م دێنن هه‌ندێک پرسیار ئه‌خولقێنێت.
حدک ئه‌بێت وریا بێت له راگه‌یاندنی خۆیدا، نه‌ک به چه‌شنێک وه‌ک
گوڵه به‌رۆژه له‌هه‌ر لا خۆر هه‌ڵات روی تێبکات، هه‌ر ئه‌و جاشه/حه‌مه‌ی
تاب/ که ئێسته حدک وه‌ک سیخور ناوی لێ ئه‌بات و به شانازیه‌وه باس
له به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌کات، ئه‌و کات حیزبی دیموکڕات راگه‌یاندنی
بڵاوکرده‌و ه که حه‌مه‌ی تاب کادر وئه‌ندامی لێهاتو وتێکۆشه‌ری ئه‌وان
بوه، دواتر و هه‌ر ئێسته‌یش ناوی له لیستی شه‌هیدانی حیزبی
دیموکراتدایه، جا منی خوێنه‌ر و خه‌ڵکی بیسه‌ر و خوێنه‌ری راگه‌یاندنه‌کانی
حدک حه‌قمانه بپرسین که ئایا حه‌مه‌ی تاب جاش بو یان باش؟ شۆڕشگێر
بوو وشه‌هیدی حیزبی دیموکراته‌یان نه؟ ئه‌گه‌ر سیخوڕه بۆ ناویتان
خستوه‌ته ناو لیستی شه‌هیدانتانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر باش بوه‌و تێکۆشه‌ری
ناو ریزه‌کانی به‌شی نه‌هێنی حیزب بوه بۆچی نووسیوتانه سیخوڕ؟
باش وایه حدک تۆزێک وردبینانه تر هه‌نگاو بنێته‌وه، ساڵی ڕابردویش
هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌وچه‌شنه‌ی کرد، ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێت له
رووداوێکی ئۆتۆمیل 2که‌س له هه‌ڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه له ناوشاری مه‌ریوان
گیانیان له ده‌ست دا، حدک به بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌و زانیارییه‌کی
ته‌نانه‌ت له سه‌ر ناوی دروستی ئه‌و دوو گیانبه‌ختکردوه ببێت، هه‌واڵێکی
بڵاو کرده‌وه‌و وه‌ک جاش وبه‌کرێگیراوی رژیم ناوی لێبردن که کۆمه‌ڵه
راگه‌یاندنێکی له ڕه‌دی ئه‌و هه‌واڵه‌ی حدک دا بڵاو کرده‌وه.
من وا له حدک تێگه‌یشتوم که بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدات چالاکه‌و له‌ناو
جه‌ماوه‌ردایه هه‌رچی پێبگات، هه‌رچی ببیستێت، بۆی گرینگ نیه سه‌ر
چاوه‌که‌ی کێیه‌و چی ئه‌ڵێت به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی ئه‌کاته‌وه، که
هیوادارم وا نه‌بێت.
_____________________________
بۆ زانیاری خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌وه لینکی هه‌واڵه‌که‌ی
حدک:
http://kdpmedia.info/more.php?id=1105
|