١٠\٥\٢٠١٤
له په‌راوێزی
راگه‌یاندنی کۆداری دیموکراتیک!
ئاریتما موحەمەد
له ڕۆژانی رابردوودا پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان پژاک له بناری قه‌ندیل له کۆنفرانسێکی کراوه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا،
پرسی کۆداری دیموکراتیک یاخود هه‌مان کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک که له بنه‌ڕه‌تدا
به‌شێک له پڕۆژه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانه، ڕاگه‌یاند. له‌م کورته
وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م که به کورتی بپرژێمه سه‌ر بنه‌ماکانی ئه‌و
پڕۆسه‌یه و کۆی گشتیی ئه‌و پرسه پێشنیارکراوانه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان شرۆڤه بکه‌م و هۆکاری هاوده‌نگی به‌شێک له پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
له پێوه‌ندی به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی سیاسیی کورد له چوارچێوه‌ی
ئێران شی بکه‌مه‌وه.
پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتیک:
کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک به واتای دیموکراتیزه کردنی ئێران دێت و له‌و
پێوه‌ندییه‌دا کورد ته‌نیا کڵاو له‌سه‌رنانی بۆ ده‌مێنێته‌وه. کۆدار
ده‌توانێ مانای هه‌مان بنه‌مای به فیدراڵی کردنی ئێران بگه‌یه‌نێت که
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه پارته‌کانی که‌لاسیک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پێیه‌وه سه‌رقاڵن و به ڕێگه‌چاره‌ی دۆخی سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و
ئابووریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێناسه‌ی ده‌که‌ن، ته‌نیا جیاوازییه‌ک
که سیستمی فیدراڵیزم و پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک لێک جیا ده‌کاته‌وه
ئه‌وه‌یه که ئه‌و چه‌شنه له سیستمی فیدراڵی که به‌شێک له پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسی ده‌که‌ن و پێیان وایه که ده‌توانێ کێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران چاره‌سه‌ر
بکات، به ڕوونی چوارچێوه‌ی جوگرافی، سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی دیاری
کردووه، به‌ڵام یه‌ک لایه‌نه‌یه و هیچکام له که‌سایه‌تیی و
ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران به ڕێگای چاره‌سه‌ریی
نازانن و زۆربه‌ی پارته‌کانی ئازه‌ری و عه‌ره‌ب خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی
ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه‌کانی سیاسیی فارسیش باوه‌ڕیان پێی نییه و
له‌دژی جێگیربوونی سیستمی فیدراڵی له ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام
پڕۆژه‌ی کۆداری دیموکراتیک هه‌وڵ ده‌دات که له چوارچێوه‌ی جێگیربوونی
سیستمی دیموکراسیی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ستبه‌ر بکات و پتر هه‌وڵی
ڕێفۆرم و گۆڕانکاری له سیستمی سیاسیی ئێران ده‌دات و هه‌وڵ بۆ
گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له کۆمه‌ڵگای ئێران و سیستمی سیاسیی ئه‌و وڵاته
نادات. ته‌نانه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که له چوارچێوه‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران‌دا جێپێی یاسایی بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاته له مشتوومڕ دان.
ئه‌گه‌ر سیستمی کۆداری دیموکراتیک و سیستمی فیدراڵی پێکه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین،
بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که سیستمی فیدراڵی گونجاوتره، چونکه به
ڕوونی باس له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران ده‌کات، به‌ڵام
پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک پڕۆژه‌یه‌که که پتر پێوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای
ئێرانه‌وه هه‌یه و که‌متر باس له‌سه‌ر کوردستان ده‌کات، ئه‌و چه‌شنه
پڕۆژانه له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا چه‌ندین جار هاتوونه‌ته گۆڕێ و
بووه‌ته جێی مشتوومڕی دژبه‌ران و لایه‌نگرانی و به تاییبه‌ت له سه‌رده‌می
"مه‌شرووته"دا باییخی زۆری پێدرا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی کوده‌تای
لێکرد و تێکی شکاند. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ورد شرۆڤه‌ی بکه‌ین، ده‌بێت
ئاماژه به‌وه بده‌ین که پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌خاته‌گه‌ر که دیموکراسی له ئێران جێگیر بکرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
کێشه‌ی کورد به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی بخاته‌ڕێ و کۆمه‌ڵێک مافی کولتووری و
سیاسیی ده‌ستبه‌ر بکات، ئه‌وه هه‌مان پڕۆژه‌ی پارتی کرێکارانی
کوردستانه که هه‌نووکه له تورکیه و باکووری کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی کۆمه‌ڵێک مافی کولتووری له‌و وڵاته ده‌دات.
به‌ڵام دۆخی سیاسیی ئێران و تورکیه جیاوازن، تورکیه پشتی به "ناتۆ"
به‌ستووه و له‌و ئاره‌سته‌دا دژایه‌تی کورد ده‌کات، به‌ڵام کۆماری
ئیسلامی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی له کێشه دایه و دۆخی ئابووری
لاوازه و کۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته‌ش به ده‌ست ئه‌و ڕژیمه‌وه ده‌ناڵێنێت
و ده‌کرێ گوشاری زیاتری بخرێته سه‌ر و کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌بات
بکات.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و فیدرالیزم چاره‌سه‌ر نین:
به‌پێی ئه‌زموونی سیاسیی وڵاتانی فره نه‌ته‌وه له ئه‌ورووپا و به‌شێک
له وڵاتانی دیموکرات له ئاستی جیهان، سیستمی فیدراڵی و سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی
دیموکراتیک و دیموکراسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان
چاره‌سه‌ر ناکات و ئه‌و کێشه‌یه ته‌نیا به درووست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ نموونه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
باسک له ئه‌سپانیا به‌ڕێگه‌ی دیموکراسی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک
چاره‌سه‌ر نه‌کرا و هه‌نووکه داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، له "سکۆتله‌ندیش"
به‌هه‌مان چه‌شن، هه‌نووکه "سکۆتله‌ندییه‌کان" داوای جیابوونه‌وه له
"بریتانیا" ده‌که‌ن و کۆتایی به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له چوارچێوه‌ی "بریتانیا"
دێنن. ئه‌و وڵاتانه ده‌یان ساڵه ئه‌زموونی دیموکراسییان هه‌یه و ڕێز
له مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌گرن و گرینگی و باییخ
به کو‌لتوور و ناسنامه‌یان ده‌ده‌ن، که‌چی کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه،
که‌واتا وڵاتی ئێران که ته‌نیا یه‌ک ڕۆژیش ئه‌زموونی دیموکراسی و
ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ له مێژوویدا نه‌بووه، چۆن کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان
له ڕێگای جێگیربوونی دیموکراسی و سیستمی فیدراڵی چاره‌سه‌ر ده‌کات!
سیستمی دیموکراسی که ته‌نانه‌ت مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد مسۆگه‌ر ناکات،
پێویستی به‌سه‌دان ساڵ کات هه‌یه تاکوو کولتووره‌که‌ی له کۆمه‌ڵگادا
جێگیر بکرێت، له کولتووری دیموکرسیشدا مافی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ده‌ستبه‌ر ناکرێت، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک مافی کو‌لتووریی و ئازادییه سیاسیی
و تاکه‌که‌سییه‌کان مسۆگه‌ر و به‌رفه‌راوان ده‌کات، که‌واتا به‌و ئه‌نجامه
ده‌گه‌ین که به‌ڵێ ڕاسته که دیموکراسی کرانه‌وه‌ی کولتووری و سیاسیی
به‌ڕووی گه‌ل و وڵات‌دا ده‌کاته‌وه و مافی بیروڕا ده‌ربڕین بۆ کۆمه‌ڵگا
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هاوکات کێشه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان
چاره‌سه‌ر ناکات و بگره ئاڵۆزتریشی ده‌کات.
دیموکراسی پتر کێشه‌ی ئه‌و وڵاتانه چاره‌سه‌ر ده‌کات که ته‌نیا له
یه‌ک نه‌ته‌وه پێک دێن و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌که دیکتاتۆر و تاکی هه‌لپه‌ره‌ست
و ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه نه‌گرێت، یاخود ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
به‌ده‌سته‌وه گرت ئاسان لێی وه‌ربگرێته‌وه. سیستمی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتیک به واتای ئه‌وه دێت که حکومەت و ده‌سه‌ڵاتێک له ئێرانی
نوێ‌دا پێک بێت و ده‌ستبه‌کار بێت که تێکڕای گه‌لانی بنده‌ستی ئه‌و
وڵاته به‌شداری تێدا بکه‌ن و بیروبۆچوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان له ئاره‌سته‌یه‌کی
هاوبه‌ش و نزیک له‌یه‌ک به‌ره‌وپێش بروات و ڕای سیاسیی هه‌موو لایه‌نه‌کان
له‌سه‌ر ئه‌و حکومەته کۆک بێت، وه‌ک ده‌سپێکی شۆڕشی گه‌لانی بنده‌ستی
ئێران که نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی کورد به گوڕوتینه‌وه به‌شداری تێدا
کرد و له سه‌ره‌تادا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان
له ئارادا نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رکه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی ڕێگه‌ی گه‌ییشتنه
ئاسۆی بۆخۆی بینییه‌وه، ئیتر که‌وته دژایه‌تی کردنی کورد و به‌دوای
بیانوودا ده‌گه‌ڕا که بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌کاری
بێنێت.
په‌یامی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک:
په‌یامی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک ئه‌وه‌یه که کورد له‌گه‌ڵ کۆماری
ئیسلامی ئێران بکه‌وێته‌وه دیالۆگ و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه‌دا پێک بێت،
له‌م هه‌لوومه‌رجه‌ی ئیستادا که هێزی کورد له ئه‌و په‌ڕی لاوازی خۆی
دایه، ئه‌سته‌م و دژواره که کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ کورد
وتووێژ بکات، یاخود پاش ڕۆخانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری دامه‌زراندنی
حکومەتی ناوه‌ندی ئێران بکات و هه‌وڵی پێکه‌وه‌نانی وڵاتێکی پرش و
بڵاو بگرێته ئه‌ستۆ و هێز و وزه‌ی خۆی له پێناو به‌هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیی به‌فیڕۆ بدات، دیاره به‌هۆی ئه‌وه‌که به‌ڕێوه‌به‌ران و
دامه‌زرێنه‌رانی پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک له پارتی کرێکارانی
کوردستان نزیکن و ڕکێفی سیاسیی ئه‌و پارته به سه‌ریاندا زاڵه هیوای
ئه‌وه‌یان هه‌یه که له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بگه‌نه ڕێکه‌وتن،
چونکه دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و کێشه‌ی سووریه و ڕۆژئاوای
کوردستان وا ده‌خوازێت که ڕژیمی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان
پێکه‌وه ڕێکه‌ون، ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌و دوو پڕۆژه‌یه که ئاماژه‌م
پێدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته مه‌ترسییه‌کی
یه‌کجار مه‌زن بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌و چه‌شنه‌ش خه‌یاڵی ڕزگاری
یه‌کجاره‌کیی نه‌ته‌وه‌ی کورد که چه‌ندین سه‌ده‌یه ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له
خوێنی بۆ ده‌ده‌ن و هه‌وڵیان بۆی داوه پووچ ده‌رده‌چێت و بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشی شڵه‌ژاوه‌یی ده‌بێت
و کپ و سه‌رکووت ده‌کرێته‌وه.
دیاره بۆ بزاڤی سه‌ربه‌خۆییخوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوونه
که ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتیک تووشی ئه‌و هه‌ڵه مه‌زنه نه‌بوونه، به‌ڵکوو پارته
فیدراڵیخوازه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی جوگرافیای سیاسیی ئێران پێش له
هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه گیرۆده‌ی بوونه و ڕێی پێش و پاشیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه
و ته‌نانه‌ت پێشیان خۆش نییه که وڵاتێکی ده‌ره‌کیی هێرشی سه‌ربازی
بکاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، دیاره فاشیسته‌کانی فارسیش حه‌زیان
له‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌وان بیانووی به‌جێیان هه‌یه و له‌وه ده‌ترسن
که پاش ڕۆخانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و وڵاته پارچه پارچه بێت و
نه‌ته‌وه‌ی فارس بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بدات، به‌ڵام نازانم
که هۆکاری دژایه‌تی کردنی پارته فیدراڵیخوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له پێوه‌ندی به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی
ئێران بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه! هیوادارم ئامانجی ئه‌وانیش ئه‌وه نه‌بێت
که ڕێ له دابه‌شبوونی ئێران بگرێت.
ئه‌زموونی زیندووی باشوور و حکومەتی عێراق:
ئه‌زموونی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان به ڕوونی ئه‌وه‌ی پێشان داوه
که هه‌رکات داگیرکه‌ر لاواز بووبێت له هێز و وزه‌ی کورد بۆ به‌هێزکردنی
خۆی که‌ڵکی وه‌رگرتووه و دواتر هه‌مان هێز هێرشی بۆ سه‌ر کورد هێناوه،
بۆ نموونه له دوای ڕۆخانی ڕژیمی به‌عسی عێراق زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و
به‌شه له هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق که جێی متمانه بوون له کورد
پێک ده‌هات و به‌شێکی زۆر له ئه‌فسه‌ره‌کانی سپای عێراقیش کورد بوون،
واتا کورد له به‌هێز کردنی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق و هاوکات له سه‌قامگیریی
سیاسیی و پێکهێنانی حکومەتی عێراق پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت و به‌یه‌کێ
له کۆ‌ڵه‌که هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دابه‌ش نه‌بوونی ئه‌و وڵاته
پێناسه ده‌کرێت و تاکه هێزێک بووه که سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی هه‌میشه
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه که کێشه‌کانی عێراق کۆتایی پێ بهێنێت و
سوونه و شیعه پێکه‌وه ئاشت بکاته‌وه، هه‌نووکه که ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیی تا ئاستێک هێزی خۆی جێگیر کردووه، به شیعه و سوونه‌وه ده‌ستیان
به دژایه‌تی کردنی کورد و هه‌رێمی کوردستان کردووه و ئه‌و ڕۆڵه‌ی که
کورد له ڕۆخانی ڕژیمی دیکتاتۆری عێراق و هاوکات له بوونیادنانه‌وه‌ی
عێراقی نوێ‌دا گێڕاوێتی و له ئه‌ستۆی بووه جێی باییخ و گرینگی
پێدانیان نییه، ئیتر له‌پاش به‌هێز بوونی سپای عێراق که‌وتنه ده‌رکردنی
ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌کانی کورد له‌و سپایه و کاریگه‌ری کوردیان له‌سه‌ر
هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق لاواز و که‌م ڕه‌نگ کرده‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌کێ
له که‌سایه‌تییه‌کانی ناو لیستێکی سوونه که ئه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی عێراقی کردبوو، یه‌کێ له درووشمه‌کانی ئه‌وه‌بوو که دژایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ڕێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ده‌گرێت، ئه‌وه له کاتێک دایه که کورد هه‌میشه ڕه‌خنه‌ی
له سیاسه‌ته‌کانی حکومەتی شیعه‌ی عێراق گرتووه و گرینگی به به‌شداری
کردنی سوونه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی عێراق داوه. به‌کار هێنانی هێزی
کورد بۆ به‌هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی
کوردستانه‌وه مێژووێکی دوورودرێژی هه‌یه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی
عووسمانیی و سه‌فه‌وییه‌کاندا به لووتکه‌ی خۆی ده‌گات.
کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک له کۆمه‌ڵگای
ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به زمانێکی ساده وه‌ک به‌شداریی وه‌زیره‌کانی
کورد له کابینه‌ی حکومەتی عێراقه که له ده‌سه‌ڵات به‌شدارن، به‌ڵام
به‌شداری ڕاسته‌قینه نین و بیروڕایان له‌به‌رچاو ناگیرێت و ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند زاڵه به‌سه‌ر تێکڕای وه‌زاره‌تخانه‌کانی عێراق، بۆ نموونه له
کاتێکدا که مه‌زنترین سپاسالاری عێراق کورده، ئه‌و سپایه هێرش بۆسه‌ر
کورد ده‌هێنێت و هه‌وڵ ده‌دات که ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم داگیر بکات، یاخود له کاتێکدا که کورد به‌شداری کابینه‌ی
حکومەتی عێراقه و به‌یه‌کێ له کۆڵه‌که‌کانی سه‌ره‌کیی و گرینگی گۆڕه‌پانی
سیاسیی عێراق به ئه‌ژمار دێت و ئه‌گه‌ر کورد له‌و حکومەته بکشێته‌وه
یاخود له پێکهێنانی حکومەت به‌شداری نه‌کات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و
حکومەتداریی له به‌غدا دوو ڕۆژ ده‌وام ناهێنێت و ده‌ڕۆخێت و تووشی
کێشه‌ی مه‌زن ده‌بێت، که‌چی بووجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕن و گوشار بۆ سه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان دێنن. بنه‌مای فه‌لسه‌فیی کۆداری دیموکراتیکیش ئه‌وه‌یه
که کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری پێکه‌وه‌نانی ده‌سه‌ڵات و
حکومەت له ناوه‌ندی ئێران بێت و له دابه‌ش بوونی ئه‌و وڵاته ڕێگری
بکات، واتا ئه‌و ڕۆڵه‌ی که سه‌رکردایه‌تیی کورد و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی
کوردستان له سه‌رخستنی حکومەتی ناوه‌ندیی و سه‌قامگیریی سیاسیی له
عێراق گێڕاویانه، کوردیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌مان هێز و وزه
له پێناو ئامانجێکی لاڕێ و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد
به‌فیڕۆ بدات.
دواتریش هێزی کورد کاریگه‌ری خۆی له ده‌ست ده‌دات و جێی باییخی هێزه‌کانی
ناوه‌ندپه‌سه‌ندی ئێران نابێت و وه‌زیره‌کانی کوردیش ڕۆڵی کز و لاواز
ده‌گێڕن و ناتوانن که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌کار بهێنن و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیش تاکوو دێت به‌هێزتر ده‌بێت و
ئه‌وه‌ش کێشه‌ی پتر بۆ ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌کان ده‌خوڵقێنێت و هاوکات
هێزی کورد جێی متمانه‌ی ناوه‌ندیش نابێت، چونکه دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات
به‌پێی کولتووری دیموکراتیک و مافی گه‌لان و ئازادی و به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی
تێکڕای نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه نه‌چووه و دابه‌ش نه‌کراوه،
به‌ڵکوو هۆکاره‌که‌ی بۆ لاوازی حکومەتی ناوه‌ندیی و بۆ به‌هێز بوونی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌واتا له‌هه‌ر دۆخ و هه‌لوومه‌رجێکی
سیاسیی جیاوازدا که ناوه‌ند بتوانێ خۆی به‌هێز بکاته‌وه گوشار بۆ سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان دێنێت و هه‌وڵ بۆ تێک شکاندنی ئه‌و سیستمه ده‌دات
که بووه‌ته هۆی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات و لاواز کردنی ڕۆڵی حکومەتی
ناوه‌ندیی. هه‌ر بۆیه حکومەته خۆجێییه‌کان ده‌بێ هه‌میشه له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بن که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند لاواز و که‌مهێز بێت. من له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م که قه‌د متمانه له نێوان کورد و حکومەتی ناوه‌ندیی
له هیچکام له به‌شه‌کانی کوردستان درووست نابێت، چونکه مێژووێکی پڕ
له تارمایی و ته‌مومژاویی له نێوانیاندا هه‌یه و مێژووی ئێمه‌ش
تراژیدییای تۆمار کردووه و له هه‌ر دۆخێک‌دا که کێشه ده‌که‌وێته
نێوان کورد و داگیرکه‌ر، به‌شێک له تراژیدیایی مێژوویی به
به‌رچاوماندا دێت و پێمان ده‌ڵێت ئاگادار به، مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه.
بۆیه ڕێگای داهاتووی کورد و داگیرکه‌ر لێک جیایه و پێویسته که ئێمه
پتر له هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی کیانی خۆماندا بین و بیر له پێکه‌وه
ژیان له گه‌ڵ داگیرکه‌ر نه‌که‌ینه‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌و هێزانه‌ی که خۆیان به
پێشڕه‌وی گه‌ل ده‌زانن و پێیان وایه به له‌به‌رچاو گرتنی بنه‌مای فه‌لسه‌فی
و هزری جیاوازیان ده‌کرێ سیستمێکی نوێ بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی کورد
بهێننه کایه‌وه، پێش هه‌ر هه‌وڵێک پێویسته که خۆیان له پاشکه‌وتوویی
سیاسیی و هزری به‌دوور بگرن و هه‌وڵ بۆ دیموکراتیزه کردنی وڵاتانی
داگیرکه‌ر نه‌ده‌ن، ده‌بێ ئه‌زموونی تاڵی هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی
ناوه‌ندیی عێراق له‌به‌رچاو بگرن و ئه‌زموونی پووچ و کێشه‌خوڵقێن
دووپات نه‌که‌نه‌وه و ڕێگایه‌کی نوێ و ڕوون و سه‌ره‌کیی بۆ ڕزگاری یه‌کجاره‌کیی
نه‌ته‌وه‌ی کورد بدۆزنه‌وه. کاتێک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که کورد
ناتوانێ حکومەتی ناوه‌ندی بڕۆخێنێت، ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که
کورد ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیش دیموکراتیزه بکات و مافی گه‌لان
دابین بکات. کورد ده‌بێ له‌سه‌ر مافه‌کانی خۆی پێداگری بکات و نابێت
هیچکات خه‌بات بۆ دیموکراسی و ئازادی بخاته چوارچێوه‌ی خه‌بات بۆ
دابین کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی و دیموکراسی و
ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ کۆمه‌ڵێک پێوه‌ری سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و
مرۆیین که پێوه‌ندییان به باییخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه و
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیش پێوه‌ره‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مانه داڕێژراوه.
کاتێک که ئه‌و بنه‌مانه له‌به‌رچاو ناگیرێن و گرینگی و باییخیان پێ
نادرێت، ئاڵۆزی و ئاژاوه وڵات ده‌گرێته‌وه و کێشه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی
سه‌رهه‌ڵ ده‌دات و کۆمه‌ڵگا تووشی قه‌یران ده‌بێت، وته‌یه‌کی مێژوویی
هه‌یه که ده‌ڵێت تاکوو کورد مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌ستبه‌ر نه‌کات
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئاشتی و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت. له ڕاستیدا
خه‌بات بۆ ئازادی و دیموکراسی پێویستییه‌کی گشتگیری ژیانی مرۆڤه که
ده‌کرێ بارودۆخ و شێوه‌ی ژیان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دابنێت و
گۆڕانکاری له ژیانی مرۆڤدا بکات، به‌ڵام خه‌باتی ئێمه‌ی کورد بۆ به‌ده‌ست
هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی و درووست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له خه‌بات
بۆ ئازادی و دیموکراسی قووڵتر، مه‌زنتر و پێویستتریشه، چونکه پێوه‌ندی
به تووانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی که‌ونی جیهانه‌وه هه‌یه که
چ هێزه ناوچه‌ییه‌کان و چ هێزه جیهانییه‌کان تاکوو ئیستاش له دژی
مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ڕاوه‌ستاون و له هه‌موو
لایه‌که‌وه هه‌وڵ بۆ سنووردار کردنی ده‌سه‌ڵات و هێز و وزه‌ی کورد ده‌ده‌ن.
بۆیه ده‌بێ خه‌باتی ئێمه به‌رفه‌راوان بێت و ئاسته جیاوازه‌کانی
ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌خۆ بگرێت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له
پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیکه‌وه بێت، ده‌بێت خه‌بات بۆ ئازادی
و دیموکراسی به‌شێکی دانه‌بڕاوی خه‌باتی سیاسیی و کو‌لتووریی کورد بێت،
پێویسته ڕووبه‌ری ئه‌و خه‌باته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌رفه‌راوان
بێت و به‌شه جیاوازه‌کانی پێوه‌ندیدار به ژیان و گووزه‌رانی کۆمه‌ڵگا
که ئازادی و دیموکراسی به به‌شێکی سه‌ره‌کیی ئه‌و خه‌باته پێناسه
ده‌کرێت له خۆیدا جێ بکاته‌وه. واتا خه‌باتی ئێمه بۆ دابین کردنی
مافی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی سیاسیی کورد له چوارچێوه‌ی
درووست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردییه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، به‌ڵام
هاوکات ده‌بێ خه‌بات بۆ ئازادی و دیموکراسیش به‌شێک له کۆی گشتیی ئه‌و
تێکۆشانه هه‌مه لایه‌نه کو‌لتووریی، سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه بێت
و ئه‌و خه‌باته‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا خۆی ڕێکبخات که بۆ
ڕزگاری یه‌کجاره‌کیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی پێکردووه.
کۆی وتار:
کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک (کۆدار)، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک، فیدرالیزم
و به فیدراڵی کردنی ئێران به‌شێک له‌و پلان و به‌رنامه کێشه‌زا و
ئاڵۆزانه‌ن که له‌لایه‌ن به‌شێک له هێزه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌رکام به‌چه‌شن و شێوازێکی نوێ ده‌یهه‌وێت
جیاواز بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و به کۆمه‌ڵگا بڵێت که سیاسه‌ت و
ئیستراتیژی سیاسیی ئه‌و گونجاوه و له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای
کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچکام له‌و پلانانه
له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نین،
چونکه له پلانی هه‌ر هه‌موویاندا ژێرده‌ستی و بنده‌ستی درێژه ده‌کێشێت
و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد ئاڵۆزتر ده‌کات و په‌ره به ئێرانیچێتی
ده‌دات. له کۆتایی ئه‌م کورته وتاره‌دا به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ین
که ئه‌و به‌شه له پارته‌کان چ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به سیستمی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتیک هه‌یه و چ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به سیستمی فیدراڵی هه‌یه
خه‌باتیان له‌یه‌ک ئاست و بۆ یه‌ک مه‌به‌ستی هاوبه‌ش به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
هه‌روه‌ها کێشه‌کانی نێوانیان ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌ن که له
ناوچه‌که ڕوو ده‌ده‌ن و به‌شێک له‌و لایه‌نانه‌ش دژکرده‌وه‌یان له‌خۆ
پێشان داوه و له‌یه‌کێ له هێزه‌کانی ناوچه‌که نزیک بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش
بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌که ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی ژئۆپلۆتیک که خۆنه‌ویستانه
به‌سه‌ر کوردستاندا سه‌پاوه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان
ئه‌و هێزانه دابنێت. بۆیه پێم وایه که دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی
که وه‌ک چه‌ترێکی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی که هه‌موو پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له ژێر باڵی خۆیدا کۆ بکاته‌وه، پرسێکی ئه‌وه‌نده ئاسان
نییه که ته‌نیا یه‌ک پارت بڕیاری له‌سه‌ر بدات و بانگهێشتی لایه‌نه‌کانی
دیکه بکات، هه‌رچه‌ند سیستمی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک پتر پێوه‌ندی به
کۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه هه‌یه و کوردستانیش وه‌ک به‌شێکی بچووک له‌و
کۆمه‌ڵگایه پێناسه ده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه باییخ به
کوردستان ده‌دات، پێویسته که کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان دامه‌زرێت و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بدات. بۆیه ده‌ڵێم
سیستمی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک وه‌ک سیستمی به فیدراڵی کردنی ئێران و
کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ک.ن.ک. به مردوویی له دایک بوو.
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|