١٦\٦\٢٠١١
له
پشتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه
جه‌ماوه‌رییه‌کانی ١٧ی
شوباته‌وه،
سه‌رده‌شت عوسمان
و په‌یامی ئازادیی
راوه‌ستاوه.*
ده‌شتی
جه‌مال
ئازادیخوازان ، ئاماده‌بوانی
به‌ڕێز!
سه‌ره‌تا به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیەوە به‌گه‌رمی
به‌خیرهاتنتان ده‌که‌م بۆ ساڵیادی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ... زۆر
سوپاسی (جۆن ماکدۆنێل) ده‌که‌م بۆ به‌ڕیکخستنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه.
دڵنیام له‌وه‌ی هه‌مووتان(جۆن ماکدۆنێل)ده‌ناسن، به‌لام پێمخۆشه ئه‌وه
بلێم که‌جۆن ماکدۆنیل یه‌کێکه له‌و په‌رله‌مانتاره سوسیالیستانه‌ی که‌به‌رده‌وام
به‌رگری له ئازادی کردووه، له‌دژی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌مریکا له‌عێراق
ڕاوه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌وپه‌ڕی تواناوه داکۆکی له‌مافه ره‌واکانی په‌نابه‌ران
به‌گشتی و په‌نابه‌رانی کورد‌و عیراقی به‌تایبه‌تی کردووه، که‌له‌م
باره‌وه شایه‌نی ئه‌وپه‌ری سوپاسگوزاریه. هاوکات هه‌رلێره به‌پێویستی
ده‌زانم سوپاسی ووتاربیژانی ئه‌م شه‌و له‌یه‌کیتی کریکاری ئار ئیم تی
وحزبی سه‌وز و بەریز مەریوان قانیع که‌به‌شدارن له‌گه‌ڵمان.
به‌ڕیزان:
من نامه‌وێت قسه‌کانی چه‌تری ئازادی دووباره بکه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌رده‌شت عوسمان کێ بوو وه‌چۆن‌و له‌سه‌رچی تیرۆر کرا؟ هێنده نه‌بێت
که‌بڵێم سه‌رده‌شت عوسمان لاویکی 23 ساله له‌خیزانیکی کریکار‌و زه‌حمەتکیش
و چه‌پو کۆمۆنیست بوو، سه‌رده‌شت هه‌روه‌ک باسکرا له‌سه‌ر نووسینی
مقاله‌یه‌ک به‌تایبه‌تی ئه‌و نوسینه"من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم" وه‌ک
که‌سیکی هۆشیار وره‌خنه‌گر له‌نایه‌کسانی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تیه‌ی
به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتداران هاته هه‌ڵوێست وقسه‌کردن وسه‌ره‌نجام په‌یامی
ئازادی وخۆشگوزه‌رانی به‌کۆمه‌ڵگای کوردستان ڕاگه‌یاند وئاڵای
تێکوشانێکی ئینسانی وپێشکه‌وتنخوازی له‌دژی سته‌م وجیاوازی چینایه‌تی
و بی‌کاری نه‌بوونی دایه‌ده‌ستمان . به‌ڵام به‌سه‌رهاتی سه‌رده‌شت به‌سه‌رهاتی
تەنها لاوێکی ناڕازی نییه، به‌ڵکو که‌یسی ئه‌و که‌یسی کۆمه‌ڵگا و هه‌قیقه‌تی
ده‌سه‌لات و کۆمه‌ڵه حزبێکه که‌به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه ژیانی 4
ملیۆن ئینسانیان زنجیرکردوه. بۆیه له‌ساڵیادی ئه‌ودا پێویسته ئاو‌ڕیک
له‌هه‌قیقه‌تی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌و ژیانی ئه‌م 4 ملیۆن ئینسانه بده‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ک ئاگادارن ساڵی 1991 و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی خلیجی یه‌که‌م خه‌ڵکی
کوردستان به‌رامبه‌ر به رژیمی سه‌رکوتگه‌ری به‌عس به‌رامبه‌ر به‌سته‌مو
چه‌وسانه‌وه زولمی قه‌ومی راپه‌رین. خه‌ڵکی کوردستان راپه‌رین تا له
ئازادی و یه‌کسانی وعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی به‌هرەمه‌ند بن. ئه‌وان به‌ئومیدی
کۆتایی هێنان بە نایەکسانی وباشبوونی ژیان وبه‌ده‌ست هێنانی ئازادی، به‌خۆشباوه‌ڕیەکی
زۆره‌وه پشتیوانیان له‌حزبه قه‌ومیه‌کانی کوردستان کرد، به‌لام به‌داخه‌وه
ئه‌م حزبانه هه‌ر زوو ناوه‌رۆکی پێچه‌وانه‌ی خۆیان به‌ئۆمێده‌کانی خه‌ڵک
ده‌رخست و له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، ده‌سه‌لات وسیسته‌میکیان به‌سه‌ر
خه‌لکدا حاکم کرد که‌شتێکی که‌متر نه‌بوو وه‌نییه له‌ده‌سه‌لاته
دیکتاتۆر ومشه‌خۆره‌کانی ناوچه‌که. ئه‌م حزبانه‌و سه‌رکرده‌کانیان که‌وه‌ک
نۆینه‌ری چینی سه‌رمایه‌داران و ده‌وله‌مه‌ندانی کوردستان شوێن پێی
خۆیان گرت، ژیانێکی شاهانه‌یان بۆخۆیان دامه‌زراند وگرانی وبیکاری ونه‌بونی
وبیمافیشیان کرده نسیبی زۆرینه‌ی هاولاتیان، و ته‌واوی سه‌ره‌وه‌ت و
داهاتی کۆمه‌ڵگایان له‌نیو خۆیان‌و ده‌ستو پیوه‌نده‌کانیاندا دابه‌شکرد.
به‌ووته‌ی هاوڵاتیه‌ک ئه‌م حزبانە که‌له‌شاخه‌وه هاتنه‌وه ناوشار به‌شیعاری
کوردستان یانه‌مانه‌وه تێکه‌ڵ به‌خه‌ڵک بوون، به‌ڵام هەر زوو ده‌رکه‌وت
که‌کوردستانه‌کەیان جۆخۆیان برد و"نە‌مانه‌کاشیان دا به‌خه‌ڵک!".
له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌ی رابردوودا و له ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی
و پارتیدا، هەزاران ژن بە بیانووی ناموسەوە کوژراون، له‌سایه‌ی جه‌نگی
ناوخۆی هه‌ر ئه‌م دوو حزبه‌دا نزیکەی 10 هه‌زارله گه‌نجو لاوی
کوردستان کوژران وکه‌مئه‌ندام وبوون و به‌سه‌دان که‌سیش بیخانه‌و لانه‌و
ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون. هه‌روه‌ها به‌ده‌یان نەیاری سیاسی و هه‌ڵسوراوانی
کۆمۆنیست و رۆژنامه‌نووس تیرۆر کراون، سه‌دان لاوی کوردستانیش ناچاری
به هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری وه‌یان له‌ریگای ژیانی په‌نابه‌ریدا
له‌ده‌ریاکان خنکاون یان به‌ده‌ستی پولیسی ئیران‌و تورکیا کوژراو بیسه‌روشۆین
بوون.
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی کوردستان جگه له‌مانه سه‌رکوتی سیاسی و وه‌لامی
نەیارانی سیاسی خۆیان هه‌میشه به‌چه‌ک داوه‌ته‌وه. یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌یان
به‌سه‌ر سیسته‌می خۆیندن و په‌روه‌ردەدا داسه‌پاندووه. لەژێرسایەی
دەسەڵاتی ئەماندا چه‌ندین عادات‌و سونه‌تی دواکه‌وتوانه‌ی ئیسلامی وعه‌شیره‌تی
بوژاوەتەوە؛ له‌وانه خه‌ته‌نکردنی ژنان‌و یاسای چه‌ند ژنه له‌کوردستان،
بێبەشبونی لاوان له ئازادیه‌کان؛ له‌وانه ئازادی هه‌لبژاردنی شوێنی
ژیان، ئازادی خۆشەویستی.. ریژه‌ی بی‌کاری له‌و په‌ری په‌ره‌سه‌ندندایه،
لاوان تا ده‌خۆینن پاشان زانکو وه‌ریان ناگریت، ئه‌گه‌ر زانکۆش ته‌واو
بکه‌ن سه‌ر به یه‌کیک له‌و دووحزبه‌ی ده‌سه‌لات نه‌بیت ته‌عین ناکریت
، به پیچه‌وانه‌شه‌وه به‌ده‌یانو سه‌دان ملیۆنەر له‌نیو که‌سایه‌تیه‌کانی
ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا دروستبوون گه‌نده‌لی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی
گرتۆته‌وه له‌کوردستان.
سه‌رده‌شت عوسمان به‌رامبه‌ر به‌و جیاوازیە سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی‌و
چینایه‌تیه وتاری نووسی، هه‌ربۆیه تیرۆریان کرد. نه‌ک هه‌ر سه‌رده‌شت
عوسمانی نوسه‌رو رۆژنامه نووس به‌ڵکو (سورانی مامه حمه،عبدولستار شه‌ریف)
دواتریش 10 لاوی و مندالی خوارته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌کوردستاندا له‌چه‌ند
مانگی رابردوودا به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌لاته کوژراون.
ئه‌گه‌ری چی خه‌ڵکی کوردستان له چەند ساڵی رابردوودا به‌چاوی ڕق وتوڕه‌ییه‌یه‌وه
له‌م ده‌سه‌لاته‌و زولم و سته‌م گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی ده‌یان ڕوانی و بۆ
کۆتایی پێهێنانیشی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تی جۆراجۆریان به‌ڕێخست، به‌تایبه‌تی
له‌دوای 2006 وه، بەلام دوای تیرۆری سەردەشت ئیتر توڕەیی خەڵک لە
دەسەڵات که20ساله داهات وسه‌روه‌ت سامانی کۆمه‌لگا به‌تالان ده‌بات،
بە خۆپیشاندانی و ناره‌زایه‌تی گه‌وره وەڵام درایەوە له‌شاره‌کانی
کوردستان و تەنانەت وولاتانی ئه‌وروپاشی گرتەوە. ئه‌م خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تیانه ماوه‌یه‌کی زۆری خایاند و ده‌سه‌لاتدارانیش به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئاوڕێک له‌خواسته‌کانی خه‌ڵک بداته‌وه، که‌وته پیلانگێڕی وهێنانه‌وه‌ی
به‌هانه‌ی جۆراوجۆر، جاریک به‌وه‌عده‌و به‌ڵێندان و جارێکی‌تر به‌پێکهێنانی
لیژنه‌ی لێکوڵینه‌وه وجارێکی تر به‌ترساندن‌و گرتنه‌به‌ری ڕێگای سه‌رکوت
توانی چه‌ماوه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیدا ڕابگرێ و ڕاستیه‌کانی تاوانی سه‌رده‌شتیش
په‌رده‌پۆشبکات. دواتریش به‌هینانی "یاسای خۆپیشاندان"که ویستیان به‌ده‌رکردنی
ئه‌و یاسایه خۆپیشاندان قه‌غه بکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌خه‌لکی ناڕازی
ڕاوه‌ستانه‌وه. به‌ڵام وه‌لامی خه‌ڵک ده‌ستدانه‌وه بوو به‌خۆپیشاندان
وگرتنه‌به‌ری ڕێگای شه‌قامه‌کان و به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌دژی یاسای
خۆپیشاندان ناره‌زایه‌تی گه‌وره له‌ئاستی به‌رینی کۆمه‌لایه‌تی و
رۆژنامه‌نوسانو نوسه‌رانو روناکبیران به‌ڕیکه‌وته‌وه و دریژه‌ی کیشا،
کە ده‌ره‌وەو ناوه‌وه‌ی کوردستانی گرته‌وه.
به‌ریزان!
هه‌موو ئاگاداری سه‌رکه‌وتنه‌کانی جه‌ماوه‌ری کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشی
تونس‌و میسر هه‌ن بۆ راوه‌ستانه‌وه ڕووی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان
ولابردنیان، ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه تین‌و ته‌وژم و هیزی به‌خشیه‌وه به
خه‌ڵکی کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشی ناوچه‌که، له‌شیوه‌ی سونامیه‌کی سیاسی‌دا
هه‌موو ناوچه‌کانی باکوری ئه‌فریقاو خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و ته‌نانه‌ت
خۆپیشاندانه ملیونیکه‌ی یه‌کیتی کریکاری سه‌راسه‌ری به‌ریتانیاو
ئیسپانیاش ، ئیلهامی له‌و سه‌رکه‌وتنانه وه‌رگرتووه و کوردستانیشی
گرته‌وه.
رۆژی17 شوبات وه‌رچه‌رخانیکی گه‌وره بوو له‌کوردستانی عیراقدا، ئەویش
ئەوەبوو کە نارەزایەتیەکانی خەڵک لەشیوەی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شورشگیرانه‌دا
سەری هەڵدا کە هاتنه مه‌یدانی هه‌زاران هه‌زار لاو و چین‌و تۆیژی
جۆراجۆری کۆمه‌لایه‌تی بوو بۆ راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و زولم‌و
سته‌م و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تیه‌ی له‌کوردستاندا له 20سالی
رابردوودا به‌ریوه‌براوه. خەڵکی نارزای چەندین مه‌یدانی ئازادیان لە
سنەتەری شارەکان پیکهێنا.
به‌داخه‌وه له‌و ناره‌زایتیانه‌دا 10که‌س بوونه قوربانی و سەدانیش
بریندا بوون، دوای 62 رۆژ به‌رپاکردنی خۆپیشاندان به زه‌بری چه‌کو
هینانی هیزی سه‌ربازی و چه‌کی قورس لە رۆژی ١٩/٤ خۆپیشاندانەکان سه‌رکوتکران.
ئیستا له 19-4 به‌رودوا لیدان‌و ده‌ستگیرکردن وفشارو راونان‌و داوای
یاسای بۆسه‌ر هه‌لسوراوانی خۆپیشاندانەکان و رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وامه،
به‌پیی راپۆرتی لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی رۆژنامه‌نوسان و مافی
رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان ئاماژه‌به‌وه
ده‌که‌ن له 3-3-2011 تا 29-3 37 حاله‌تی پیشیلکاری به‌رامبه‌ر به
رۆژنامه‌نوسان تۆمارکراوه له‌لیدان سوکایه‌تی وده‌ستدریژی بۆ سه‌ریان.
ئه‌مه جگه له به‌ریوه‌بردنی غه‌رامه‌کردن رۆژنامه ئه‌هلیه‌کانو
سه‌رنووسه‌ره‌کانیان.
یه‌کی ئایاری ئه‌مسال ریگه‌یان له کریکارانی کوردستان گرت یادی یه‌کی
ئایار رۆژی جیهانی چینی کریکاران بکه‌نه‌وه ، له‌هه‌ولیری ژیر ده‌سه‌لاتی
پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ته‌واوی هه‌موو کۆبوونه‌وه‌و مه‌راسیمو
خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری قه‌ده‌غه‌یه. ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاری
ئۆپۆزسیۆن لیده‌دریت و ئیهانه‌تو سوکایه‌تی پیده‌کریت. تازه‌ترین هه‌وال
ریگایان به فیدراسیۆنی ئیمه نه‌دا له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی
عیراقی لە سلێمانی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ساز بده‌ین بۆ فشار خستنه
سه‌ر حکومه‌تی عیراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریکه‌وتننامه‌کانیان له‌گه‌ل
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به‌ژیان و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه. ئه‌مه‌یه
ئه‌و دیموکراسیه‌ی که‌حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی
ژێرده‌ستی خۆیاندا دایان سه‌پاندووه.
به‌ریزان!
ئه‌مریکا و غه‌رب له‌م خۆپیشاندان
و ناره‌زایه‌تیانه‌ی کوردستاندا به‌رامبه‌ر به زولم و سته‌مو
چه‌وسانه‌وه ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی ریگای پشتیوانیان له ده‌سه‌لاتداران
هه‌لبژارد له‌کوردستان، له‌کاتیکدا بەرواڵەت پشتیوانیان لە جه‌ماوه‌ری
راپەریو له میسر‌و تونس و لیبیا‌و سوریا‌و یه‌مه‌نو به‌حرین دەکرد کە بۆ
هه‌مان مه‌به‌ست که‌توونه‌ته به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لات. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ری
هەڵوێستی دوررویی رۆژاوا نیشان ئه‌دات له‌کاتیکدا خه‌لک خۆینی داوه به‌رامبه‌ر
به‌و ده‌سه‌لاته سه‌رکوتگه‌رانه.
میدیاکانی رۆژاواش سه‌رپۆشیان دا به‌سه‌ر ئه‌وراستیانه‌دا که" ره‌سمه‌کانی
له‌به‌رده‌ستمدایه"! چۆن منالانی 12سالان ده‌کوژن‌و به‌فیشه‌ک وه‌لام
به‌خۆپیشانده‌ران کوردستان ده‌دریته‌وه و لەوبارەوە کەمترین هەواڵو
راپۆرتیان بڵاو نەکردەوە.
ئه‌وه‌تانی هه‌روه‌ک ئاگاداران به‌ده‌یان په‌نابه‌ر قوربانی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ش
ده‌ستگیرکراون له‌لایه‌ن ئه‌م حکومه‌ته ئه‌وروپیانه‌وه حکومه‌تی
کونیسرڤه‌تیڤه‌وه گیراو ده‌ستبه‌سه‌رکراون و دیپۆرتی ژیر ئه‌و سته‌مکارو
زالمانه‌یان ده‌که‌نه‌وه.
به‌لی دەمەوێ قسەکانم بەوە کورت بکەمەوە کە سه‌رده‌شت عوسمان ئالای
ئازادی هه‌لکرد له‌کوردستاندا و دایه ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی
جه‌ماوه‌ری کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشی کوردستان. ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌که ئەم
بزوتنەوەیە به‌زه‌بری چه‌ک سه‌رکوت‌و خامۆشکراوه، به‌لام هه‌موو
ئیمه‌و ئیوه‌و ده‌سه‌لاتیش خۆی لەوە دڵنیاین که ئه‌م خۆپیشاندانانه
سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، چونکه خه‌لکی کوردستان ئالوگۆری ریشه‌ییان ده‌ویت.
لیره داوا له ئیوەش ده‌که‌م کەخواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌پیناو
ئازادی و یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی‌و هینانه‌دی ده‌سه‌لاتیکی
سکولار‌و مه‌ده‌نی به فه‌رامۆشی نه‌سپیرن. ئەمرۆ له‌هه‌موو کات زیاتر
خه‌ڵکی کوردستان پیویستی به پشتیوانی هاوکاری ئێمە هه‌یه، ئه‌وانه‌ی
دژ به جه‌نگی عیراق راوه‌ستانه‌وه به‌رگریان له‌مندالانی عیراق کرد
له‌پال خه‌ڵکی کوردستاندا رابوه‌ستن.
به‌ریزان!
ئیمه سه‌رده‌شت عوسمان‌و سورانی مامه‌حەمه‌و 10قوربانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی
ئه‌م دوواییانه‌مان دا، ئه‌وان ده‌رس و ته‌جربه‌یان فیری ئیمه‌کرد.
ئەوان بوونه سمبولی ئازادی بۆ ئاینده‌یه‌کی ئازاد‌و خۆشگوزره‌ران بۆ
کوردستان.
هاوکات داواکارم بتوانیین به‌ناوی هه‌موو به‌شداربوانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه:
1. ئیدانه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان بکه‌ین، وداوابکه‌ین که‌لیجنه‌یه‌کی
بیلایه‌ن بەبەشداری لایەنی نیو ده‌وله‌تی کە خواستی کەوسوکاری سەردەشتە
پیک بهینریت بۆ لیکولینه‌وه له‌تیرۆری سه‌رده‌ست عوسمان وگرتنو دانی
تاوانبارانی به‌دادگا.
2. داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی "یاسای خۆپیشاندان"بکه‌ین له په‌رله‌مانی
کوردستان
3. ئیدانه‌ی سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان بکریت‌و
وبکوژه‌کانی خۆپیشانده‌ران بدریته دادگا.
4. فشار بۆ دەسەڵات کە وه‌لامی داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران بداتەوە.
5. ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌لسورانی سیاسی وخۆپیشاندانو چاپه‌مه‌نی
به‌ره‌سمی بناسریت له‌کوردستان.
به‌رزو به‌ریز بیت یادی سه‌رده‌شت عوسمان‌و هەموو ئەو ئه‌زیزانه‌ی له‌ڕۆژی
17 شوبات وڕۆژانی دواتردا گیانیان له‌پێناو ئازادی ویه‌کسانی وکۆمه‌ڵگایه‌کی
خۆشگوزه‌رانی ئینسانی‌دا به‌خت کرد... ئێوه‌ش سه‌رکه‌وتووبن!
______________________________________
*
وتەی دەشتی جەمال، بەرپرسی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە یەکەم ساڵیادی تیرۆری
سەردەشت عوسمان لە پەرلەمانی بەریتانیا، چوارشەممە رێکەوتی
١٥\٦\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|