په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١٢\٢٠١٤

لە رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ
پشتیوانیی بی دریغی خۆمان لە یاسای یەکسانیی کانتۆنی جەزیرە رادەگەیەنیین!

 


خۆێندنەوەی لە لایەن لەیلا جەمال لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ.


ئێمە کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی،جەماوەری و پیشەیەکان لەرۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، ئەوپەری پشتیوانی خۆمان بۆ مەرسومی یاسای کانتۆنی جەزیرە لە پێناوجێگیرکردنو جێبەجێکردنی مافەکانی ژنان دەردەبڕین وبە هەنگاوێکی پیشرەوانەی دەزانیین نەک تەنها لە کوردستانی سوریا بگرە لە ئاستی خۆرهەلاتی ناوەراستدا.


ئەم یاسایە یەکێکە لەدەستکەوتەکانی خۆڕاگری و ئیرادە نواندی ژنان و پیاوانی کۆبانێ دژ بە گروپی تیرۆریست ومرڤکوژی داعش وگورزێکی دانشکێن بوو بۆ کۆنەپەرستان کە ژنان وەک کۆیلەوزەعیف وکەم عەقل تەماشادەکەن. ئەمە یەکێکە لەو دەسکەوتە بە نرخانەی شەری بەرگری دژی بەربەریەتی داعش و دەوری ژنان لەم شەرەدا.


بەداخەوە ئەگەر چی ماوەیەکە ڕەوتی کۆنەپەرستان کەوتوونەتە هەرەشەو پلانگێران بەرامبەر بەم دەستکەتە گرنگەی خەباتی ژنان، ئەوانەی دەیانەوێت کە یاساو نەریت‌و کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژە ژن بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بکەن، ئەوانەی لەچەند ساڵی رابردودا ژنانیان لەناو دەریایەک لە سوکایەتی وکوشتن وبێ مافیدا نوقمکردوە، ئەوانەی دەیانەویت ژنان کۆیلە وژیر دەستە بێت، ئەوانەی دەیانەویت فەرهەنگی دواکەتوانەی پیاو سالاری وناموسپەرستیو دژە ژن بەسەر کۆمەڵگادا بهێڵنەوە. ئەوە نیشانەی ترسی ئەوانە لەوەی لە هەرێمی کوردستانیشدا ژنان هەمان یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرە بەدەست بهێنن.


بۆیە بەرگریکردنو پشتیوانی کردن لەم دەستکەوتە، ئەرکی هەر رێکخراوەیەکی مرۆڤ دۆستولایەنگرانی مافو ئازادیەکانی ژنانو وهەڵسوراوانی مەیدانی ژنان و رێکخراوەکانێتی و پێویستە بۆ فراوانکردنەوەو گواستنەوەی خواستەکان‌و بەندەکانی ناو ئەم یاسایە بۆ شوێنەکانی دیکەو لەپێش هەمووانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق،بەوپەری تواناوە هەوڵی جدی بدرێت.


ئێمە سەرباری ئەوەی ئەم هەرەشانەی کۆنەپەرستان بەرامبەر یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرە سەبارەت بە مافەکانی ژنان شەرمەزاردەکەین هاوکات ئەوپەری پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم یاسایە دەردەبڕین وەداواکارین پەرلەمانی کوردستانیش یاسایەکی لەم چەشنە بۆ جێگرکردنی مافەکانی ژنان لە کوردستاندا دەستبەر بکات وئەو یاسا دواکەوتوانەی سەرجەم مافەکانی ژنان پیشل دەکات و دژی مافەکانی ژنانە لە کۆمەڵگای کوردستاندا هەڵپەسێرێت. هەربۆیە ئێمە لەرۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ:


١- پشتیوانی لە یاسای "یەکسانی" کانتۆنی جەزیرە دەکەین لە بەرامبەر بە هێرشی کۆنەپەرستان.
٢- داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەمان یاسای کانتۆنی جەزیرە سەبارەت بە مافەکانی ژنان بکاتە یاسا لەهەرێمی کوردستاندا.


واژۆیەکان:

١- فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی - لقی کوردستان
٢- سەنتەری بەرگریی لە مافەکانی منداڵانی کوردستان
٣- ڕێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق
٤- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٥- ڕێکخراوی ئۆتیزم
٦- دەستەی داون سندروم
٧- یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان
٨- ڕێکخراوی csi
٩- ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان
١٠- ڕێکخراوی فیوچەر
١١- ڕێکخراوی هاوار
١٢- ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست
١٣- ڕێکخراوی داکۆکیی لە ماف و دادپەروەری
١٤- ڕێکخراوی vop
١٥- گرووپی هانا
١٦- فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک