|
لە رۆژى شەهیدى
شیوعیدا
برووسکەیەک لە نهوشێروان بۆ سەیدکەریم.

رزگار کۆچەر
بیان کوژن کەسیان لێ نەهێلن ......
دیلەکانیشیان بکوژن ......قریان کەن لە ناویان بەن مەهێلن نوقەیان لێوە
بێ با کەسیان نەمێنێ چونکە من باوهرم بە شەرى درێژخایەن نییه... بەم
شێوە دروشمانە و چەندین دروشمى تر لە قرناقە و پشت ئاشان تەپڵى شەر
لێدراو پاشان کۆمەڵێک دیلى شوعى گوللهباران کران ، وەک ئاشکرایە و
زۆربەى خەڵک دەزانێ نهوشێروان راستەوخۆ لە قەتل و عام کردنى نزیکەى 58
پێشمەرگەى حیزبى شوعى لەم شەرە بەژدار بوو هەرچەند هەندێ لەوانەى گوللهباران
کران پێشمەرگەى چەکدار نەبوون بەڵکوو تەنیا بۆ خۆ دەرباز کردن لە
دەسەڵاتى بەعس خۆیان لە بارەگاکانى حزب لە پشت ئاشان داڵدە دابوو ،
ئێستا لاى هەندێک باسى کردنى ئەم تاوانە بڤەیە یان پاراستنى پارتى لە
پشت ئەم جۆرە نووسینانەیە کەچى لاى هەمان ئەو خەڵکە زۆر ئاساییە لەم
ئان وساتە دا پروپاگندە بۆ نهوشیروان بکرێ و وهک کارێزمایەک نیشان
مەیلتەکەمان بدرێ بەبێ ئەوەى ئێمەمانان کە خانەوادەى شەهیدانى حیزبى
شوعین ئەو مافەمان هەبێ رەخنە لە هەڵوێستی پیاوێک بگرین کە لە رابردوو
بریارى قرکردنى دەیان تێکۆشەرى گەلەکەمانى
دا ...
ئەوەى لە قرناقە و پشت ئاشان بەرامبەر بە
شوعیەکان کرا تهنیا مەگەر تەتەر و مەغۆلەکان کردەى وایان کردبێ ، تهنیا
مەگەر هۆلاکۆ بە بەغداییهکانى کردبێ ...تهنیا ئەگەر خەمیرە سورەکان
وایان کردبێ کەچى نازانین بۆ باسکردن و یادکردنەوەى گوناهە ؟
وەک زانراوە ئەو کات لە زۆربەى زۆرى ئەو شەرانەى کە نهوشیروان
سەرکردایەتى دەکرد بانگهوازى یا بروسکەى (من باوهڕم بە شەرى درێژ
خایەن نییه) دروشمى سەر زار و ژێر زارى نهوشیروان بوو، لێکدانەوەى
ئەم دێرە لە کاتى شەرەکان تەنها خۆى لە قرکردنى تەواوى ئەوانەى
بەرامبەر هێزەکەى نهوشیروان وەستابوون دەبینێتەوە ..
من تێناگەم کەسێک خوێن رشتن و دیل کوشتن دروشم و ئامانجى بێ چۆن روو
هەڵدێنێ باسى ریفرۆرم و مافى خەڵک و چاکسازیی بکات ، چۆن دەتوانێ
رابردوو بسرێتەوە کە بەشێک لە تاوان و کوشتن و دەستدرێژى بۆ سەر بەشێکى
میلەتەکەمان ئەو ئەنجامى دابێ و خۆیشى بەژدار بووبێ لە کوشتنى دەیان
کەسى ئازادیخواز، لەوانیە لاى کەسانێک ئاسایی بێ کە دوێنى َژنە
دیلەکانیان دەکوشت و ئیمرۆ باسى مافى ژنان بکەن لەوانەیە لاى خەڵکانێک
ئاسایی بێ کە دوێنێ خەڵکیان دەچەوساندەوە کەچى ئیمرۆ باسى مافى خەڵک
دەکەن و خۆیان بە فریادرەسى ئەم میلەتە نیشان دەن !
من لە یادى رۆژى شەهیدى شوعى دەپرسم بە تایبەتى لەخانەوادەى ئەوانەى لە
شەرى قرناقە و پشت ئاشان هەر لە خۆڕا بە دەستى نهوشیروان بە دیلى
کوژران و تا ئێستاش ئاسەوارى ئەم تاوانەیان لە بیر و هزر دەرناچێ ئاخۆ
دەبێ ئیمرۆ پاداشتیان چى بێ ؟ ئاخۆ ئەوانیش رابردوو لە بیردەکەن و
بەپیل ئاوازەکەى نهوشێروان دەچن یا ئەوانیش لە نەگەبتى خۆیان و نەمانى
متمانە بە هەردوو حزبى زلهێزى کوردستان کورد گوتەنى دەڵێن (قەرسەقول بە
کەرتک بێ لهعنهت لە هەردوو لاى) .....؟
r_kochare@hotmail.com
|