په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٦\٢٠١٨

لەسێدارەدان و یاری فوتباڵ.

عەبدولڕەحمان رەسول  


لە کاتێکدا خەڵکی جیهان سەر گەرمی سەرکردنى یاری یەکانی فوتباڵە و بەو بۆنەوە بەشداری ئاهەنگ وشادی سەرکەوتنەکانی یاریزان و هەوادارانی وەرزش وانانن هەریەکەیان بە جۆرێک دڵیان خۆشە و شادن لە چاوەڕوانى سەرکەوتنى یاریزانن یاخود بەپێچەوانەوە گوێ بیستى هەواڵى شکست و دۆڕانى تیمى فوتباڵى هەواداریان دەبن دڵ گەران دەبن بەجۆرێکى کاتى ئەویش لەبەرئەوەى هەوادارانى بەرامبەریان کە لەوانەیە کەمێک پۆزلێ بدەن و یاخود ئاهەنگ و شادى دەگێڕن ئەمەش شتێکى سروشتى یەو زۆر ئاسایی یە بۆ ماوەى کاتى یە بارودۆخى دەروونیان ئاسایی دەبێتەوە ,پاش ماوەیەکى تر دووبارە یارى تر ئەنجام دەدرێتەوە لەوانەیە هەواداران لایەنگرانى تیمى فوتباڵەکان پێچەوانەش ببنەوە ئەوەى لەئێستادا هەوادار و لایەنگرى تیمێکى فوتباڵە لەوانە لە یارەکانى داهاتوو گۆڕانى بەسەردابێت ئەمە سرووشتى یارەکانى جیهانى فوتباڵە.

لە ئێستادا,هەمان کاتدا سیستەمیی کۆنەپەرست و فاشیزمی ئیسلامیی ئێران سەر گەرمی ئامادەکاری یە بۆ لەسێدارەدانی گەنجان و لاوان و تێکۆشەرانی سیاسی ومەدەنی کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێرانە.ئەم ڕژێمە فاشى وتیرۆریستى یە هەرگیزناوەستێت لەجێبەجێ کردنى هەنگاوە کۆنەپەرست ودژە ئینسانى یەکانى.ئەمڕۆ فاشى یەکانى ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی محمد سەلاسی جێبەجێ کرد. لەکاتێکدا لەلایەن چەندین ڕێکخراوى نێودەوڵەتى و ناوچەیی و جیهانى کەتایبەت بە داکۆکى کار و بەرگرى کار لە مافەکانى مرۆڤ نامەى ناڕەزایەتیان ئاراستەى سیستەمى تیرۆریستى ئیسلامی ئێران کردووە و داواى هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنى حوکمى لەسێدارەدانى محمد سەلاسى یان کردووە بەڵام هەروەک چۆن بە درێژایی ٤٠ساڵ گوێ بە داواکارى و دڵسۆزانى داکۆکى کار لەمافەکانى مرۆڤ نەداوە ئەوا ئەم جارەش گوێى بە داواکارى و خواستەکانى خەڵکى مرۆڤ دۆستى ئێران و جیهان نەدا.بەجۆرێکى دڕندانە ئەم مرۆڤە بێ تاوانەى لەسێدارەدا.

زۆر بەداخەوە دیسان لە میدیا و ڕاگەیاندنەکاندا هەواڵی لەسێدارەدان بڵاو کراوەتەوە، حوكمی لە سێدارەدانی یەكێك لە دراوێشی گۆنابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج جێبەجێ كرا. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی جۆزەردان، حوكمی ئێعدامی محەممەد ڕەزا سەلاسی باباجانی، یەكێك لە دراوێشەكانی گۆنائابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج جێبەجێ كرا. ناوبراو، بەوە تۆمەتبار بووە كە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (٩٦)، لە ئەنجامی تێكهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەكان و مەئموورانی ئینتزامیی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە كاتی لێخوڕینی ئۆتوبوس، سێ كەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەكانی كوشتوە.

ئێعدامی محەممەد سەلاس لە كاتێكدایە كە ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوای لە بەرپرسانی حكوومەتی ئێران كردبوو، حوكمی ئێعدامی ناوبراو ڕاگرن و حوكمی ئێعدامەكەش هەڵبوەشێننەوە.


هەروەها بە پێی وتەی زەینەب تاهیری، پارێزەری محەممەد سەلاس ، پەلە كراوە لە دانی حوكم و بەڵگە هەیە كە محەممەد بێتاوانە ، بەڵام حوكمی ناوبارو سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەرێوە چوو.


لەکاتێک سەرەخۆشى لە خانەوادە و بنەماڵە محمد سەلاسى دەکەم و بەشدارم لە خەمەکانیان,نەفرەت لە سیستەمى ئیسلامی ئێران دەکەم ,ئەم کارە وەحشیگەرى یە کۆمارى سێدارەى ئیسلامی ئێران شەرمەزار دەکەم لەهەمان کاتدا داوا لە خەڵکى تێکۆشەرى ئازادیخواز و مرۆڤ دۆستى ڕۆژ هەڵاتى کوردستان و ئێران دەکەم تێکۆشانى هاوبەش گەشە پێبدەن بۆ ڕوخانى ئەم سیستەمە ئیسلامی یە فاشى.لە ئێستادا هەرچى بۆ یان دەکرێت بۆ بەرگرتن بە جێ بەجێ نەکردن و ڕێگرى کردن لە سێدارەدانى ڕامین حسین پەناهی درێخى نەکەن.

جمهوری ئیسلامیی لە هەولی لە سیدارە دانی رامین حسین پناهی دایە. روژی جومعە بۆ گواستنە وەی رامین بۆ ژوورى ئینفرادی، بە کریگیراوانی رژیم لە گەل زندانیەکان پیکدادان دەبی و ۲٠ کەس و لەوانە رامین یش بریندار دە بێت.

پێویستە ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و مرۆڤ دۆستان بە هەر ڕێگا یەک بۆیان دەکرێ و دەگونجێت دەست لەناو دەست یەکگرتوانە تێکۆشانى هاوبەش بکەن بۆ ڕێگرى کردن لە جێبەجێکردنى یاساى دژە ئینسانى لەسێدارەدان,بە مانگرتن و خۆپیشاندان و ئیمزا کۆکردنەوە و بەڕێکخستنى چالاکى جۆراوجۆر لە دژى جێبەجێ کردنى یاسایی دژە بەشەرى لەسێدارەدان ,با هەموو لایەک بەیەکەوە ڕێگربین لە لەسێدارەدانى ڕامینى تێکۆشەرى گەنج.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک