په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٢\٢٠١٥

لەشکرکێشییەکەی تورکیا و و قەرزەکەی دانا غاز و ٨ ملیارەکەی شێخی سعود.


عەبدوڵا پۆڵا    
  


گەر بلێم مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە یان راستتر خۆی چەند بارە دەکاتەوە، بەتایبەتی لە دوای بەڵێنەکانی ئەردۆگان و ئۆغلۆ کەوا مافووری سووریان بۆ کوردان راخستبوو.


یەکەم جار لە راگەیاندنی حکومەتی سەربەخۆی کوردستان، ھەر ھێندەی مابوو بلێن تەواو حوکمەتی کوردستان راگەیەنراو تورکیا ئیعترافی پێکردوو، گێلەپیاوەکان سەرچۆپییان گرتبوو، دەیانگۆ ئۆخەی تازە حوکمەتمان راگەیاند ئیتر بەغدا منەتی لەسەرمان ناکات، لەناکاو وەکو دۆلی ناو شایی رەشبەلەک بتەقێ و زرمەیەکی گەورەی لێوە بێ، وتیان چۆلکەن داعش ھات، لەدوایی ھێنانی داعش و داگیرکردنی رووبەرێکی قراوانی ھەرێمی کوردستان، پێشرەویان بۆ گرتنی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و کشانەوەی ھێزەکانی پارتی بە مانۆرێکی سەربازی کەوا تۆوی خیانەتێکی گەورەی لێ دەتکێ.


دووەم جار لەھەفتەی رابردوو بۆ رزگارکردنی ئەو شوێنانەی کەوا داعش دەستی بەسەر داگرتبوو، تەنھا لەپێناو ئەوەی پیلانگێریەکەی حکومەتی ئەردۆگان سەرکەوێ، ئەردۆگان ھەر وەکو سەدامی گۆربەگۆر شەرم دەکا ناوی کوردستان بھێنێ؟ وشەی کوردستان سەدام و دارودەستەکەی بەکاریان نەدەھێنا، پێدەچێ ئەردۆگانی فاشی لەوان فێری وشەی ئەلشەمال بووبێ، کاتێک دەچرپێنی، کێشەی تەواجودی ھێزەکانی تورکی لە بەعشیقە، لە نێوانی ئەنقەرە و بەغدا و شیمال چارەسەر دەکەین، وشەی ھەرێم و کوردستانی لەسەر زاری نەھات چونکە فاشییەتی نوێی و پادشایەتی خیلافەتی ئالعوسمان لە نیو شادەمارەکانی دەجولێ؟


بۆ ئەوانەی دەلێن ئەردۆگان ھاریکاری کوردان دەکات و چارەسەری کێشەکانیان دەکا؟


دوای ئەوەی لەسوریا رێک لەو شوێنەی کەشتییەوانەکانی روس لەدەریای سپی ناوەراست لەنگەریان گرتووە، لەشاری لازقیە لە نێو دەریاو لەوشکانی گازێکی سروشتی زۆر دۆزرایەوە، مەزەندەی ١٤ کێلگەی گەورەی گازی سروشتی دەکرێ، بۆیە روسەکان بەھەلیان زانی لەرێگەی تەدەخولیان لە سوریا لەئەگەری ھەر گۆرانکاریەکی نەخشەی نوێ شوێن پێیان قایم بکەن، لەسەرچاوەکانی وزە بەتایبەتی گازی سروشتی خۆیان یاریکەری سەرەکی بن، بەتایبەتی روسیا بە یەکەم ولاتی ھەناردەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا دادەنرێت، بۆیە ئەوروپا لەھەولی ئەوەدان کەوا رێگەیەکی ئارامترو ھەرزانتر بۆ ھەناردنی گازی سروشتی بدۆزنەوە، ئەو رێگایەش لەرێگەی سعودیەو قەتەرو ولاتانی کەنداوەوە بۆ کوردستانی رۆژئاواوەو لەوێشەوە بۆ دەریای سپی ناوەراست بەرەو بازارەکانی ئەوروپا بگوازرێتەوە، ھەنگاوەکانی رزگارکردنی کۆبانی مەبەستی سەرەکی ئەمریکاو رۆژئاوا بوو.


دژایەتی کردنی دامەزراندنی ھەرێمێکی سەربەخۆی کوردان لەرۆژئاوا دا، لە لایەن تورکیاو حکومەتی ھەرێم بۆ ئەم مەبەستە لەمپەری زۆر دانرایەوە، تاکو ئێستاش تورکیا و حوکمەتی ھەرێم بەتەمان لەرێگەی ئەو چەکدارانەی کوردی سوریا کەوا لە ھەولێر مەشقیان پێکراو لەگەل جاشەکانی تورکی بەناو موعارەزەی سوری شوێن پێیان لەکوردستانی رۆژئاوا قایم بکەن، ھەولەکانیان ھەموو وردوخاش کران، بۆیە ویستیان رێگایەکی ھاسانتر لەرێگەی دەشتی موسل بدۆزنەوە،


تورکیا ھەستی بەم رێگایە کردبوو بۆیە لەرێگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەولیان دا، بۆ ئەوەی رێرەوی گازی قەتەری بەرەو تورکیا بگۆرن، سەردانەکەی مەسعود بارزانی باسی پەیوەندییەکانی دووقۆلی و بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ولاتی شانشینی سعودیەو ولاتانی کەنداو پەرە پێبدەن، بەلام رێکەوتنە نھێنییەکان لەسەر کاغەزەکان دەمێنێ، ولاتانی کەنداو ھەست دەکەن کەوا رێگای ھەناردەی نەوت و گاز بە رێگای کەنداوی عەرەبی لەسەر قۆچی گایە، ھەر کاتەک ئێران خۆی ببزێوی یەک دلۆپ بەو رێگایە تێپەر نابێ، بۆیە باشترین رێگا کوردستانە بەلام چۆن دەبێ حکومەتی عیراق رازی بکەن، رازی کردنی عەبادی ھاسانە تووکیشی نەرمە بەلام لەبەرامبەر تووک دڕەکانی میلیشیا شیعەکان و ئێران چۆن و بەچ شێوەیەک نەرمی دەکەنەوە؟


باشترین بریار لە رێگەی جاشە سونەکان و ئەسیل و ئوسانەی نوجەیفی، ھەولی زیندووکردنەوەی ولاییتی موسل لەگەل میتی تورک بەگەرم و گوری نەخشەی بۆ دارێژرا، لەیەکەم ھەنگاو تورکیا بەناوی سونەکان لەبرایم خەلیل و سنورەکانی ھەرێمی کوردستان ٣ فەوجی عەسکەری تورک بەباشترین چەک بۆ قووڵایی ١٠٠کم سنوور دەبەزێنێ، تاکو سەربازگەی زبلکان کەوا چەکدارەکانی موسلاوی مەشق دەکەن.


مێژوو دیسان خۆی دووبارە دەکاتەوە، چۆن لەسالی ١٩٧٥ شۆرشێکی گەورەی ١٠٠ ھەزارنەفەری ئاشبەتالی پێکرا، بەھەمان شێوە ئەمرۆ دووبارە دەبێتەوە، زۆر لەمێژ نییە زۆربەمان لەبیرمانە کەوا شای ئێران بۆ ئەوەی بەشێکی لەشەتولعەرەب بدەنێ، شۆرشی کوردی ھەرەس پێ ھێناو لەگەل دوژمنی گۆربەگۆری سەدام لەبەیاننامە خیانەتکاریەکەی ٦ی ئازاری سالی ١٩٧٥ تەنازولیان بۆ یەکتر کرد.


تەدەخولی تورکی و ھێنانی ھێزێکی گەورە بۆ ناو خاکی ھەرێم بەقوولایی ١٠٠ کم، کەوا لەمێژوو رووینەداوە، سەدامی گۆربەگۆر واژووی لەسەر تەنھا ٢٥ کم کردبوو، بەلام ئەو سەرۆکانەی ئەو واژۆیەیان کردووە، لەدوارۆژ مێژوو نەفرەتیان لێ دەکات، بە پالپشتی سعودیەو قەتەرو لایەنە سونییەکان و سەرۆکایەتی ھەرێم کەوا ھەمووی بەشدارن، بۆ ئەوەی لەسەر حکومەتی عەبادی فەرز بکەن، راکێشانی ھێلی غازی قەتەری بەناو خاکی عیراق بۆ بەندەرەکانی تورکیا رازی بێت.


لە یەکەم کاردانەوەی ھاتنی ھێزەکانی تورکی و کاردانەوەکانی روسیا لە مەجلسی ئەمن، ئەو ھەنگاوەی تەپاند، ٨ ملیارەکەی شێخی سعودیش ھەمان ھەنگاو دەپێکێ و داواکارییەکانی داناغازیش لەدوو ملیارەوە بۆ پارەیەکی خەیالی ھەمان مەبەستە کەوا لەبەرامبەر سەفقەیەکی خیانەتکاری ئەم کارە چەپەلانە تێپەرێنرێت؟

 


١٢
\١٢\٢٠١٥

pola.hamad@yahoo.com
 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک