٢٧\٤\٢٠١٣
لە خـۆرئاوابوونەوە
رووناکی نابینم.
لانە ئاسۆ
وام لێهاتووە،
لە خۆرئاوابوونەوە
رووناکی ببینم
لە میهرەبانیتا درۆ....
دەمەوێت ئەو دڵەت دەربهێنم و
بیگرمە چوارچێوە
لە مۆزەخانەی بێدارانا
بیکەمە نموونەی بۆگەنی.
* * *
تۆ چۆن توانیت
جیا ببیتەوە
لە ساتێکدا کە ئێمە
ئاوێتەی یەکتری بووین،
وەک چۆن
نۆتە لە ژێکان بەرز دەبیتەوە
باوەش بۆ سەمفۆنیاکانی ئەوین دەکاتەوە و
نەغمەی عیشقمان بۆ دێنن؟
چۆن توانیت رۆحم لە جەستەم جیاکەیتەوە و
فڕێی دەیتە بەر پێی
رێبواران؟
* * *
من چیتر گومانم هەیە
لە وشەی میهرەبانی
گومانم هەیە لە بوونت،
هەموو نەخۆشییەکانی ببینم
بزانم!
کامیان وەک تۆ
رووخێنەرە؟
ئەی شارەزا
لە دونیای ئەوین.
laneaso53@gmail.com
|