په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٦\٢٠١٧

لە خوڕەماوا گیراوێک لە سێدارە درا.
 


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۳شەممە ۱٦ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گرتووخانەی ناوەندی خوڕەماوا لە پارێزگای لوڕستان، گیراوێکی لوڕ لە سێدارە درا.

هومایون تولابی بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام سزا درابوو.

ناوبراو ماوەی ٦ساڵ بوو لە بەندیخانە ڕاگیرابوو و لە ڕۆژی ۲شەممە بەمەبەستی ئێعدام کردنی بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرابووەوە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە هومایون لە سەرلە بەیانی ڕۆژی ۳شەممە لە حەساری زیندان لە سێدارە دراوە.

شایانی باسە سزای ئێعدام لە دەستهەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دا پێداگری لەسەر دەکردرێت و سەڕەڕای وشیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ساڵانە بە سەدان کەس بە بیانووی جیاجیا لە سێدارە دەدرێن.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

٩\٦\٢٠١٧
info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک