١٥\١\٢٠١٢
له‌یلا زانا:
ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێ به رێبازی سه‌دام کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بچه‌وسێنێته‌وه.
دیاری محه‌مه‌د
له به‌رامبه‌ر هێرشکردنه سه‌ر ماڵه‌که‌ی و نوسینگه‌که‌ی، له‌یلا
زانا په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی دیموکراسی له‌په‌رله‌مانی تورکیا،
رایگه‌یاند ئه‌وه به‌و واتایه دێت که‌ده‌یانه‌وێت ببن به‌ئیمپڕاتۆری
ترس و به‌ڕێبازی سه‌دام کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بچه‌وسێننه‌وه.
له‌یلا زانا له‌فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ به ڕۆژنامه‌نووسانی وت
“دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موو هیواکان بۆ ئاشتی له‌باربران ئه‌مه‌ش
هه‌مووی سه‌رۆک وه‌زیران لێی به‌رپرسه”.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشتی ودیموکراسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه ژیاون و پێویست ناکات ده‌وڵه‌ت ڕێگای
زیندانیان نیشان بدات، وتی”باشتروایه بیر له‌چاره‌سه‌ری بکه‌نه‌وه،
چه‌ک ئاسایش نیه به‌ڵکو یاسا ئاسایشه”.
له‌یلا زانا هێرشکردنه سه‌ر ماڵه‌که‌ی به‌شه‌رم بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا
وه‌سف کرد، وتی”من هیچ شتێکی شه‌خسیم نیه فه‌رموون له‌ماڵه‌که‌م بگه‌ڕێن”.
ئه‌م لێدوانه‌ی له‌یلا زانا له‌کاتێکدایه که دوێنێ هه‌ینی
١٣\١ هێزه‌ئه‌منیه‌کانی
تورکیا ده‌ستیانکرد به‌ده‌ستگیرکردنی چالاکوانان و سیاسیه کورده‌کانی
ئه‌و وڵاته، زیاتر له
٣٥ که‌سیان ده‌ستگیرکرد که زۆربەیان سه‌ربه
پارتی ئاشتی و دیموکراسی(BDP)ه‌ن، هاوکات پۆلیسی تورکیا دووجار هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر
ماڵی له‌یلا زانا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی، به‌ڵام ناوبراو نه‌که‌وتۆته
ده‌ست هێزه‌کانی تورکیا.
هاوکات عوسمان بایده‌میر سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د له‌سه‌ر په‌یجی
تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تۆیته‌ر وێڕای ئیدانه‌کردنی
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ڕایگه‌یاندووه، “تورکیا بۆته ده‌وڵه‌تێکی پۆلیسی”.
بایده‌میر هۆشداریشی داوه‌ته ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ده‌ست هه‌ڵبگرێت
له‌م چالاکیانه چونکه ئه‌م هه‌نگاوانه بارودۆخه‌که به‌ره‌و چاره‌سه‌ری
نابه‌ن.
|