١٩\٧\٢٠١٠
ماچێک
له نیوه‌شه‌ودا..
ئه‌ڵماس مسته‌فا
دوێ شه‌و چوومه
لای ده‌ریا هێنده به تاسه‌وه
تێم روانی هه‌ر زوو زانی
بۆ هه‌واڵێک هاتووم...
وتی بڵێ...! کچه بێنازه‌که
بۆ وا به‌م شه‌وه تار و دره‌نگه
کۆچ و بارت بۆ ئه‌م مه‌مله‌که‌تی
بێده‌نگیه هێناوه ..هاتووی
تا پشوویه‌ک بده‌ی؟
یان هاتووی گوێ
له هاوار و ناڵه‌ی ماسیه‌کان
بگری ؟ یا فرمێسکی ده‌ریا
بسری؟
یا شه‌پۆڵه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌نکه
مرواریه رژاوه‌کان به په‌پووله‌ی
ماسیه‌کان بهۆنیه‌وه ؟
بڵێ کچه بێنازه‌که...
هاتووی له نهێنی ده‌ریا
بگه‌یت ؟ تا بزانی
شه‌وانه چه‌ند عاشق دێن
فرمێسکم لا ده‌ڕژن..
نا ده‌ریا ...
ئه‌مشه‌و حه‌زی ماچێک
منی بۆ ئه‌م مه‌مله‌که‌تی بێده‌نگیه
هێناوه ده‌ریا ... باوه‌شه‌کان پڕن
له سۆز ته‌نها ئامێزی من نه‌بێ ،
لێوه‌کان پڕن له خورپه ته‌نها
لێوه‌کانی من نه‌بێ..
بیرته ده‌ریا...؟ دوێنێ
پرسیم له که‌سێك که ئه‌و
هه‌موو کات ته‌نیایی به‌ره‌و
که‌ناری ده‌ریا راپێچی ئه‌کات
خه‌م هه‌میشه میوانیه‌تی!
هه‌ر دوێنێ هه‌واڵی ئه‌وت
دامێ پێت وتم ئه‌و جارجارێک
یه‌ت وێنه‌یه‌کی خه‌یاڵی ئه‌کێشێ
هێمای ماچ و شۆخێک ئه‌کا و
ده‌ست له ملی ته‌نیایی ئه‌کا و ئه‌ڕوات
ده‌ریا وتی... ئه‌و ئێستا له ماڵی هیوایه ،
په‌نجه‌ره‌ی حه‌سره‌تی کردۆته‌وه
له‌گه‌ڵ پێکی شه‌رابا سه‌ما ئه‌کا.
ئه‌و ئێستا ماچێک مه‌ستی کردوه
به‌سه کیژۆڵه ... گه‌ر نه‌ڕۆی
هه‌موو نهێنی ماچه‌کانتان ئه‌ڵێم
ئه‌ڕۆمه ماڵی رامووسان و
هه‌موو دنیات لێ پڕئه‌که‌م
هه‌موو حه‌سره‌ته‌کانی تۆش
لای ئه‌ستێره و مانگ و
گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی ئه‌م پایزه
ئه‌درکێنم ...
باشه ده‌ریا...
من ئه‌ڕۆم گه‌ر هات بۆ لات
ههواڵمی به‌رێ پێی بڵێ
نامه‌که‌ی دوێنێی بۆ نه‌گه‌یشت...؟؟؟
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|