مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ، چۆن بیرده‌که‌ینه‌وه، چۆن بیروڕاکانمان ده‌نووسین. دادگا نابێت، دادگای سووتاندنی کتێب و جێبه‌جێکه‌ری حوکمی سه‌ده تاریکه‌کان بێت.
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز.....
سنووری ئازادی و ڕۆشنایی تا دێت له‌کوردستانی عیراقدا بهرتهسکدهبێتهوه. ئه‌گه‌ر پێشووتر، کاره‌ساتی خیڵی حه‌مه و سه‌ربڕین ، تیرۆر‌و بێسه‌روشوێنکردن ، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئارایشگا ونادییهکان و کتیبخانه‌کان بووه...
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین تاوانیان خوڵقاند تا کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتووی کوردستان ملکه‌چ بکه‌ن و ڕاپێچی تاریکی ونه‌زانینی بکه‌ن. نه‌یاتوانی و شکستیان خوارد.
ئێستا له ته‌ویڵه‌وه و هه‌ورامانه‌وه گوازتویانهتهوه بۆ ناو په‌رله‌مان و دادگا وقوتابخانه‌و خێزان به‌هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رکوت....ده‌یانه‌ویت ئه‌و بنکانه بکه‌نه مه‌ڵبه‌ندی فه‌توا ومهرجهعی جیهاد له‌دژی ئازادی و زانست.
دادگای هه‌رێم له‌ژێر فشاری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسی‌دا بڕیارێکی ده‌رکردووه که کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ له نووسینی ئارام ڕه‌شید له بازاڕه‌کان قه‌ده‌غه‌و کۆبکاته‌وه. هه‌ر ئیستا ده‌ستکراوه به‌کۆکردنه‌وه‌ی . چه‌ندین نووسه‌ری تریش ڕووبه‌ڕووی لێپرسدنهوه بون و ده‌بن.
ئێمه داواتان لێده‌که‌ین له دژی ئه‌و بریاره ناڕازایه‌تی ده‌ربڕن و په‌یوه‌ست بن بهخۆپیشاندانهکهمانهوه.
شوێن و کاتی خۆپیشاندان بێرن : بۆبه‌رده‌م نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سویسرا کات :ڕۆژی شه‌ممه ، 19 ـ 07 ـ 2008 ، کاتژمێر 14.00 تا 16.00 شوێنی کۆبونه‌وه : له هێلڤاتیاپلاتز کاتژمێر 14.00 پاشان له‌وێوه به‌رێپێوان بۆ به‌رده‌م نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سویسرا
Kurdistan Regional Govemment- Switzerland Thunstrasse. 72 – 74 Bern بۆگه‌یشتن به‌شوێنی کۆبونه‌وه‌و سه‌فاره‌ت: بهترامی 3 و 5 لهبانۆفهوه به‌ئاراسته‌ی رۆژهه‌لات، 3 هه‌مین وێستگا(هێلڤاتیاپلاتز ) شوێنی کۆبونه‌وه و 4 هه‌مین وێستگا( تون پلاتز ) به‌رده‌م سه‌فاره‌ت.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره تهلفونانهوه: 1 ـ 0787557786 جه‌مال کۆشش 2 ـ 0788130191 نه‌بز سه‌لیم 3 ـ 0764950577 شه‌هاب سالم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ــ کۆمیته‌ی سویسرا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ــ کۆمیته‌ی سویسرا فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا 07 ـ 07 ـ 2008
|