٢٨\١\٢٠١٠
مافی که‌مینه و ده‌سه‌لاتی زۆرینه له سیسته‌می دیموکراسیدا.
خالید هه‌رکی
که‌مینه و زۆرینه، ئه‌م دوو
ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی بێ یا ئاینی یا ئه‌تنۆگرافی
یا سیاسی ، دوو ستونی بنچینه‌یین که سیسته‌می دیموکراسی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێ،
به زه‌وتکردنی مافی هه‌ریه‌ک له‌م دوو پێکهاته
و ده‌سته‌واژه‌یه دیموکراسیه‌ت به نادروست و
ئه‌نجامه‌کانیشی به نه‌خوازیار ته‌واو
ده‌بێ .
لای هه‌ندێک که‌س وایه که دیموکراسیه‌ت ئه‌وه‌یه زۆرینه ده‌سه‌لات
بگرێته ده‌ست وکه‌مینه‌ش به‌دیاریه‌وه سه‌ر بۆ بڕیاره‌کانی دابنوێنێ
، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزاندرێ که له دیموکراسیه‌تدا چۆن ماف به
زۆرینه ده‌درێ ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئاوه‌هاش مافی که‌مینه ده‌بێ
پارێزراو بێ ، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه دیموکراسیه‌تێکی پێشێلکراوه .
به‌م پێوه‌ره ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه ته‌نها بۆ به‌ڕێوه بردنی کاره‌کانی
حکومه‌ت و جێبه‌جێ کردنی بریاره‌کانه که بۆ به‌رژه‌وندی گشتی ده‌درێن
، واته نه‌ک بۆ پێشێلکردنی مافی که‌مینه‌یه وه‌کو هه‌ندێک لێی تێده‌گه‌ن
، هه‌ر بۆیه‌ش و بۆ رونتر تێگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی له دیموکراسیه‌ت نه‌گه‌یشتون
ده‌بینین ئێستا ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ و تازه هاتۆته کا که پێی ده‌وترێ
( ته‌وافق) واته رێککه‌وتن ، هه‌رکاته‌ی زۆرینه چاوی بڕیه به‌زاندنی
سنوره‌کانی ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق داکۆکی له مافه‌کانی که‌مینه
ده‌کرێ . ئه‌م شێوازه رێککه‌وتنه بۆ گه‌لانی که‌م ژماره له ناو قه‌واره‌ی
جوگرافیای زۆرینه ژماره‌ی گه‌لانی تردا به سه‌رکه‌وتوترین شێوازی
رێککه‌وتن داده‌نرێ که له ناو سیسته‌می دیموکراسیه‌تدا خه‌ریکه به
ته‌واوه‌تی ببێته ستونی ته‌واوکه‌رو پته‌وکه‌ری بنه‌ماکانی دیموکراسی
، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا .
چونکه له مافی هیچ زۆرینه‌و پێکهاته‌یه‌کدا نیه کاتێک به‌هۆی زۆرینه‌ی
ده‌نگه‌کانه‌وه ده‌سه‌لات ده‌گرێته ده‌ست چاو ببڕێته مافی که‌مینه‌و
پێشێلی بکا . هه‌ر بۆیه که‌مینه مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه
ده‌بێته که‌مینه، گره‌نتی له زۆرینه بخوازێ که مافه‌کانی پارێزراو
ده‌بن یا بڕوای به بنه‌مای ته‌وافق هه‌بێ له به‌رێوه بردنی کاره‌کان
و وه‌رگرتنی بڕیاره ستراتیژ و چاره‌نووسسازه‌کاندا.
هه‌موو بریار و پرۆژه‌یه‌ک بۆی
نییه به شێوازی ده‌نگدان له په‌رله‌مانه‌کان
شه‌رعیه‌ت وه‌رگرێ ، هه‌ندێک بریار پێویست ده‌کا به شێوه‌ی ته‌وافق و
دان‌و ستان ته‌واو ببن .
تا که‌مینه دڵنیا نه‌بێ که مافی ئازادی و راده‌ربڕین و بوژاندنه‌وه‌ی
نه‌ریت و که‌لتوری پارێزراوه ، ناتوانێ به‌شداریه‌کی کارا له ئاوه‌دان
کردن و به‌ڕێوه بردنی وڵات‌دا بکات ، له‌و مافانه ،مافه بنچینه‌ییه‌کانی
مرۆڤ ، مافی ئاین په‌رستی ، مافی راده‌ربڕین ، مافی یه‌کسانی به‌رامبه‌ر
به یاسا ، مافی خۆ رێکخستن ، مافی به‌شداری کردنی ته‌واو له چالاکیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌موو مافه‌کانی
تری مرۆڤ به مافی چاره‌ی خۆنوسینیشه‌وه. چونکه دیموکراسی مانای
پیاده‌کردن و فه‌راهه‌مکردنی هه‌موو مافه
سڤیلی و بنچینه‌یه‌کانی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ به پاراستنیشیانه‌وه .
دیموکراسی هه‌ندێ که‌س به مانا روته‌که‌ی لێکی ده‌ده‌نه‌وه که چه‌ندایه‌تی
بریار له‌سه‌ر ماف وره‌وایه‌تی ده‌دات ، به‌ڵام دیاره که ژماره‌و چه‌ندایه‌تی
هه‌مو کاتێک سه‌نگی مه‌حه‌ک نییه بۆ ره‌واو
ناره‌وایه‌تی بۆچونێک یا مافێک . له سیسته‌می وڵاتانی فیدرالیزمدا وه‌کو
که‌نه‌دا یا سویسرا یا به‌لژیک یا ئه‌مریکا وێرای بونی په‌رله‌مان یا
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ، په‌رله‌مانێکی بچوک یا ئه‌نجومه‌نێکی تر هه‌یه
که تیایدا هه‌ر هه‌رێم یا ولاتێکی پێکهاته‌ی ئه‌م ده‌وله‌ته
فیدرالیزمه به نوێنه‌رێک ، به‌ڵێ ته‌نها یه‌ک نوێنه‌ر به‌شداری له
ئه‌ندامێتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌کات جا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ولاته
یا هه‌رێمه زۆر بێ یا که‌م، ئه‌مه‌ش له پێناو پێشێل نه‌کردنی مافی که‌مینه‌و
ریزگتن له ئیراده‌و مافی که‌مینه‌یه ، هه‌روه‌کو له ئه‌نجومه‌نی
ولاتانی عه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشدا ده‌یبینین هه‌ر چه‌نده
له‌م دوو کۆمکاره یا کۆمه‌له‌یه که شێوه‌ی یه‌کگرتویی وه‌رده‌گرن
بریار وپراکتیک له‌یه‌ک دورو له‌یه‌ک بێخه‌به‌رن ! به‌ڵام که‌مینه‌و
زۆرینه له‌وێشدا به یه‌کسانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات.
ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست روده‌دا نه‌گونجانی که‌مینه‌و
زۆرینه‌یه له‌ناو یه‌ک قه‌واره‌ی جوگرافی یا رێکخراوه‌ییدا، قه‌بول نه‌کردنی
که‌مینه‌یه له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه هه‌رس نه‌کردنی بونی که‌مینه ومافه‌کانیه‌تی
، ئه‌وه‌یه ناکۆکی و نه‌گونجان له ناو کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
دروست ده‌کا ، کاتێک وا تێده‌گا چونکه زۆرینه‌یه‌و ده‌بێ مافی دارشتن
وجێبه‌جێکردنی هه‌موو بریارو داخوازیه‌کانی خۆیانی هه‌بێ ، که به
دیدی ئه‌وان که‌مینه مافی ئه‌وه‌ی نیه هیچ داخوازیه‌ک له ئاست ئه‌وان
به‌رز کاته‌وه‌و ده‌بێ ئیتر چونکه که‌مینه‌ن به‌و به‌شه رازی بن که
زۆرینه له‌ده‌ستیان ده‌رده‌چێ وبه‌خێر پێیان ده‌به‌خشێ .به‌ڵام ده‌بێ
زۆرینه ئه‌وه بزانێ به فره‌چه‌شنی و فره ره‌نگی حکومه‌ت وکۆمه‌ڵگا
به‌ره‌وپێش ده‌چێ و دیموکراسیه‌ت گه‌شه ده‌کا، نه‌ک به زه‌وت کردنی
مافی که‌مینه به‌تایبه‌تی کاتێک که‌مینه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ته‌نی
و جوگرافی ده‌بێ ئه‌گه‌ر که‌مینه هه‌ست به بون وکاریگه‌ری خۆی له
ناو کۆمه‌لگادا نه‌کا ئه‌وا به‌شداری کردنه‌کانی به شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤانه
نابن .
ئه‌زمونی گه‌لان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن که هیچ ئه‌لته‌رناتیفێکی تر
نیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان زۆرینه وکه‌مینه بۆ پاراستنی
مافی که‌مینه له‌ده‌ست زۆرینه‌دا ته‌نها ریزگرتن له دیموکراسیه‌ت و
چاره‌سه‌رکردنی له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنه‌کان له رێگه‌ی دانیشتن ودیالۆگه‌وه
نه‌بێ . ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک بانگخوازی بۆ دیموکراسیه‌ت ده‌کا ده‌بێ
ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێ که به‌بێ پاراستنی مافی که‌مینه زۆرینه
ناتوانێ درێژه به ده‌سه‌ڵات بدا و دیموکراسیه‌تیش له‌دایک نابێ .
هۆله‌ندا
khalidherki@chello.nl
|