٢٦\٣\٢٠١٠
ماڵئاوا
(دوعا).
هێمن که‌ریم
خورشید
بێ ماڵئاوایی بۆ
ڕۆشتی
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت به‌ره‌و کوێ یه
ئه‌و هه‌واره‌ی تۆ بۆی ئه‌ڕۆی
کوانێ خۆشه‌ویستی لێ یه
چۆن
ئه‌بێ گه‌ڵا هه‌ڵوه‌رێ
له‌م وه‌رزی گوڵبارانه‌دا
چۆن ئه‌بێ ئه‌وین بکوژرێ
له‌م نێو شاره وێرانه‌دا
کوا خاچ ماوه کچۆڵه‌ی جوان
تاکو هه‌ڵتواسن به باڵ
ده‌ست و پێ به‌ستان نه‌ماوه
به زیندووی بتخه‌نه چاڵ
ئه‌ی خۆ تۆ خزمی شه‌یتان نیت
به به‌رد و دار ڕه‌جمت بکه‌ن
خۆ تۆ له په‌پوله ئه‌چی
بۆ باڵه‌کانت ده‌ر ئه‌که‌ن
له جیاتی تارای بوکێنی
به‌رد ئه‌کێشن به سه‌رتدا
فریشته‌یه‌ک کراسی خۆی
جوان جوان ئه‌کا به به‌رتدا
ئیتر قه‌ڵه‌م لێوت ناوێت
تۆ باڵات گشت سوور کراوه
ئیتر شانه‌ی قژت ناوێت
تۆ هه‌موو باڵات ژاکاوه
ئیتر په‌نجه‌ت پێنوس ناگرێت
نامه بنوسی بۆ ئه‌و یاره
نه‌تئه‌زانی بیرت چوو بوو
پێ ی بڵێ ی ئه‌مه دوا دیداره
ئیتر هه‌رگیز پێناکه‌نی
به ناز چاوت هه‌ڵناهێنی
به شه‌رمه‌وه خۆشه‌ویستیت
له دووره‌وه نادرکێنی
سۆزی دایه و سۆزی بابه
ئه‌مڕۆ له دڕنده ئه‌چێ
دڵنیام چی فریشته‌یه
له گه‌ڵتا رۆحیان ده‌ر ئه‌چێ
گوناهه تۆی پڕ له جوانی
ناوت لێ بنێن تاوانبار
چاوه‌ڕوانی مه‌رگی تۆبن
هه‌موو بێ ویژدانانی شار
تۆ زۆر له‌وه ناسک‌تر بووی
بتکه‌نه قوربانی..دوعا...
به چاوی پڕ گریانه‌وه
ناچارم بڵێم ماڵئاوا
ماڵئاوا فریشته‌ی عه‌شق و
ڤینۆسی ناو کورده‌واری
حه‌قه ئیتر گشت عاشقان
به تۆ سوێند خۆن بۆ دڵداری.
ماڵپەڕی هێمن کەریم خورشید
|