په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١٧

مانگرتنی (زەینەب جەلالیان - بەندکراوی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان)

لە خواردنی دەواودەرمان.

 


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ پارێزەری زەینەب جەلایان، ئەمیر سالار داودی لە نامەیەکدا بۆ دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەواڵی مانگرتنی بریکارەکەی (موکل) لە خواردنی دەواودەرمان راگەیاند و سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی بریکارەکەی نوسیویەتی بۆ جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی بەندیخانەی خۆی و بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی ئەو شارە و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەروەها بەرپرسانی باڵای وڵات لە مەڕ گارانتی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بریکارەکەم دووپات دەکەمەوە و رادەگەیەنم کە مانگرتن لە خواردنی دەرمانەکانیان بەڕێزیان تا چارەسەری کێشەکانیان بەردەوامە و درێژەی دەبێت.

پارێزەر داودی لە نامەکەیدا بۆ دادستانی باڵای وڵات ئایەتوڵا مۆنتەزری نوسیویەتی:

دادستانی باڵای وڵات بەڕێز (حەزرەت) ئایەتوڵا مۆنتەزری وێڕای سڵاو و ڕێز ، لە مەڕ بریکارەکەم خاتوو زەینەب جەلالیان بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنم کە تۆمەتبار لە ڕێکەوتی ۲٦ڕەشەممەی ۱۳۹٥ تا ئێستا بە هۆی کردەوە ناڕاستەکانی بەرپرسانی بەندیخانەی خۆی (شوێنی ڕاگرتنی بریکارەکەم) لە ئامادەکردنی بەڵگەی دەورەیی (مانگانە و حەوتانە) نەخۆشیدا بە چەشنێک کە دوور لە هەر جۆرە ڕاستیەکە و هەروەها ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتگەلی چەوت و ناڕاست بە ناوەندە نێونەتەوەییەی و مافی مرۆییەکان ، بۆ نموونە ڕاپۆرتێک کە پشتڕاستکەرەوەی پێڕاگەیشتنەکان و فحسگەلی دەورەیی پزیشکیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو خاتوونەدا ، چوەتە مانگرتن لە خواردنی دەوا و دەرمانی بێ کۆتایی ! بەڕێز حەز دەکەم سەرەڕای نیگەرانی و پەرۆشی لە دۆخی تەندروستی بریکارەکەم، بۆ جارێکیتر ئەرکی بەرپرسانی گرتوخانەی خۆی و بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزایی شاری خۆی و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە ئاستێکی باڵادا بەرپرسانی باڵای وڵات لە مەڕ گارەنتی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بریکارەکەم دووپاتی کەمەوە و ڕادەگەیەنم کە مانگرتن لە دەرمانی بریکارەکەم تا کاتێک بەرپرسانی مافی پێشێل بکەن و لە کردەوەیەکی ناڕاستدا هەوڵی ئامادە کردنی ڕاپۆرتگەلی ناڕاست بدەن ، درێژەی دەبێت ! بەڕێز ئاگادارن کە بریکارەکەم تووشی نەخۆشیگەلی زۆرە و بۆ نموونە نەخۆشی چاو و ڕێخۆڵە و.. ئازاریی دەدات و لە کەمترین خزمەتگوزاری پزیشکی بێ بەرییە. لە کۆتایدا هیوام وایە کە بەڕێزتان وەک بەرپرسێکی باڵای قەزایی خۆتان لە سەر ئەو مژارە ڕابوستن و بە وردی هەموو ئەو ڕووداوانە بخەنە ژێر لێکۆڵینەوە و بەرگری بکەن لە ڕوودانی ئەم کارەساتە. (و من اللە توفیق) ئەمیر سالار داودی پارێزەری زەینەب جەلالیان.

 


جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە سازمانی لێبوردوویی نێو دەوڵەتی لە لێدوانێکدا لە ڕۆژی ۱۹ ئۆکتۆبر (چوارشەممە ۲۸ڕەزبەر) دووپاتی کردەوە کە زەینەب جەلالیان بەندکراوی کورد کە پاش دادگای کردنی نادادوەرانە، بڕیاری سزایی زیندانی هەتاهەتای بە سەردا سپێندرا و لە بەندیخانەی خۆی ڕاگیراوە ، و لە ئێستادا ئەگەری لە دەستدانی چاوەکانی هەیە و بەرپرسانی قەزایی و بەرپرسانی قەزایی ڕێگری ناوبراوون بەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێ.

زینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دایک بووی ۱۳٦۱ کە لە ساڵی ۱۳۸٦ دەستبەسەر و لە ساڵی ۱۳۸۸ بە تۆمەتی دەرباز بوون لە سنوور بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا (محارب) لە ڕێگای ئەندامیەتی لە پارتێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک ) بە سێدارە سزا درا، سزای سێدارەی ناوبراو لە دادگای پێداچونەوا و دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە، بەڵام پاش ناڕەزایی پارێزرانی دژ بەو سزاییە و زەخت و گۆشاری نێو نەتەوەیی، سزای ئێعدامی ناوبراو بە پلەیەک شکا بۆ سزای زیندانی هەتاهەتای، ناوبراو لە ئێستادا لە بەندیخانەی خۆی، یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێ بەندکراوە.
 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک