په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٤\٢٠١٢

مارکس و زێدەبایی.

                                                                                                                      

جاسم ئەلزیرجاوی                                                                                                      وه‌رگێڕانی‌: جیهاد موحه‌مه‌د

 

 

لە ٢٤ ی ئابی ١٨٦٧ دا مارکس لە نامەیەکدا بە ئنجلس دەڵێت: تیۆریای زێدەبایی ھاوبەشییەکی گرنگە لە گەشەکردنی شیکارییە ئابورییەکانی سەرمایەداریدا، دەشبێت دانبەوەدا بنێین کە ئەم وەرەقەیە لە چاو کارەمزنەکەی مارکسدا(سەرمایەداری) شتێکی ئەوتۆ نییە... خوێنەری سەرمایەداری بۆ ساتێکیش ناوەستێت.. بە ھۆی کارێکی جوان و نایاب و ئاسان یان قورسەوە.. بە نموونە دێڕە شیعرییەکان و گاڵتەکانی مارکس و ھاوکێشە بیرکارییەکان...ئامۆژگاریی ھەموو خوێنەرێک دەکەم سەرمایە بخوێنێتەوە ئەگەر رۆژی ٢٠ خولەکیش بووە.

پێش ئەوەی بچینە نێو زێدەباییەوە، با بزانین زێدەبایی " کار" چییە.


زێدەبایی کار / کاری زیادە Labor Surplus


دەتوانین کار دابەشبکەین بۆ(٨ سەعات کارکردن)، تیۆرییانە،‌ دەیکەین بە دوو کەرتەوە: بەشێک لە ڕۆژی کارکردنەکە بە(٦ سەعات) دەخەمڵێنین لە پێناوی بەرھەمھێنانی شتومەکگەلێک کە پێویستە بۆ ئەوەی کرێکارەکە پێی بژی.. مارکس ئەم بەشە لە کارکردنی کرێکارەکە ناو دەبات بە: کارێکی پێویست. چوونکە پێویستە بۆ کرێکارەکە تا بتوانێت بەردەوامی بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات و دووبارە بتوانێت ھێزی بەرھەمھێنان لە گیانی خۆیدا بە زیندوێتی ڕابگرێت، بە مانایکی تر ھێزی بەرھەمھێنان لە گیانی خۆیدا بەرھەمبھێنێتەوە.


پرسیار: بەڵام ئەو ھێزی بەرھەمھێنانە چییە، یان کامەیە؟


پێناسەیەکی کلاسیکیانە: ھەموو کەس، یان ھەموو خەڵک چالاکوانگەلێکی ئابوریین. واتە ھەموو کرێکاران، یان کارکەران و بێکاران لە یەک ساتی زەمەنییدا چالاکوانگەلێکی ئابوریین. مارکس ئەم ھێزی کارە بە کاڵا دادەنێت / کاڵایەک لە جۆرێکی تایبەتی، ئەو کرێکارەی کە ھێزی کاری خۆی دەفرۆشێت، توانیوێتی، یان دەتوانێت زیادەیەکی تر لە نرخی ئەو شتومەکگەلەی کە بۆ ژیانی پێویستە بەرھەمبھێنێت / واتە لە رزقەکەی خۆی زیاتر بەرھەم دەھێنێت...Livelihood
بەڵام بەشی دوەمی(٢سەعات)ەکە کرێکارەکە لە کارکردنیدا کە ٨ سەعات بوو بۆ ئەو بەرھەمەی کە بەرھەمیدەھێنێت، ئەویش(بەرھمە زیادەکە Surplus)یە.
 

مارکس دەڵێت: ئەو ماوەیەی کە زیاترە لە ماوەی بەرھەمھێنانی ھێزی کارکردنی کرێکارەکە کە ٦ سەعاتە، ‌ لەسەر ماندوێتی و شەکەتی کرێکارەکە دەوەستێت لە ڕاستیدا، ئەو ٢ سەعاتە زیادیە شەکەتیی و ماندوبوون و پڕوکاندنی کرێکارەکەی گەرەکە، کە لە ڕاستیدا ئەم بەرھەمی ٢ سەعاتە ناگەڕێتەوە بۆ خودی کرێکارەکە. بەڵکو بەرھەمی ئەو ٢ سەعاتە دەبێت بە زیادکردنی سەرمایەی سەرمایەدارەکە کە لە ھیچەوە دەستی دەکەوێت، واتە سەرمایەدارەکە ھیچ ماندوبوون و شەکەتییەکی نەبووە. مارکس ئەم بەشە زیادەیە لە کارکردنی کرێکارەکە(٢ سەعاتەکە) ناودەبات بە: کاتێکی زیادە، کارێکی زیادە، زێدەبایی... مارکس سەرمایەداریی...بەرگی یەکەم.

زێدەبایی Surplus Value


بەھا: بەھا بە تێچونی کاتی کارەکە قیاس دەکرێت، واتە دەپێورێت.
ئەم چەمکە لە تیۆرییەکانی مارکسدا پێگەیەکی بەرزی ھەیە دەربارەی بەکاربردنی سەرمایەدری(استغلال الراسمالی). ئەم شیکارییەش لە بەرگی یەکەمی سەرمایەدا پێگەیەکی ناوەندی گرنگی ھەیە. زێدەبایی یەکێکە لە زاراوە حسابیەکانی بۆرژوازیەت کە لە سەدەی شانزەوە بەکارھێنراوە، بەو مانایەش بەکارھێنراوە کە: باج لەو زێدەباییە وەربگیرێت.

مارکس گرنگییەکی دا بەم بابەتە لە گروندرسیە Grundrisse 1858
کاتێک دەڵێت:.... دەتوانیین بەم جۆرە قسەی لەسەر بکەین: ئەگەر نیوەی ڕۆژێک لە کارکردن بەشی بەرھەمھێنانی شتومەکگەلێک بکات کە بەسبێت بۆ ژیانی تەواوی کرێکارەکە،............، کەواتە بەشی دوەمی ڕۆژەکە لە کارکردن ئەوە بە زۆرە، یان دەسەپێنرێت بەسەریدا، ئەوە کارێکی زیادەیە. ھەروەک چۆن ئەو زیادەیە بۆ سەرمایەدارەکە دادەنرێت، کەواتە بۆ کرێکارەکەش ئەوە زیادەی کار پێکردنێکە...‌ کە بە سەریدا سەپێندراوە... بەم جۆرە لە پەرتوکی سەرمایەدا دوو جۆر لە زێدەبایی دیاریکراوە، زێدەبایی ڕەھا و زێدەبایی ڕێژەیی.

زێدەبایی ڕەھا: ئەو "بەھا" زیادیەیە کە سەرمایەدارەکە دەستیدەکەوێت obtain لە کرێکارەکە، ئەویش بە زیادەی کارکردنی کێرەکارەکە لەو ماوەیەی کە پێویستێتی بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی ئاسایی، ئەمەش لە ماوەی حسابییدا، accounting Period(کە سالێکە یان ٥٢ حەفتەیە یان ١٢ مانگە) بەڵام لە سەردەمی مارکسدا بە ڕۆژ و حەفتانە حسابدەکرا، بەڵام ئێستا بە سەعات حسابدەکرێت.


بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە: کرێکار نابێت لە ٤٠ سەعات کارکردن کار بکات لە حەفتەیەکدا.


زێدەبایی ڕێژەیی:‌ ئەگەر زێدەبایی ڕەھاەکە، ‌ لەسەر ماوەی کارکردنە زیادە کە وەستابوو، ڕێژەییەکە لەسەر ماوەی کارکردنە پێویستەکە وەستاوە، کە مارکس بەم جۆرە دەریدەبڕێت: بەھای زیادە ڕەھاکە لەلایەک، درێژ بوونەوەی رۆژی کارە بۆ ئاستێک لە سەرو ئەو ماوەیەوە کە کرێکارەکە لە توانایدا ھەیە تیاییدا بەھای کارەکەی خۆی بەدەستبھێنێت. لە لایەکی تر، سەرمایەدار دەبێت بە خاوەنی ئەو کارە زیادیە. کە بەرھەمی ئەو بەھا ڕەھایەیە کە سەرمایەدار کردوێتی بە بناغەیەک بۆ سیستەمە ئابورییە سەرمایەدارییەکەی. سەرمایەدار، بەرگی یەکەم و دوھەم و سێھەم.‌

نموونەیەکی ڕۆشنکەرەوە: ئەگەر تیۆریای زێدەبایی بەم شێوازە ساکارە دابنێین بۆ زیاتر تێگەیشتن: A-B = C


A ھەموو نرخی(بەھای) بەرھەمەکەیە بە قیاسی کاری ڕۆژانە، کە وایدەبنێین ٣٠ رۆژە، واتە مانگێک.
B نرخی(بەھای) ئەو ڕۆژانەیە کە کرێکارەکە پێویستی پێیەتی بۆ ژیانی لە ماوەی ٣٠ رۆژەکەدا.... واتە خواردن و خوردنەوە و شوێنی حەوانەوە لەو ٣٠ رۆژەدا،‌ وایدابنێین کە تەنھا ٢٠ رۆژە،(واتە ٢٠ رۆژ کارکردن بەسە بۆ ژیانی کرێکارەکە، یان بۆ بەرھەمھێنانەوەی ھێزی کاری کرێکارەکە)‌.
C نرخی(بەھای) رۆژە زیادەکانی کارکردنی کرێکارەکە دەگرێتەوە کە ١٠ رۆژە.... ھەر وەک مارکس دەڵێت ئەم زیادەی ١٠ رۆژە دەچێتە گیرفانی ھەڤاڵی سەرمایدارەوە.

____________________________________________
سەرچاوە:
Das Kapital, Gateway Edition
 Series: Skeptical Reader | July 1, 1996

کیف تقرر راس المال: http://www.generation-online.org/p/fpalthusser١1.htm
(الحوار المتمدن - العدد: 3681 - 2012/3/28 - 22:15): http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=301061

 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک