په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٠

مەهتابى من جیاوازم لە کلێپێکی نوێدا جیاوازتر دەبێ.


دلێر ئیبراهیم


باران بارانە گۆرانییەکی مەهتاب ماجید باوەمیرە گرووپی دۆق شارتەر بۆهونەری منداڵانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرو گرووپە هونەرییەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، کردیە دیاری بۆ منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان.


شێرزاد رەسوڵ فەقێ سەرۆکی گرووپ و سەرپەرشتیاری بەرهەمەکە گووتی: ئەم گۆرانیە تێکستەکەی مامۆستا لەتیف هەڵمەت و لە ئاوازی موزیکی مۆزارتی جیهانیەو ماجید باوەمیر ئامادەی کردووە میکس و موزیک شێرکۆ کەمال و کاری وێنەگرتنی عوسمان مەحەمەد ئەمین لەئەستۆی خۆی گرتووە. روناکی مەحمود ئەحمەدەو کاری مۆنتاژو گرافیک بژاری رەئوف ساڵەیی و لەدەرهێنانی هۆگر ئەحمەدە، ئەمە یەکەمجاریشە کلیپێکی منداڵان بە شەو تۆماربکرێت، چونکە کارى تۆمارکردن لە شەودا قوورسترە..


شێرزاد ئاماژەی بەئەوەش کرد کەمەهتاب، زۆر سەرکەوتوانە ئەم گۆرانییەى چڕیوەو بەهۆی ئەوەی شارەزای ئامێری کەمانە، ئەو منداڵانەی کەکاری نواندنیان بۆ ئەنجامداوە لەگرووپی دۆق شارتەرن. لەلایەن خۆیەوە ماجید باوەمیر باوکی مەهتاب کەخۆی هونەرمەندێکی شاری کەرکووکە سوپاسی گرووپی دۆق شارتەری کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کلیپە، گوتی یەکەمین جارە تێکستێکی کوردی بیگونجێنین لەگەڵ موزیکی جیهانیدا، مەهتابی کچم گۆرانییەکانی تایبەت بەخۆیەتی و لاسایی کەسی نەکردۆتەوە خۆشی خاوەن چەند گۆرانییەکە، سەرجەم گۆرانییەکان خۆم ئامادەم کردوون کە لە تێکستی مامۆستا (لەتیف هەڵمەت)ن، هەروەها مەهتاب تواناى هەیە بە هەرسێ زمانى کوردی و عەرەبی و تورکمانى گۆرانی بڵێت.


مەهتاب کیژۆڵەیەکی تەمەن 13 ساڵەی خەڵکی شاری کەرکووکەو لە بەرنامەی (من جیاوازم) لە کەناڵى ئاسمانى زاگرۆس پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و 20 ملیۆن دیناری وەک و خەڵات وەرگرت و پێش ئەوەی دەرچێت لەبەرنامەیەکانى پێش قۆناغی کۆتاییدا ڕایگەیاندبوو ئەگەر دەربچم ئەو پارەیە کلیپێکی پێ دەکەم لەبەرامبەریشدا گرووپی دۆق شارتەر بەڵێنی پێدا لەسەر ئەستۆی خۆیان کلیپێکی بۆ ئەنجام بدەن... هەرچەندە مەهتاب لەبەرنامەی من جیاوازم بووە جیاواز، بەڵام لەم کلیپەدا جیاوازتر دەبینرێت.
 

هەولێر

dler20022@yahoo.com