په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٣\٢٠١٠

                     مهرگه بووک.

ئارامی شێخ محه‌مه‌د


شه هیدان ئه و په یامبه ره پیرۆزانه ن، که پرشنگی ڕووناکی ده به ن بۆ تاریکی و،تاریکیش ده بێته ئارامگای گۆڕستآنی بیر چوونه وه ی ژیانی جاویدان و ئه به د ییان.
ئه م شیعره پێشکه شه به شه هیدانی هه ڵه بجه و سه ری ته عزیمم هێنده ی بگاته به رپێیان نه وی ده که م.

 

1
کازیوه بوو ده مه و به یان
کۆچیان ئه کرد ئه ستێره کان
وورد وورد ڕێیان ئه گرت ئه چوون
له ڕووناکی خۆرا وونبوون
چاوی خه ویان لێ ئه نا بۆ
شه وێ تر بێنه وه به کۆ
له ئاسمانا بجریوێنن
هه ڵه بجه له خه و هه ڵسێنن
گریه ی مناڵ زه رده خه نه ی
دایک ، گووڵ بێ بۆ ژێر چه نه ی
دڵداران له سه ر کانی و ئا و
یه کیان ئه دووان به تیله ی چا و
به رخۆله تێر بێو دامێنێ
له قه رسیلا
* خۆی گه وزێنی
کڵاو کوڕه به فڕه فڕ
له به ر پێیان هه ڵسێ له پڕ
ها ژه ی چه م ، ڕووبار، جۆگه ی
ده بنه به سته ی گییا ن و ئۆخه ی
شنروێ پاش تیشکی به یان
ماچ ده کا ڕووی کانی عاشقان
په سته ک له به ر ده چێته ده ر
بۆ سه ر کانی ده شتو د ێبه ر
هه ڵه بجه بووکی ڕازاوه
له کۆشی ئاوات خزاوه.
   *  *  *  *  *
له پڕ ده ستی مه رگ و تاوان
گڕا له باڵای نیشتیمان
هه ڵه بجه ی کرده خۆڵه مێش
زامی مێژووی هێناوه ئێش
له و کاته دا بازاڕی شار
به ڕێ ی ئه کرد بووکی به ها ر
جامی ئاسوده یی ڕشتن
شابووکی ڕازاوه ی کوشتن.

2
گازی کیمیاوی پیا ڕشتن!!!
دیاری خووای شه ڕه بۆ کوشتن.
   *  *  *  *  *
مناڵ به ده م هه نسکه وه
به ڕووی جۆگه ی فرمێسکه وه
گیان ده رئه چوو به ئازار
گوێی که ڕ ئه کرد قیژه و هاوار
مرۆڤ بوو به ده م ڕه وته وه
هه ر هه ڵئه ساو ئه که وته وه
دایک کۆرپه ی له باوه شا
له دڵی پڕ هیوای گه شا
هیوای دایک ده بووه زوخا ڵ
ده بووه مه ل و ده یدا له با ڵ
له پاڵ کۆرپا خۆشی ده مرد
بووکی هیوای بۆ مه رگ ئه برد.
   *  *  *  *  *
کام هونه رمه ند وێنه کێشێ
عومه ر خاوه ر واده کێشێ
تابلۆی مه رگی خۆی و منا ڵ
ببنه یا دو داستانی سا ڵ
ببنه کراسێکی ڕه نگ ڕه ش
له به ریکا ( مه ندێلا ) ی
** ڕه ش.
   *  *  *  *  *
شه قا مه کا ن ڕه نگی مه رگیا ن
لێنیشتبوو خوێن بوو به رگیا ن
له هه رسوچێک هه ر په نا یه
ڵاشه که وتوو جوو ڵه ی نا یه
هه ڵه بجه یه خوێن ئه پۆشێ
یا تارای ئاڵ یا سه رپۆشێ
به سه ر بووکی مه رگا ئه دا
چرای هه ناسه ی کز ئه کا.
   *  *  *  *  *
باوک وونه ، کچ بێ شوێنه
ئاسمان گازه زه وی خوێنه
هاوارێ ، ناڵه و ها وارێ
بۆ ڕووی پیرێ کردگارێ
بۆ ڕووی دایک ، زه وی ، ئاسما ن
بۆ خوای چاکه ، بۆ خوای تاوان
بۆ دڵ، ده روونێ ، نیگایه
به سته و ده نگێ ، مۆسیقایه
سه مفۆنیا ی منا ڵ داڕێژێ
چۆن دایکی لا شه ی ئه نێژێ.

3
کاره ساتێ ئێمه دیما ن
په ڕه ی مێژووی هه ڵکڕوزان
پرژه ی خوێنی درشت و وورد
واڕوو په ڕی مێژووی ته ڕ کرد!!
پرژه بوونه ووشه و ڕسته
بوونه حه یران لاوک به سته
بوونه سۆزو لاوانه وه
ئایی و ئۆی تیا ئه توانه وه
خوێن هه ڵه بجه ی وه ها نه خشا ن
چرای مه رگی تیا داگیرسا ن
کاتێ هه واڵ چووه به غا
که هه ڵه بجه خاپوور کرا
سه دام خۆی بۆ کێلا ن کێشا
شیره که ی عه لی
*** ڕاکێشا
به قا قایه کی پیسی به د
ووتی با بژی موحه مه د.
****
_____________________________________
* قه رسیل: سه وزه گییا ی نه رمی به هار.
** مه ندێلای ڕه ش: مه به ست له ( نڵسن مه ندێلا) ی سه رۆکی هه ڵبژێرراوی ئه فه ریقا ی خوارووه.
*** عه لی: مه به ست له عه لی کوڕی ئه بو تا لیبه.
**** مو حه مه د: مه به ست له وه یه که ئه نفا ل ئا یه تێکه له دیاری یه پیرۆزه کانی قورئانه نا ڕه واکه ی مه‌حه مه دی عاره بی بۆ گه لانی ناموسوڵمان.


aram.de@googlemail.com