مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان به‌ره‌وکوێ؟
جه‌لال ده‌باغ
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان وگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که له‌راستیدا مافێکی ره‌وای گه‌لی کوردستانه، له لایه‌ن شۆڤێنیست و کۆنه‌په‌رست و دوژمنانی پێشکه‌وتن و کینه‌له‌دڵانه‌وه کراوه‌ته کێشه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و له‌دژی گه‌لی کوردستان به کورد‌و تورکمان وعه‌ره‌ب و کلدان و ئاسوری وپێکهاته‌کانیتره‌وه به‌کاریدێنن. هه‌مووکه‌س، ئه‌وانه‌نه‌بێ که خۆیان گێلده‌که‌ن، ده‌زانن پارێزگای که‌رکووک و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌کان به‌شێکن له کوردستان، چ له‌رووی میژویی، جوگرافی، یان مرۆییه‌وه، به‌شێکن و له کوردستان جیانابنه‌وه، ئه‌مه‌ش هیچ له‌وڕاستییه ناگۆڕێت که ساڵه‌های ساڵه سیاسه‌ته‌کانی به‌عه‌ره‌بکردن و به به‌عسیکردن و ئاواره‌کردن ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی پارێزگای که‌رکووک و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره دابڕاوه‌کان په‌یڕه‌وده‌کرێن. وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌ش له‌به‌ر هۆکاری جۆربه‌جۆرو ناڕه‌وا، چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و به‌درۆو ده‌له‌سه‌و چه‌واشه‌کاریی ده‌یانه‌وی له‌به‌ر مه‌به‌ستی سیاسی وئابوورییان راستییه‌کان ئاوه‌ژو بکه‌نه‌وه‌و، له هه‌ل ومه‌رجێکدا که خۆیان ده‌یانه‌وێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ورووژێنن. له هه‌موو شتێک سه‌یرترو ناڕه‌واتر هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی سوپای عراقه که فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌مرۆی عراق، هه‌ندێکیان، له دوایه‌وه وه‌ستاون و ده‌یانه‌وێ شه‌ڕو ئاژاوه‌و کێشه دروست بکه‌ن. له دوای ئه‌مانیشه‌وه هه‌ندێک لایه‌نی ده‌ره‌کی وه‌ستاون و بۆنی نه‌وت و سامانی نه‌وته‌که‌مان گێژی کردوون. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی 91 و پاشان له سه‌ره‌تای داڕمانی رژێمی گۆڕکراوه‌وه، ئه‌و راستییه‌یان باسکردووه‌و ده‌زانن که فه‌رمانڕه‌وایانی تازه‌ی"عراقی نوێ" و "دیموکراسی" هه‌رهێنده‌یان به‌سه که جێگه‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بچه‌سپێنن وکۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی سه‌ر رێگه‌یان که‌مێک ته‌خت بکه‌ن، تا دیسان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بای به‌ڕه‌کۆن وسیاسه‌ته شۆڤێنییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وئه‌و رێبازه پیاده‌بکه‌ن که له خوێن و فرمێسک و کڵۆڵی به‌ولاوه هیچی بۆ گه‌لی عراق نه‌هیناوه. بۆیه ده‌بێ ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا تازه پێداکه‌وتووانه‌ی عراق چاکتر بیربکه‌نه‌وه‌و خۆیان له عیراقێکی شۆڤینیزم بپارێزن تا به‌ده‌رده‌که‌ی دیکتاتۆری عراق نه‌چن وله گۆماوی لیخنی سیاسه‌تی گڵاویاندا نوقوم نه‌بن. تاوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی یه‌که‌یه‌کی سوپای عراق که په‌لاماری باره‌گاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و حزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان له قه‌ره‌ته‌په‌و جله‌ولاو ئه‌و ناوچانه‌داوه،تاوانێکه به‌هیچ بیانوویه‌ک په‌رده‌پۆش ناکرێت. ئه‌م تاوانه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌م سوپایه به زۆریی پاشماوه‌ی سوپای پێشووی عراقه‌و هه‌ربه‌و رێباز‌و بۆچوونانه په‌روه‌رده‌و گۆشکراوه‌و، ده‌بێ به‌رده‌وام ریزه‌کانی پاکبکرێنه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌واڵه‌کان وایڕاده‌گه‌یه‌نن که کاربه‌ده‌ستانی عراق به پله‌وپایه‌ی سوپایی هه‌ندێک له ئه‌فسه‌رانی کوردستان قایل نه‌بوون و،دانیان پێدانه‌ناون و له‌و پله‌و پایانه‌یان دایانگرتوون که له هه‌رێمی کوردستان وه‌ریانگرتووه. ئه‌مه‌ش دیسان به تاوان و ده‌ستێوه‌ردان ده‌ژمێردرێت. ئه‌مه وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێست و کاروکرده‌وه ئاشکراو نهێنییانه‌یان له‌دژی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عراق و به تایبه‌تی له دژی ماده‌ی 140ی ده‌ستور سه‌باره‌ت به چاری کێشه‌ی که‌رکوک. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێنه کایه‌وه: له‌به‌رچی کاربه‌ده‌ستانی باڵای کوردستان، که ئه‌م تاوان و ده‌ستێوه‌ردانانه به‌چاوی خۆیان ده‌بینن، به‌ڵام هه‌ر پاشه‌کشه‌ده‌که‌ن، هه‌ندێجار تا ئاستی سازشکاری؟ ناڵێم بێده‌نگن، به‌ڵام ده‌نگکردنیان هه‌ر له نووزه‌ده‌چێ! به‌ڕاستی زۆر هه‌ڵوێستیان شایانی ره‌خنه‌ن. لێره‌دا جێگای سه‌رنجه که که‌سانێک له راگه‌یاندنه‌کاندا، به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، له ناوخۆ‌و له‌ده‌ریشه‌وه، خۆیان له بۆسه‌ناوه‌و، به‌ناو ره‌خنه‌یان لێده‌گرن، به‌ڵام له راستیدا نه‌ک ره‌خنه‌ی دروست و به‌جێ، به‌ڵكوو هێرش وپه‌لامارده‌ده‌ن، به‌ڕاستی ئاوده‌به‌ن بۆئاشی دوژمنان و ئه‌ولایه‌نه هێرشبه‌رانه، لێره‌دا وایده‌بینم که ده‌بێ راگه‌یاندنه‌کان زۆر وریا‌و وردبن، به‌ناوی دڵسۆزی و کوردایه‌تییه‌وه، شه‌ڕی کۆنه‌قین نه‌که‌ن. بزانن له کوێدا ده‌وه‌ستن. له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌ل یان هاوشانی به‌ره‌ی دوژمنانی گه‌ل؟ به بیانووی راوه‌ستان دژی گه‌نده‌ڵی و شتی‌وا، نابێ خوێ بکه‌نه چاوی گه‌ل و هێزه دڵسۆزه‌کانی ونابێ هه‌ڵوێستی گومڕایی و چه‌واشه‌کاری بگرنه‌به‌ر. ئه‌مه به‌تایبه‌تی له په‌لاماره‌که‌ی سه‌ر باره‌گاکانی قه‌ره‌ته‌په‌و جله‌ولادا ده‌رده‌که‌وێ. به‌ده‌یان وتار ده‌نووسرێ و به‌ته‌غارقسه‌ش ده‌کرێ و جامی رق و کینه‌و تووڕه‌یی به‌سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی وه‌زیرانی کوردستانداو، به‌سه‌ر سه‌رکۆماری عراق و، سه‌ر‌کردایه‌تییه سیاسییه‌کاندا ده‌ڕێژرێ. له‌کاتێکدا چوار وتار‌و په‌یڤینی زانستانه‌و تۆژینه‌وه‌ی وردبینانه‌ی به‌جێ له دژی سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی شۆڤێنیستانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه نانووسرێن، تا گه‌ل وشیاربکه‌نه‌وه‌و هۆشمه‌ندیی نیشتیمانی بڵاوبکه‌نه‌وه‌و گه‌شبینی ببووژێننه‌وه، تا قه‌ڵای گه‌ل سه‌ختتربێ و وره‌ی گه‌ل نه‌ڕوخێندرێ و به‌رزتربێ. ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی نابه‌جێ له‌و لایه‌نه په‌لامارده‌ره شۆڤێنییانه بگیرێت که "بۆچی باره‌گای حزبه عراقییه‌کانیش دانه‌خراون؟! وه‌ک بیانه‌وێ تروسکه‌ی دیموکراتی له هه‌موو عراقدا بکوژێننه‌وه! یان ره‌خنه‌یتر ئه‌گه‌رچی راست و به‌جێشبووبن، له ناو هێرش وپڕۆپاگانده‌ی ژاراویدا له دژی کوردستان و رابه‌ره‌کانی تاسێندراون. من به‌هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم ره‌خنه نه‌گیرێت. به‌ڵام مه‌ودای ره‌خنه‌و هێرش زۆرله‌یه‌کتر دوور‌و جیاوازن. پێویسه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بکرێته‌وه که گه‌لی کوردستانی ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێکی رابووردو به‌هێزترو به تواناتره‌و، جه‌ماوه‌ریی گه‌لی کوردستان هیزێکی به‌هێزو پته‌وی تواناداری له‌بن نه‌هاتووه‌و، ده‌بی زۆرتر پشتی پێببه‌سترێ وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بپارێزرێ و گوێ له داخوازییه‌کانی بگیرێت و رێکتر بخرێت وهێزو تواناکانی کۆبکرێنه‌وه‌و مۆڵبدرێن، تا که‌سانێکی شۆڤینی و دوژمن له‌م عراقه و ناو هه‌رێمه‌کانی دراوسێشدا پڕکێشیی یاریکردن به ئاگر نه‌که‌ن. تا بزانن که له کات و ساتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دژواری ومه‌ترسیدا، هه‌موو هێزو تواناکانی گه‌ل پێکه‌وه راده‌وه‌ستن وبه‌رگری له ئازادی و دیموکراتی ده‌که‌ن و سه‌رکه‌وتنیش هه‌ربۆ ئه‌وگه‌له‌یه که‌ساڵه‌های ساڵ تێکۆشاوه‌و قوربانیی گرانبه‌های به‌ختکردووه‌و، ئه‌مڕۆش به‌و شێوازانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ گیانی چه‌رخه‌که‌دا بگونجێن نه‌به‌ز و خۆڕاگر ده‌مێنێته‌وه.
|