په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٧\٢٠١٨

مەترسیی ناردنەوەی

ژنە سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان

لە لایەن دەوڵەتی نۆروێژەوە.



ژنە سیاسەتمەداری کوردی خەڵکی شاری ئاگری باکووری کوردستان بە ناونیشانی گولیزار تاشدەمیر کە ماوەیەکە بۆ چارەسەری پزیشکی پەنای بۆ وڵاتی نۆروێژ بردووە، مەترسیی ناردنەوەی لە ئارادایە.

بە گوێرەی هەواڵەکە دەوڵەتی نوروێژ لە شاری ئۆسلۆ ناوبراویان خستۆتە ژێر بنکەی چاودێرییەوە و دەیانهەوێ بینێرنەوە.

جێگەی باسە سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی نوروێژ دەزانێ وڵاتی تورکیا بووە بە زیندانی بۆ چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەوانان و بەتایبەتی ئەگەریش کورد بێت بەو حاڵەوە دەیهەوێ لە سەوداێیکدا لەگەڵ تورکیا کە بۆ خۆی سەرچاوەی تیرۆر و تۆقاندنە ڕادەستی بکاتەوە و کە ئەمە لە خۆیدا پێچەوانەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە وەکو گەورەترین پێشێلکاریی دێتە هەژمار بە تایبەتی ئەوەیش کە قوربانییەکە بۆ خۆی ژن بێ و داکۆکیکاری دیمۆکڕاسی و مافی ژنان بێ لە جیهاندا.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک