منیش داواکاریم
هەس: خانەیەک بۆ لانەوازەکانی خانەقین.
سەلام عەبدوڵا
ژیان و نووستنی مرۆڤ لەسەر شەقامەکان،
دیمەنێکی جەرگبڕە بۆ هەر مرۆڤێک تۆسقاڵێک ویژدانی هەبێت و بێگومان
کاریگەرییەکەی روودەچێتە ناو قووڵایی ناخی مرۆڤ و کەم کەس هەیە لەم
پەیوەستەدا ئەم پرسیارانە نەکات:
ئەمە بۆچی روودەدا؟
کێ بەرپرسە لەم دیاردەیە؟
ئایا حکومەت بەرپرس نییە لە بەرامبەر ژیان و ئاسایشی خەڵک؟
ئایا ئەمەش پێویستی بە لۆبی،
واسیتە، بەرتیل، ئەندامێتی لە حزبی خاوەن دەسەڵات هەیە تا لەم کارەساتە
رزگاریان ببێ؟!
ئایا حکومەت دەتوانێ ئەم
دیاردەیە بە رێگای پڕۆژەی گونجاو لە شارەکان، چارەسەر بکات؟....و زۆر
پرسیاری تر...
ئێوە ئەوەندە باسی عەداڵەت دەکەن، زاراوەکەتان شەرمەزار کردووە.
بفرموون بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کە لایەنێکی زۆر ساکاری رێگای
دنیای عەداڵەتە و خانەقین لێی بێبەشە. وەک هاوڵاتییەک نە داوای کۆمەک
دەکەم بۆ درووستکردنی مزگەوت تا"خودا لە گوناهەکانم بمبوورێ"، نە داوای
زەوی بۆ"درووستکردنی گەرماوە"دەکەم و نە داوای زەوی و پلەوپایە و موچە
و کۆمەک، دەکەم و پێویستیم بە هیچ نییە و لەبری هەموویان داوادەکەم:
لە خانەقین خانوویەک بۆ لانەوازان درووست بکەن.
ئەگەر بتانەوێ و ئەم داواکارییە بە رەوا و جوان بزانن و دەستوبردی بۆ
بکەن، ئەوا تەلارێکی حازری ئیدارەی گشتی هەیە، بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان
بکەن.
_____________________________________________
تێبینی: ئەم
داواکارییە پێش چەند ساڵێک بڵاوکرایەوە، بەڵام بوغرایی زۆرێک لە
بەرپرسەکان رێگر بوون لەبەردەم خوێندنهوه یان بەدەنگهاتنی ئەم جۆرە
داخوازییانە و ئێستا بە دەرفەتی دەزانم دووبارە ئەم داواکارییە پێش
بکەم و هیوام وایە بەرپرسانی حکومەت و حیزب و پەرلەمان ئاوڕێک بدەنەوە
لە لانەوازانی خانەقین....
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|