١٦\٣\٢٠١٢
من و هه‌ڵه‌بجه.
شوان سدیق
ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هێنران، کارێکی وه‌های کرد منداڵیی
منیش هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵیکی دی هاوته‌مه‌نم له‌و شاره ببێته قه‌زاوه‌تی
رۆژگاری ره‌ش!!
ئه‌وسا له جێی یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵییمان،
وێنه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی تیا هه‌ڵده‌واسرا و هه‌ژدیهاکانی به‌عسی عه‌ره‌بی
دینی شوێنی فریشته‌کانیان ده‌گرته‌وه، که‌سیش نه‌ی ده‌وێراو نه‌ی ده‌پرسی،
ئه‌وه شوێنی ئێوه نییه چونکه وه‌ک مه‌سیح له خاچیان ده‌دا و له‌ژێر
سێبه‌ری کێله هه‌ڵواسراوه‌کانیاندا... ئاگریان ده‌رکرده‌وه له
زستاندا، خۆیان پێ گه‌رم ده‌رکرده‌وه و هاوینانیش جلی پیسی عاره‌قاوی
به‌ریان پێدا هه‌ڵده‌واسی...
ئێستاش به‌و هۆیه‌وه، منداڵیمان لێ تۆراوه‌و نازانین کوێ بکه‌ینه مه‌مله‌که‌تی
مناڵیمان. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ر مناڵێکی تر، هه‌ر کاتێک پێمان خۆش بێت
بچینه‌وه به جێ پێی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی منداڵیمان.
ئه‌م ساڵ بیست و چوار ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا
تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نی ئێمه به‌جێماوه ته‌نیا به‌رواره‌که‌یه
و هیچی تر. چونکه رووداوه‌که‌مان به بیرنایه. هه‌موو ساڵێکیش ئه‌و
به‌رواره وامان لێ ده‌کات بیر له رابردوو بکه‌ینه‌وه.
24 ساڵ به‌ر له ئێستا و سه‌ر له ئێواره‌ی
رۆژی ( 16/3/1988) ئه‌و شاره له‌لایه‌ن
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌و کاتی حکومه‌تی عێراق، به هێرشی بۆمبی
کیمیایی بارانکرا و شه‌هید بوو بێ ویژدانانه هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان
له‌ناو برا.
له‌و ساشه‌وه تا ئێستاش رووداوه‌که کارێکی وه‌های کردووه که به‌بێ
بوونی بیره‌وه‌ری لای منداڵانی ئه‌و ده‌مه ته‌نیا خه‌م و خه‌فه‌تی زۆر
بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان بمێنێته‌وه یاخوود منداڵانی ئه‌وکات له ئێستادا
له ساڵ رۆژه‌که‌دا رابردوویان بیر بیته‌وه!
ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه هێنران، به‌تایبه‌تی
کیمیابارانکردنی شاره‌که کارێکی وه‌های کرد به ته‌نیا گیان له ده‌ستدانی
هه‌زاران مرۆڤی لێ نه‌که‌وێته‌وه. بگره دونیایه‌ک ئازار و بیره‌وه‌ری
تاڵ حه‌می خراپ. رق لێ بوونه‌وه و ده‌ر ده‌سه‌ری.. نامۆ بوونی مرۆڤ له
خود. زۆریشی له‌گه‌ڵ خۆی جێهێشت که تاهه‌نووکه ئاسه‌واره‌کانی سارێژ
نه‌بووه.
تا ئه‌م ساته‌ش رووداوه‌کان وه‌ک چۆن که‌سێک خۆشه‌ویستی پایزی لێ
بسێنرێته‌وه ئێمه‌ش خۆشه‌ویستی مناڵیمان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، سه‌دان
دایک بێ منداڵ ماوه‌ته‌وه و سه‌دان باوک بێ ژن و سه‌دان دایک بێ هاوسه‌ر
شه‌و ڕۆژ ده‌که‌نه‌وه.
له‌کاتی یاده‌وه‌رییه‌کانی ساڵ رۆژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌خته
دڵم بته‌قێ نازانم چۆن دڵی ئه‌و به‌شداربوانه‌ی مه‌رگیان کرده دیاری
بۆ هه‌زاران مرۆڤی ئه‌و شاره چۆن ویژانیان ناهه‌ژێ؟ ده‌بێ خۆیان به
مایه پوچ بزانن، وه‌ختێ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به فرمێسکه‌وه یادی بیره‌وه‌رییه‌کی
تاڵ ده‌که‌نه‌وه؟!
ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هێنران، راسته‌وخۆ کاریگه‌ری
خراپی به‌جێ هێشت، به سه‌ر هزر و بیری مناڵان و دانیشتوانی شاره‌که.
سوێندی ناوێت بگوترێت ئه‌و رووداو و شه‌ڕو ماڵ وێرانی هه‌شتاکان،
وایکرد که به ده‌ربه‌ده‌ری بۆ ئێران و رووکردنه
زیندانی نوگره سه‌لمان، ئه‌وانه بوونه هۆکارێک منیش وه‌ک
منداڵکی دی ئه‌و شاره که مناڵییان لێ
تۆراندم ئێستاش نه‌زانم هه‌ڵه‌بجه یان ئێران، یاخوود نوگره سه‌لمان
کامیان بکه‌مه مه‌مله‌که‌تی مناڵیم..
١٤\٣\٢٠١٢
- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|