له‌شه‌و پرسن کێ وه‌کو من بست به‌ستی ناخی په‌ستیی پشکنیوه کێ وه‌کو من مات و شه‌رمن له‌تاڵی ئه‌گریجه‌ی ڕه‌شی ده‌یان فه‌رشی به‌په‌نجه له‌رزۆکه‌کانی حه‌زی یاساغ ، بۆ چنیوه
له‌شه‌و پرسن کێ وه‌کو من دڕکی چرکه‌کانی سه‌عات دوو په‌پووله‌ی دیده‌کانی به‌ئاسمانی ئومێده‌وه هێند پێکاوه ئه‌ی کێ له‌من چکێ زیاتر به‌ده‌م هه‌نیسکی ئاخه‌وه .. چاوه‌ڕوانی نه‌خشه‌ی ووڵاتێ له‌ئه‌شکی بۆ کێشاوه
له‌شه‌و پرسن کێ وه‌کو من له‌شی ڕووتی له‌ژێر تاڤگه‌ی سپیی مانگ دا په‌یکه‌ر ئاسا هه‌ڵخستووه کێ وه‌کو من مێرووله‌کانی حه‌سره‌ت و کرمه لووسه‌کانی گومان له‌سه‌ر روحی ده‌واری کۆچی ئه‌به‌دی حوزن و ماته‌میان خستووه
له‌شه‌و پرسن کێ وه‌کو من ......
/6 2008
|